سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئابووری

ئەحمەد حاجی رەشید: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار جێگیر دەكرێت 

بڕیاری دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پێشتر لەلایەن وەزیری دارایی و بانكی ناوەندییەوە هێزە سیاسیەكانی لێ ئاگاداركراوەتەوەو چوار بژاردەیان خراوەتە بەردەست ئەوان گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاریان هەڵبژاردووە، بانكی ناوەندیش وتوویەتی ئەگەر گۆڕانكاری نەكرێت مەترسی گەورە لەسەر دارایی عێراق و یەدەگەكەی دەبێت.

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی یەکەم 2026

ئەحمەد حاجی رەشید: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار جێگیر دەكرێت 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

بڕیاری دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پێشتر لەلایەن وەزیری دارایی و بانكی ناوەندییەوە هێزە سیاسیەكانی لێ ئاگاداركراوەتەوەو چوار بژاردەیان خراوەتە بەردەست ئەوان گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاریان هەڵبژاردووە، بانكی ناوەندیش وتوویەتی ئەگەر گۆڕانكاری نەكرێت مەترسی گەورە لەسەر دارایی عێراق و یەدەگەكەی دەبێت.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (درەو)ی راگەیاند:

بەردەوام لە گفتوگۆو پەیوەندی و چاوپێكەوتندابووم لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانگی ناوەندی و بڕیاربەدەستانی دارایی عێراق و بەو شێوەیە گەیشتووم:

-       فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق چووەتە بەردەم هێزە سیاسیە كاریگەرییەكانی ناو ئیدارەی دەوڵەت و بەروونی پێی وتوون دۆخی دارایی عێراق خراپەو چوار بژاردەمان لەرەدەمدایە ئێوە دیاری بكەن كامیان جێبەجێبكەین:

بژاردەی یەكەم: دارایی عێراق (انهیار) دادەڕوخێت.

بژاردەی دووەم: موچە كەم بكەینەوە 

بژاردەی سێیەم: دەبێت 45 رۆژ جارێك موچە بدەم

بژاردەی چوارەم: گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا بكەین

 

-       وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی یەكێك لەم بژاردانە هەڵبژێرن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەین، دیارە ئەوانیش بژاردەی چوارەمیان هەڵبژاردووە كە گۆڕانكارییە لە نرخی دۆلار لە (130) دینارەوە بۆ (150) دینار، ئەم گۆڕانكارییەش بە پرس و راوێژبووە بە هێزە سیاسیەكان و لەسەری رێككەوتوون، هەروەها ئێمە وەزیری داراییمان بینی لە لیژنەی دارایی هەموو بابەتەكەی بەووردی بۆ باسكردین.

-       من سەردانی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقم كرد كە ئەو بە ووردی بۆی باسكردنی كە بارودۆخی دارایی عێراق خراپە، ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت یەدەگی نەقدی توشی داروخان دەبێت، پارێزگاری بانكی مەركەزی وتی ناچاربووین ئەو بڕیارە بدەین چونكە مەترسی زۆرمان لەسەرە ئەگەر ئەو بڕیارە نەدەین (گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار) مەترسی زۆر لەسەر یەدەگی نەقدی درووست دەبێت و توشی داڕوخان دەبین. 

 

-       من پێم وایە بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی پاشگەز نابێتەوە، بۆیە گۆڕینی نرخی دۆلار تازە چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، هیچ مەجالێكی گۆڕانكاری تێدا نەماوە، پێم وایە چونكە دەسەڵاتی نەقدی ئەگەر پەشیمان بێتەوە نیشانەی پرسیار لەسەر دەسەڵاتەكانی دادەنرێت چونكە دەسەڵاتی نەقدی دەسەڵاتێكی سەربەخۆیە.

 

-       ئەگەر بانكی ناوەندی لەو بڕیارە پەشیمان بێتەوە دیسانەوە دەبێت رەشنوسی بودجە هەڵبوەشێتەوە، چونكە بەم شێوەیە لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە: 

-       رۆژانە بڕی (4) ملیۆن بەرمیل هەناردە بكرێت

-       نرخی بەرمیلێك بە (58) دۆلار دیاریكراوە

-       نرخی دۆلار بە (150) هەزار دینار دیاریكراوە

-       ئەوەی من بینیم ئەوانەی لە لیژنەی دارایین، كە قسەیان دەڕوا، پێم وایە بڕیارەكە جێگیر دەكرێت و مەجالی گۆڕانكاری تێدا نیە، بەشێك لە شۆی پەرلەمانتارانیش بۆ ئەوەیە كاریگەری ناڕەزاییەكان كەمبكەنەوە، ئەگەرنا بەشی زۆری پەرلەمانتاران ئەزانن كە حزبەكانیان ئاگاداری ئەو گۆڕانكارییەن و پرسیان پێكراوە.  

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا بەم شێوەیە: 

هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی:

لە چوارچێوەی پابەندبوونی بانکی ناوەندیی عێراق و حکومەتی فیدراڵی بە بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووریی بەردەوام و دڵنیابوون لە گەشەپێدانی گشتگیر، و لەسەر بنەمای هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و پشتبەستن بە حوکمەکانی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە (56)ی ساڵی 2004 ی هەموارکراو، بانکی ناوەندی هاوڵاتییە بەڕێزەکان ئاگادار دەکاتەوە لە هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی 2026، بەم شێوەیەی خوارەوە:

- نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک، پێشتر بە 1300 دینار بوو 

- نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکییەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک. پێشتر بە 1310 دینار بوو 

  • نرخی فرۆشتنی نقد (کاش)ی دۆلار بە هاوڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک. پێشتر بە 1320 دینار بوو

Untitled Media

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

گۆڕانكاری لە یاسای حەشدی شەعبی

null
پێش 21 کاتژمێر

کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار لەسەر موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

null
پێش 23 کاتژمێر

داهات و خەرجی عێراق بەراوردکاری 2025 و 2026