سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بارزانی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ  بەرهەم ساڵح راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2018

بارزانی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ  بەرهەم ساڵح راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دەربارەی پرسی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت پێویستە ئەو پرسە لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراقەوە یەكلابكرێتەوە و ئەوان كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاری بكەن.


دەقی پەیامەكە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ هەینی 28ـی 9ـی 2018 لەسەر داوای خۆی و بۆ پرس و ڕا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەردانی كردین.
لەگەڵ ڕێز بۆ كاك د. بەرهەم بەڵام پۆستی سەرۆك كۆماری پەیوەستە بە  ئیستیحقاقاتی سیاسی بۆ گەلی كوردستان، نەك شەخس و لایەنێك و ئەم پۆستە پەیوەندی بە هەموو  پێكهاتەكانی عێراقەوە هەیە بە گەلی كوردستانیشەوە. پێمان باش بوو كە هەموو لایەنە كوردستانییەكان لەسەر یەك كاندید ڕێك كەوتبان، بەڵام برادەرانی یەكێتیی نیشتمانی تاكلایەنە كاندیدی خۆیان دیاری كرد و دواتر لایەنە كوردستانییەكانی تر و پارتی دیموكراتی كوردستانیش كاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دیاری كرد.
ئێستاش بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەم پرسە پێویستە میكانیزمی دیاریكردنی كاندید بۆ سەرۆككۆمار هەر لای لایەنە كوردستانییەكان بمێنێتەوە و، ڕێز بگیرێت لە ڕای زۆرینەی خەڵكی كوردستان. هەروەها پێمان باشە دیاریكردنی بەڕێزێك بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بۆ ڕای فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا بگەڕێتەوە. هەر بەڕێزێك دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی لایەنە كوردستانییەكانی بەدەستهێنا وەك كاندیدی كوردستان بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار دیاری بكرێت و داوا دەكەم هەموو لایەك ڕێز لە ڕای زۆرینەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا بگرن.
مسعود بارزانی

28ـی 9ـی 2018

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت