سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی یەكلابوەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2018

پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی یەكلابوەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):    
پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ یەكێتی یەكلابوەتەوە و ئەو حزبەش سێ‌ كاندیدی بۆ ئەو پۆستە هەیە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو بارەیەوە وتی:"یەكێتی و پارتی لە دانوستانەكانیاندا لەسەر پۆستەكانی بەغدا رێككەوتون و بە گوێرەی رێككەوتنەكە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ یەكێتی دەبێت و پارتی چەند پۆستێكی سیادیی لە نێویشیاندا وەزارەت لە حكومەتی نوێی عێراق وەردەگرێت".
ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " سۆمەریەنیوز" وتیشی:" ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئێستا تاوتوێی دیاریكردنی كەسێك دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و لە نێو كاندیدەكانیشدا محەمەد سابر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند و ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانی چانسی زیاتری هەیە و دوای ئەویش فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری ئێستادێت."
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ چەند پرسێكی وەك ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و چەند پرسێكی تایبەت بە هەرێم تاوتوێدەكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
پێش 14 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە