سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

وێنەگرتن و مۆبایل بەكارهێنان لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئەیلوول 2018

وێنەگرتن و مۆبایل بەكارهێنان لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بەكارهێنانی مۆبایل لەناو بنكەكانی دەنگداندا قەدەغەیە و رێگە پێدراو نییە.
بە گوێرەی پەیڕەوی ژمارە (9)ی دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسەندیكردووە، رۆژی 30ی ئەیلول كاتژمێر هەشتی بەیانی دەنگدان دەستپێدەكات و كاتژمێر شەشی ئێوارە كۆتایی دێت.
هەروەها بەگوێرەی ئەو پەیڕەوە رێگە نادرێت بەبردنە ژوورەوەی ئامێرەكانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بۆ  بنكەی دەنگدان یان وێستگەی دەنگدان یان ناوەندی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان، ئەگەر رەزامەندی پێشوەختی كۆمسیۆنی لەسەر ئەم كارە نەبێت و كۆمسیۆن چەند بنكەیەك دیاریدەكات بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییە.
هەروەها لە بڕگەیەكی تری پەیڕەوەكەدا هاتووە كە بەكارهێنانی ئامێری مۆبایل لە ناو وێستگەكانی دەنگداندا قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
پێش 11 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
پێش 14 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم