سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

" چوار حزبەكە لەگەڵ پارتی و یەكێتی ناچنە بەغداد"

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
چوار حزبە ئۆپۆزسیۆنەكەی هەرێمی كوردستان " گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی" وەفدێكی هاوبەش بۆ بەغداد پێكدەهێنن و لەگەڵ پارتی و یەكێتیدا ناچنە بەغداد.
سەلیم شوشكەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " سۆمەریە نیوز" رایگەیاند ئەو چوار حزبە بڕیاریانداوە جیا لە پارتی و یەكێتی وەفدێكی هاوبەش بۆ دانوستان رەوانەی بەغدا بكەن و جەختیشیدەكاتەوە كە جیاوازی ناكەن لە نێوان لایەنەكاندا و كامەیان مافی زیاتی بدات بە گەلی كوردستان بە گوێرەی دەستور پشتیوانی لێدەكەن.
شوشكەیی راشیگەیاند یەكێتی و پارتی وەفدێكی تایبەتیان بۆ بەغداد پێكهێناوە و كۆمەڵی ئیسلامیی و یەكگرتووە و بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەرییش وەفێدی هاوبەشیان بۆ دانوستان دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پێكهێناوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت