سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە چی لە هەرێم داوا کرد؟ هەرێم چی جێبەجێ کرد؟

هەرێمی کوردستان ژێرخانی نەوت و ووزە و بۆری هەناردەی خۆی خستووەتە خزمەتی عێراق و لەئێستادا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێگەی ئەم ژێرخانەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەندەری جەیهان و لەوێ دەفرۆشرێت، و داهاتی فرۆشتنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی سەرەڕای ۱۲٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ. بەمەش پابەندیی هەرێم لە بابەتی نەوت و داهاتی نەوتیدا جێبەجێ کراوە، و هەرێم ئێستا خۆی بە داهاتی کاشی نەوتی و نانەوتی خۆی ڕێژەیەکی بەرچاوی داهاتی فیدڕاڵیی بۆ عێراق دابین دەکات.

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئەیلوول 2026

دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە چی لە هەرێم داوا کرد؟ هەرێم چی جێبەجێ کرد؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامانج ڕەحیم- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران

بە گوێرەی ماددەی (٩٤)ی دەستووری عێراق، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە (٢٢٤ و یەکخراوەکەی ٢٦٩/اتحادية/٢٠٢٣) کە لە ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٤ دەرچووە، کۆتایی و پابەندکارە بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان، لەوانە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، ئەنجومەنی وەزیران.

تەنانەت ئەنجومەنی نوێنەرانیش؛ بۆیان نیە هیچ ماددە و بڕگەیەک لە یاسای بودجەی فیدڕاڵ دابڕێژن دژ بە ناوەڕۆک و حوکمەکانی ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بێت، بە تایبەتی مەرجی ناڕەوای وابەستکردنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم بە پێوەری ئینفاقی فیعلی، و بڕین لە تەمویلی مووچە لە کاتی ناکۆکی لە نێوان هەردوو حکومەت، و نایەکسانی لە نێوان مووچەخۆرانی هەرێم و فیدڕاڵی، لە کاتێکدا مووچە پشکی حکومەت نیە بەڵکو استحقاقی قانونی مووچەخۆرە لە بەرامبەر ئەدائی وەزیفەکەی و دەبێت پارێزراو بێت لە ناکۆکیە دارایی و سیاسیەکان. 

لەبەر ئەوە، لە داڕشتنی دەقە پەیوەندیدارەکانی بودجەی ٢٠٢٧دا، بە تایبەتی ئەو دەقانەی پەیوەندییان بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، پێویستە ناوەڕۆک و حوکمەکانی ئەم بڕیارە بنەمای یاسایی و دەستووری بن و هەر دەقێک کە پێچەوانەی ئەو بڕیارە بێت، ناڕەوا و نادەستوورییە.

ئەرکی نوێنەران و کوتلە کوردستانییەکانیشە کە پارێزگاری لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بکەن و ڕێگە نەدەن هیچ دەقێکی یاسایی لە بودجەدا دابڕێژرێت کە لەگەڵ ناوەڕۆک و حوکمەکانی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵیی ناکۆک بێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر شێوازو مەرج و میکانیزمی تەرخانکردنی خەرجییەکانی مووچەی هەرێم لە ساڵی ۲٠۲۷ بە هەمان کۆت و بەندەکانی ماددەکانی ۱۱ـ۱۲ـ۱۳ی یاساکانی بوودجەی ساڵانی پێشووبێت ئەوا کێشەکان بەردەوام دەبن. 

بۆ ئاسانکاریی و بەرچاوڕوونی لە خوارەوە، دەقی عەرەبیی ڕەسەنی ئەو بەشانەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە مووچە و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەبێ هیچ دەستکاری، ڕاڤە یان کۆمێنتێک دەخەمەڕوو؛ دواتریش وەرگێڕانی کوردیی هەمان دەقەکان بە جیا دەخەمە بەردەست بە هیوام بەهەوڵی هەموو لایەک جێگیریان بکەین لە ناو یاسای بوودجە. 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

یەکەم: دەقی عەرەبیی ڕەسەنی بڕیارەکە

١. یەکسانی لە مامەڵەکردن — لاپەڕە (٤)

«يقتضي معاملة جميع الموظفين، والمتقاعدين، ومستفيدي شبكة الحماية الاجتماعية، وجميع منتسبي دوائر الدولة مدنيين، وعسكريين في إقليم كوردستان معاملة واحدة مع أقرانهم لدى الجهات والمؤسسات الحكومية التابعة للحكومة الاتحادية.» 

٢. دادپەروەری و لابردنی هەموو بەربەست و بیانووەکان — لاپەڕە (٤)

«وجوب تحقيق العدالة بين المواطنين كافة، لا سيما فيما يتعلق برواتب الإقليم، وتسخير الإمكانيات كافة لدى الحكومة الاتحادية، ولدى حكومة الإقليم لتنفيذ ذلك، وتذليل جميع المعوقات وعدم خلق الأعذار التي تعرقل أو تؤخر ذلك.» 

٣. دواخستن یان کەمکردنەوەی مووچە پێشێلکردنی مافەکانە — لاپەڕە (٤)

«إن الواجب الإنساني والأخلاقي والوطني يستوجب تظافر كل الجهود من أجل معالجة عدم تسلّم الرواتب الشهرية في موعدها المحدد وإن تأخير تسلّم الرواتب أو اجتزائها مثلما يحصل في الإقليم حالياً يمثل انتهاكاً للحقوق ويخالف أحكام المادة (30/أولاً) من الدستور.» 

٤. نایەکسانی لە بڕی مووچە و کاتی شایستەبوون — لاپەڕە (٧)

«إن عدم المساواة بين أفراد الشعب الواحد بمقدار الراتب ضمن الفئة المتماثلة وظيفياً وبمواعيد استحقاقها يخالف كل تلك القيم.»

٥. ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم نابێتە هۆکاری نەگەیشتنی مووچە — لاپەڕە (١١)، بڕگەی «سادساً»

«إن الخلاف بين الحكومة الاتحادية وحكومة الإقليم حول تنفيذ مواد قانون الموازنة العامة الاتحادية لجمهورية العراق رقم (13) لسنة 2023، لا سيما المادتين (12 و13) منه، حيث أوجبت المادة (12/ثانياً/هـ) بأن تلتزم وزارة المالية الاتحادية بتمويل مستحقات الإقليم بموجب أحكام قانون الموازنة شهرياً بعد قيام الإقليم بتنفيذ الفقرات (أ، ب، ج، د) من نفس المادة، يجب أن لا يكون هو السبب الرئيس في عدم استلام الموظفين والمتقاعدين ومستفيدي شبكة الحماية الاجتماعية في الإقليم لرواتبهم الشهرية في موعدها المحدد.»

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دووەم: وەرگێڕانی کوردیی دەقەکان

١. یەکسانی لە مامەڵەکردن — لاپەڕە (٤)

پێویستە مامەڵەی یەکسان لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان، سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و سەرجەم کارمەندانی دامەزراوەکانی دەوڵەت، چ مەدەنی و چ سەربازی، لە هەرێمی کوردستان بکرێت؛ بە هەمان شێوەی هاوتاکانیان لە دەزگا و دامەزراوە حکومییەکانی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵی.

٢. دادپەروەری و لابردنی هەموو بەربەست و بیانووەکان — لاپەڕە (٤)

پێویستە دادپەروەری لە نێوان سەرجەم هاوڵاتیاندا جێبەجێ بکرێت، بە تایبەتی لە بابەتی مووچەکانی هەرێمدا؛ هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم هەموو تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەمە و هەموو بەربەستەکان لاببەن و هیچ بیانوویەک دروست نەکرێت کە ببێتە هۆی پەکخستن یان دواخستنی جێبەجێکردن.

٣. دواخستن یان کەمکردنەوەی مووچە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانە — لاپەڕە (٤)

ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و نیشتمانی پێویست دەکات هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ چارەسەرکردنی نەگەیشتنی مووچەی مانگانە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا؛ دواخستنی مووچە یان کەمکردنەوەی، وەک ئەوەی لە هەرێم ڕوودەدات، پێشێلکردنی مافەکانە و دژ بە حوکمەکانی ماددەی (٣٠/یەکەم)ی دەستوورە.

٤. ڕەتکردنەوەی نایەکسانی لە بڕی مووچە و کاتی شایستەبوون — لاپەڕە (٧)

نایەکسانی لە نێوان تاکەکانی یەک گەلدا، لە بڕی مووچەی ئەو کەسانەی لە ڕووی پلە و پۆستی کارەوە هاوشێوەن و هەروەها لە کاتی شایستەبوونی مووچەکانیاندا، دژ بە هەموو ئەو بەها و بنەمایانەیە.

٥. ناکۆکی نێوان هەردوو حکومەت نابێتە هۆکاری سەرەکیی نەگەیشتنی مووچە — لاپەڕە (١١)

ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی کۆماری عێراق ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣، بە تایبەتی ماددەکانی (١٢ و ١٣)، نابێت ببێتە هۆکاری سەرەکیی نەگەیشتنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

 

دادگای باڵای فیدڕاڵی ساڵی ۲٠۲٤ سەبارەت بە مووچە چی لە هەرێم داوا کرد؟ هەرێم چی جێبەجێ کرد؟

باسم لە ماف و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم کرد بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی؛ لێره‌دا لایەنی دیکەی هەمان بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی دەخەمەڕوو: 

پابەندییەکانی هەرێم و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان.

بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە (٢٢٤ و یەکخراوەکەی ٢٦٩/اتحادية/٢٠٢٣) لە ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٤، چەند پابەندییەکی ڕوونی خستووەتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئایا هەموو ئەو پابەندییانە جێبەجێ کراون؟

 

١ـ بە بانکی کردنی وەرگرتنی مووچە:

هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بایۆمەتریان بۆ ئەنجام دراوە و خۆیان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنی مووچە لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە. هەروەها بە نووسراوی ڕوونی دادگای باڵای فیدڕاڵی، هەر بانکێک کە مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقی هەبێت و لە ژێر چاودێری و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی بێت، بۆ ئەم پرۆسەیە پەسەندکراوە.

کەواتە، گواستنەوە بۆ سیستەمی بانکی جێبەجێ کراوە.

٢ـ لیستی مووچە و داتای مووچەخۆران:

هەموو مانگێک لیستی مووچە و داتای مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دەکرێت بە هەمان شێواز و ڕێکاری ژمێریاری فیدڕاڵیی؛ لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ دەکرێت و پەسەند دەکرێت ئینجا مووچەکە خەرج دەکەن.

واتە ژمارەی مووچەخۆران، پلەکانیان، بڕی مووچە و زانیارییە دارایییە پەیوەندیدارەکان هەموو مانگێک لە ژێر وردبینی و پێداچوونەوەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵیدان.

٣ـ میزان المراجعة و حساباتەکانی هەرێم

(میزان المراجعة)ی تەواوی داهات و خەرجییەکانی هەرێم بە بەردەوامی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دەکرێت و تا میزان المراجعەی مانگی پێشتر نەگاتە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ مووچەکە خەرج ناکەن.

جگە لەوەش، هەموو سێ مانگ جارێک دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ داهات و خەرجی و حساباتەکانی هەرێم دەکات. بەمەش پابەندییەکانی پەیوەست بە پێشکەشکردنی حسابات و چاودێری دارایی جێبەجێ کراون.

٤ـ داهاتی نانەوتی

سەبارەت بە داهاتی نانەوتی، بەپێی بڕیاری ژمارە (٥٥٠)ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی ساڵی ۲٠۲٥ بڕی ١٢٠ ملیار دینار مانگانە دیاری کراوە.

ئەم بڕە پارەیە هەموو مانگێک لە تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان کەم دەکرێتەوە؛ واتە پابەندیی هەرێم سەبارەت بەو بڕە داهاتە نانەوتییەی دیاریکراوە، بە شێوەی کرداری جێبەجێ دەکرێت.

٥ـ نەوت و داهاتی نەوتی

لە بابەتی نەوتدا، کە ساڵانێک یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، ئێستا پێشکەوتنێکی بنەڕەتی بەدەستهاتووە.

هەرێمی کوردستان ژێرخانی نەوت و ووزە و بۆری هەناردەی خۆی خستووەتە خزمەتی عێراق و لەئێستادا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێگەی ئەم ژێرخانەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەندەری جەیهان و لەوێ دەفرۆشرێت، و داهاتی فرۆشتنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی سەرەڕای ۱۲٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ.

بەمەش پابەندیی هەرێم لە بابەتی نەوت و داهاتی نەوتیدا جێبەجێ کراوە، و هەرێم ئێستا خۆی بە داهاتی کاشی نەوتی و نانەوتی خۆی ڕێژەیەکی بەرچاوی داهاتی فیدڕاڵیی بۆ عێراق دابین دەکات.

کەواتە، ئەنجامەکە ڕوونە:

بە بانکی کردنی مووچە جێبەجێ کراوە؛ لیستی مووچە مانگانە وردبینی و پەسەند دەکرێت؛ میزان المراجعة و حسابات پێشکەش دەکرێن؛ دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بەردەوام وردبینی دەکات؛ ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگانە حساب دەکرێت؛ نەوت هەناردە دەکرێت و داهاتەکەشی بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە.

واتە، هەموو ئەو پابەندییانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی خستوویەتیە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ کراون.

ئێستا پرسیارێکی سادە و ڕەوا دەمێنێتەوە:

کاتێک هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆچی مووچەی خەڵک دەبێت هێشتا بە ناکۆکییەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغداوە ببەسترێتەوە؟

خودی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناکۆکیی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم نابێت ببێتە هۆکاری ئەوەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی مووچەی مانگانەیان لە کاتی خۆیدا وەرنەگرن.

لەبەر ئەوە، لە سەروبەندی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧دا، پێویستە ئەم بنەمایە بە ڕوونی جێگیر بکرێت:

هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە؛ مووچەخۆرانی هەرێمیش دەبێت ماف و شایستە داراییەکانی خۆیان بە بەردەوامی و لە کاتی خۆیدا وەربگرن.

مووچە مافی خەڵکە؛ نابێت ببێتە بەشێک لە ناکۆکیی نێوان دوو حکومەت.

 

خەرجییە سیادییەکان و کاریگەرییان لەسەر پشک ومووچەی هەرێمی کوردستان
لە هەر وڵاتێکدا کە سیستمی فیدڕاڵی هەیە، بوونی خەرجیی سیادی شتێکی ئاساییە؛ وەک بەرگری، سیاسەتی دەرەوە و پابەندییە نیشتمانییەکان. هەرێم و پارێزگاکانیش بە پشکی خۆیان لە دابینکردنی ئەم خەرجییانەدا بەشدارن.
بۆیە گفتوگۆ لەسەر بوونی خەرجییە سیادییەکان نییە؛ بەڵکو پرسیارە سەرەکییەکان ئەمانەن: چی بە خەرجی سیادی دادەنرێت؟ قەبارەکەی چەندە؟ چۆن خەرج دەکرێت؟ و چ کاریگەرییەکی لەسەر پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە؟

یەکەم: خەرجییە سیادییەکان چۆن کاریگەری لەسەر پشکی هەرێم دەکەن؟
ئەمە گرنگترین خاڵە بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکە.
بە زمانێکی سادە، پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی خەرجیی بودجە حیساب ناکرێت؛ بەڵکو سەرەتا خەرجییە سیادییەکان و هەندێک خەرجیی تری فیدڕاڵی لە کۆی خەرجییەکان دەرئەکرێن، پاشان پشکی هەرێم لەسەر بڕی ماوە حیساب دەکرێت.
بۆ نموونە، ئەگەر کۆی خەرجیی بودجە ٢٠٠ ترلیۆن دینار بێت و ٥٠ ترلیۆن دینار وەک خەرجی سیادی لێی دەرکرێت، بنەمای حیسابکردنی پشکی هەرێم دەبێتە ١٥٠ ترلیۆن دینار، نەک ٢٠٠ ترلیۆن.
ئەگەر خەرجییە سیادییەکان لە ٥٠ ترلیۆنەوە بەرز ببنەوە بۆ ٧٠ ترلیۆن دینار، ئەو بنەمایەی پشکی هەرێم لەسەر حیساب دەکرێت لە ١٥٠ ترلیۆنەوە دادەبەزێت بۆ ١٣٠ ترلیۆن دینار.
ئەم ژمارانە تەنها نموونەن بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی حیسابکردن، بەڵام خاڵێکی گرنگ نیشان دەدەن:
هەرچەند قەبارە و بازنەی خەرجییە سیادییەکان گەورەتر بێت، ئەو بنەمایەی پشکی هەرێم لەسەر حیساب دەکرێت بچووکتر دەبێتەوە.
بۆیە لە بودجەی ٢٠٢٧دا تەنها ئەوە گرنگ نییە بزانین «ڕێژەی پشکی هەرێم چەندە؟»؛ بەڵکو پێش ئەوە پێویستە بزانین چەند ترلیۆن دینار بە ناوی خەرجی سیادی دەرکراوە و چی لە ناو ئەو خەرجییانەدایە؟
دووەم: بەشداری لە دابینکردنی پارە؛ بەڵام ڕۆڵی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق چیە لەسەر چاودێری خەرجکردن؟
خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە پشکی خۆی لە دابینکردنی پارە بۆ خەرجییە سیادییەکان بەشدارە، بەڵام لە پرۆسەی دیاریکردن، خەرجکردن، چاودێری و وردبینیی ئەو خەرجییانەدا ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆی نییە.
واتە بەشێک لە داهاتی گشتی کە پشکی هەرێمیشی تێدایە، بۆ دابینکردنی خەرجییە سیادییەکان تەرخان دەکرێت، بەڵام هەرێم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشدار نییە لەوەی ئەو پارەیە لە کوێ، بۆچی و بە چ شێوەیەک خەرج دەکرێت و چۆن چاودێری و وردبینیی لەسەر دەکرێت.
بۆیە لەگەڵ پرسیاری «هەرێم چەند لە خەرجییە سیادییەکان بەشدارە؟»، پرسیارێکی تری گرنگیش هەیە:
ئەگەر هەرێم لە دابینکردنی ئەم خەرجییانەدا بەشدارە، میکانیزمی بەشداریی هەرێم لە چاودێری، وردبینی و دڵنیابوون لە شێوازی خەرجکردنی ئەو پارەیە چییە؟
بنەمای دادپەروەری دارایی تەنها بەشداری لە دابینکردنی پارە نییە؛ ڕوونی، شەفافیەت و چاودێری لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنیش بەشێکی گرنگی ئەو هاوکێشەیەن.
سێیەم: بە زمانێکی سادە، خەرجیی سیادی واتە چی؟
خەرجیی سیادی کۆمەڵێک خەرجی گشتیی دەوڵەتە کە پێش حیسابکردنی پشکی هەرێم لە کۆی بودجە دەرئەکرێت و هەرێمیش بە پشکی خۆی لە دابینکردنیاندا بەشدارە.
بۆ نموونە، هەرێم بە پشکی خۆی بەشدارە لە دابینکردنی مووچە، بودجەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنان، ڕاهێنان و پڕچەککردنی وەزارەتی بەرگریی عێراق؛ هەروەها خەرجییەکانی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
هەروەها هەرێم بەشدارە لە خەرجیی سەرۆک و وەزیرە فیدڕاڵەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەفیرەکان؛ خەرجیی هەر سێ سەرۆکایەتیی فیدڕاڵی (سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران)، دادگای باڵای فیدڕاڵی و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی؛ لەگەڵ مووچە و خەرجییەکانی وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق لە دەرەوە.
چوارەم: خەرجییە سیادییەکان بە درێژایی ساڵەکان چۆن گەورە بوون؟
لە بودجەی ٢٠٠٩دا کۆی خەرجییە سیادییەکان نزیکەی ١٢.٥ ترلیۆن دینار بوو، واتە نزیکەی **١٨٪**ی کۆی خەرجیی بودجە. لە بودجەی ٢٠٢٣–٢٠٢٥دا ئەم بڕە گەیشتووەتە نزیکەی ٤٧.٤ ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا، واتە نزیکەی **٢٤٪**ی کۆی بودجە.
واتە بەراورد بە ٢٠٠٩، خەرجییە سیادییەکان لە ١٢.٥ ترلیۆنەوە بۆ نزیکەی ٤٧.٤ ترلیۆن دینار بەرز بوونەتەوە؛ نزیکەی چوار هێندە، یان بە ڕێژەی نزیکەی ٢٧٨٪.
بەڵام گرنگتر لە زیادبوونی بڕی پارەکە، فراوانبوونی پێناسە و بڕگەکانی خەرجی سیادییە. لە ساڵی ٢٠٠٥ خەرجی سیادی تەنها ١٦ بڕگە بووە، بەڵام لە بودجەی ٢٠٢٣–٢٠٢٥دا گەیشتووەتە ١٠٦ بڕگە.
کەواتە بابەتەکە تەنها گەورەبوونی بڕی خەرجییە سیادییەکان نییە؛ بەڵکو بازنەی ئەو خەرجییانەش بە تێپەڕبوونی ساڵەکان بەرفراوانتر بووە.
پێنجەم: بەشداری لە خەرجی سیادی؛ بەرامبەر بەشداریی دادپەروەرانە لە دامەزراوە فیدڕاڵییەکان
لێرەدا خاڵێکی دەستووریی گرنگ هەیە.هەرێمی کوردستان تەنها بەشدار نییە لە دابینکردنی خەرجیی دامەزراوە سیادی و فیدڕاڵییەکان؛ بەڵکو بە پێی ماددەی **(١٠٥)**ی دەستووری عێراق، هەرێم و پارێزگاکان مافی بەشداریی دادپەروەرانەیان لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵ، شاند و نوێنەرایەتییەکان هەیە.
واتە کاتێک هەرێم بە پشکی خۆی لە خەرجیی وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی دەرەوە، سەرۆکایەتییە فیدڕاڵییەکان و دامەزراوە سیادییەکانی تر بەشدارە، پێویستە بەشداریی دادپەروەرانەی دانیشتووانی هەرێم لە ناو ئەو دامەزراوانەش بە کردەوە ڕەنگ بداتەوە.
بۆ نموونە، ئەم بنەمایە دەبێت لە پلە و پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارە فیدڕاڵییەکان، وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان، سێ سەرۆکایەتیی فیدڕاڵی و دامەزراوە فیدڕاڵییەکانی تر ڕەنگ بداتەوە.
لە ڕاستیدا، ئەم بەشدارییە دادپەروەرانەیە تا ئێستا لە زۆرێک لە دامەزراوە فیدڕاڵییەکاندا بە ئاستی پێویست ڕەنگی نەداوەتەوە. بۆیە لەگەڵ پرسیاری «هەرێم چەند لە خەرجییە سیادییەکان دەدات؟»، پرسیارێکی تری دەستوورییش هەیە: بەشداریی دادپەروەرانەی هەرێم لە بەڕێوەبردنی ئەو دامەزراوە فیدڕاڵی و سیادییانە لە کوێدایە؟
شەشەم: پێشمەرگە لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە؟
کاتێک هەرێمی کوردستان بە پشکی خۆی لە مووچە، ڕاهێنان، پڕچەککردن و خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگری و دەزگا ئەمنییە فیدڕاڵییەکان بەشدارە، لە بەرامبەردا پێویستە بودجە و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەش بە ڕوونی لە بودجەی فیدڕاڵیدا لەبەرچاو بگیرێت.
نابێت هەرێم لە خەرجیی بەرگری و ئاسایشی عێراق بەشدار بێت، بەڵام مووچە، ڕاهێنان، پڕچەککردن و بودجەی پێشمەرگە تەنها لەسەر شانی بودجەی هەرێم بمێنێتەوە. ئەمە یەکێکە لەو بابەتە سەرەکییانەی پێویستە لە بودجەی ٢٠٢٧دا بە ڕوونی لەبەرچاو بگیرێت.
حەوتەم: قەرزەکانی عێراق
هەرێمی کوردستان بە پشکی خۆی بەشدارە لە دانەوەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق و قیست و سوودی ئەو قەرزانە. لێرەدا پرسیارێکی سادە دروست دەبێت:
ئەگەر هەرێم لە دانەوەی قەرز و سوودەکانی عێراق بەشدارە، لە کاتی وەرگرتن و بەکارهێنانی ئەو قەرزانەدا پشک و شایستەی هەرێم چۆن لەبەرچاو گیراوە؟
مەبەست ئەوە نییە هەرێم لە دانەوەی قەرزە نیشتمانییەکان بەشدار نەبێت؛ بنەماکە سادەیە: ئەگەر لە پابەندییەکەدا بەشدارە، دەبێت لە شایستەکەشدا بە هەمان پێوەر لەبەرچاو بگیرێت.
کۆتایی
لە بودجەی ٢٠٢٧دا تەنها ڕێژەی پشکی هەرێم گرنگ نییە؛ ئەو بنەمایەی پشکەکە لەسەر حیساب دەکرێت، قەبارە و پێکهاتەی خەرجییە سیادییەکان و شایستەکانی هەرێم لە بەرامبەریاندا هەمان ئەندازە گرنگن.
بۆیە پێویستە لە بودجەی ٢٠٢٧دا بە ڕوونی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە: خەرجییە سیادییەکان چەندن و چی لەخۆ دەگرن؟ هەرێم چەند لە دابینکردنیاندا بەشدارەو چۆن دەتوانێت لە چاودێری و وردبینیی خەرجکردنیاندا بەشدار بێت؟ بودجە و شایستەی پێشمەرگە لە کوێدایە؟ پشکی هەرێم لە قەرزو پڕۆژە نیشتمانییەکان چەندە؟ و بەشداریی دادپەروەرانەی دانیشتووانی هەرێم لە دامەزراوە فیدڕاڵی و سیادییەکان چۆن دڵنیایی لێ دەکرێتەوە؟
هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و لە پابەندییە نیشتمانییەکاندا بەشدارە؛ لە بەرامبەردا شایستە دارایی، بەشداریی دامەزراوەیی و مافی چاودێری و شەفافیەتیش دەبێت بە هەمان گرنگی لەبەرچاو بگیرێن. پابەندی و شایستە؛ هەردووکیان بە هەمان پێوەر.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرچاوە:

بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە (٢٢٤ و یەکخراوەکەی ٢٦٩/اتحادية/٢٠٢٣)، لە ٢١/٢/٢٠٢٤، بڵاوکراوەتەوە لە الوقائع العراقية، ژمارە (٤٧٦٤) له ١١-٣–٢٠٢٤.

https://www.moj.gov.iq/upload/pdf/4764_953.pdf

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەهای  دۆلار بۆ 155 هەزار دینار دادەبەزێنین

null
پێش 11 کاتژمێر

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا راپۆرتێك لەسەر هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

null
٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

هەژاری، بێکاری و قەیرانی نیشتەجێبوون