درەو:
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بۆ داهاتوو ئێران بنەما سەرەكییەكانی خۆی دەخاتەڕوو، (كۆماری دیموكراتیك) بە گونجاوترین سیستەمی سیاسی بۆ داهاتووی ئێران دەزانێت.
ڕێوار ئاودانان وتەبێژی فەرمیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نەخشەڕێگا و بنەماكانی خستووەتەڕوو:

سیاسەتی دیموکراتیک (Democratic Politics)
سیاسەت لە قۆرخکاریی حزبهکان، تاکەکان، گرووپەکان و ئاراستە سیاسییە خۆسەپێنەکان دەردەکرێت. لە بەرامبەردا، ئیرادەی کۆمەڵگە و بەشداریی ڕاستەوخۆی هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان و ناسنامە جیاوازەکان لە بڕاردانی سیاسی و بەڕێوەبردنیدا دەبنە بنەمای ژیانی سیاسی.

کۆماری دیموکراتیک (Democratic Republic)
کۆماری دیموکراتیک سیستەمێکی سیاسیی نموونەیییە، کە لەسەر بنەمای فرەلایەنی و لامەرکەزییەت دامەزراوە، و دەرفەت بە هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان، ڕەگەزەکان، گرووپە ئایینی و چاندییەکان دەدات کە بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک بەشداری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بکەن.

تێکەڵبونی دیموکراتیک (Democratic Integration)
تێکەڵبوونی دیموکراتیک کۆتایی بە ئاسیمیلاتسیۆن (تواوکردن و تواندنەوەی چانتی و زمانی)ی ناسنامە جیاوازەکان دەهێنێت. ئەمە پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگە و دەوڵەت، هەروەها پەیوەندیی نێوان ناسنامە جیاوازەکانی نیشتەجێی وڵات دووبارە دڕێژە دەکاتەوە و ئازادی و مافەکانیان لە ڕێگەی دەستوورێکی دیموکراتیکەوە مسۆگەر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتیک (Democratic Self-Administration)
خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بەڕێوەبردنی خۆجێیی لە ناوچە جیاوازەکاندا دابین دەکات و بەم شێوەیە پێگەیەکی سیاسیی فەرمی بۆ هەموو ناسنامە مێژووییە سەرکوتکراوەکان دادەمەزرێنێت، لەوانە کورد، بلووچ، عەرەب، تورک، بەدەم تورکمانەکان و ئەوانی تر. ئەمە هەموو شتێک لەخۆ دەگرێت لە خوێندن بە زمانی دایکەوە تاوەکو ئابووری، لە پاراستنی ئاسایشەوە تا بڕاردانی سیاسی لە ڕێگەی ئەنجومەنە جەماوەرییە دیموکراتیکەکانەوە.

فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی - Jin, Jiyan, Azadî)
بەهای بنەڕەتی وەک ئازادیی ژنان، یەکسانیی جێندەری، پاراستنی هەموو شێوازەکانی ژیان — لە ژینگەوە تا ژیان و کەرامەتی هەر تاكێک — و ئازادیی بیرورڕا، دەربڕین و ڕێکخراوەیی لە هەموو بوارەکاندا دەبنە بنەما ڕێنماییکەرەکان.
