درەو:
- دادوەر سزای (5) ساڵ و (3) مانگی زیندانی بەسەر لاهور شێخ جەنگیدا سەپاند لەكاتی خوێندنەوەی سزاكەدا "لاهور شێخ جەنگی چەپڵەی لێداو وتی سلێمانی و دادگاتان شرینكرد "
- پۆڵاد شـــێخ جــەنگی بە (3) ساڵ و (6) مانگ زیندانـــی بەسەردا سەپێندرا لەكاتی خوێندنەوەی سزاكەدا " پۆڵاد شێخ جەنگی وتی سەرشۆڕی بۆ دادگا"
- رێبوار حامید حاجی غالی (2) ساڵ و (6) مانگ زیندانـــی بەسەردا سەپێندرا
- ئاراس، كاروان، رەمەزان سیان لە دەستگیركراوان بە (1) ســـاڵ و (6) مانگ زیندانی سزادران
- (عومەر شێخەو كەیوان محەمەد) ئازادكران
دوای بڕیارەكە دانا تەقێیەدین وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
• سەرلەبەری بڕیارەكانی دادگا لە دژی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی رەتدەكەینەوە
• بڕیارەكانی دادگای سلێمانی سیاسیە
• بڕیارەكان لەدەرەوەی دادگا دراون
• تۆمەتباران لە دادگای تاوانەكان دانیان بە تاواندا نەناوە، لە دادگای ئاسایشی دانیانپێدانا ناوە، لەژێر ئەشكەنجەدابووە.