سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵح دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2018

پارتی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵح دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

بۆ رێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ یەكێتی، پارتی داوای دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح دەكات لە كێبركێكی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
لەو بارەیەوە خەسرەو گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا  رایگەیاندووە حیزبەكەیان جگە لە شێوازی دیاریكردنی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، هەروەها تێبینی لەسەر كاندیدە فەرمیەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەیە و دەڵێت: " جگە لەوەی كە لە ڕاگەیاندنەكانەوە بیستومانە ئەو كاندیدەیە هی یەكێتی، هاوكات تێبینیشمان لەسەر خودی كەسەكە(د.بەرهەم) هەیە بەڵام لێرەدا هەموو شتێك ناتوانم بڵیم، تەنها ئەوەندە نەبێت دەڵێم كاندیدی باشتر هەبوو دیاری بكەن".
خەسرەو گۆران دەشڵێت:" ئەگەر یەكێتی پێش دیاریكردنی كاندید پرس و ڕاوێژی بە پارتی بكردایە ڕەنگە ئێستا پارتی هەڵوێستی تری هەبووایە، بەڵام ئێستا ئێمـە هەقمان بەسەر ئەوەوە نیە، ئێستا ئێـمەش لەو مافەی خۆمان سازش ناكەین، بەڵام دەكرێت لەگەڵ یەكێتی لەسەر كاندیدێكی بێلایەن ڕێكبكەوین، هەر ئەو كاندیدەی پارتی ڕاستە پارتی كاندیدی كردووە بەڵام ئەندام و كادیری پارتی نیە و بێ لایەنە".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە