سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كورسیەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ بووە (32) كورسی

كورسیەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە (39) كورسی بۆ (32) كورسی كەمبووەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2026

كورسیەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ بووە (32) كورسی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

كورسیەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە (39) كورسی بۆ (32) كورسی كەمبووەوە 

بەهۆی بەشداریكردنی (6) ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی و نەوەی نوێ، كورسیەكانی ئەو هاوپەیمانێتیە لە (39) كورسیەوە بۆ (32) كورسی كەمیكرد.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا 

ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی كە بەشداربوون و وازیان لە فراكسیۆنەكانیان هێنا:

- نیشتمان ناوپردانی      
- هەردی سەڵاح       
- محەمەد فەیسەڵ

 

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەشداربوون
-داریۆش عەلی      
- شڤان سەعید     
- خالید محەمەد

 

- پێشتر كۆی كورسیەكانی یەكێتی (23) كورسی بووە، ئێستا بووە بە (20) كورسی (3) كورسی كەمبووەوە

- پێشتر كۆی كورسیەكانی نەوەی نوێ (15) كورسی بووە، ئێستا بووە بە (12) كورسی (3) كورسی كەمبووەوە

- پێشتر كۆی كورسیەكانی هاوپەیمانێتیەكەی یەكێتی و نەوەی نوێ (39) كورسی بووە، ئێستا بووە بە (32) كورسی (36كورسی كەمبووەوە

 

بەشدارانی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان: 

-       فراكسیۆنی پارتی : 39 كورسی

-       فراكسیۆنی یەكێتی: 3 كورسی 

-       فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 كورسی

-       فراكسیۆنی هەڵوێست: 2 كورسی  

-       فراكسیۆنی بەرەی گەل: 1 كورسی 

-       فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 كورسی

-       فراكسیۆنی توركمان: 1 كورسی 

-       فراكسیۆنی كلدان، سریان، ئاشوری : 2 كورسی  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

سەرۆكی جێگر و سكرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران

null
پێش 3 کاتژمێر

بەشداری پەرلەمانتاران لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی

null
پێش 23 کاتژمێر

پارتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی (50+1)دایە