درەو:
ئیلھام ئەحمەد، ژنە سیاسەتمەداری کورد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی " İlke TV " توركی:
🔹تێبینی و ناڕەزایەتیی جدیمان هەیە سەبارەت بە زمانی خوێندن، لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوی دیکە لەم دۆسیەیەدا دەنرێن.
🔹لە سەرجەم دیدارو دانوستانەکانماندا، جەختمان لەوە کردووەتەوە، دەبێت زمانی کوردی زمانی فەرمی خوێندن بێت لە قوتابخانەکاندا.
🔹دەبێت لە دەستوری نوێی سوریادا زامنی مافەكانی زمان و كلتوری کورد بكرێت و داننان بە فرەیی پێکهاتەکانی وڵات دژایەتی یەکپارچەیی ناكات.
🔹رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی رابردوو، زەمینەیەکی رەخساندووە بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
🔹رێککەوتنەكە رێگەی خۆشکردووە بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی تێکەڵبوون لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
🔹پێشکەوتن بەدیهاتووە لە پەیوەندیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سوپای سوریاوە بەشێوەی گرووپ.
🔹تۆمارکردنی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ چوونە ناو دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت هێشتا بەردەوامە.
🔹بە هەمان شێوە پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە و دەستەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەردەوامە.
🔹تەواوکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدەلە سوپای سوریادا دۆسیەی کوردیی گواستووەتەوە بۆ قۆناغێکی سیاسیی نوێ.
🔹لە قۆناغی داهاتوودا چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستوردا لە پێشینەی کارەکان دەبێت ، لەگەڵ تەواوکردنی تێکەڵکردنی ئیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
🔹سەرجەم ئەو هەنگاوانەی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا جێبەجێ دەکرێن بە دانوستان و رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ئەنجام دەدرێن.
🔹هیچ هەنگاوێکی تاكلایەنە بەڕێوە ناچێت، چ لە لایەن ئێمەوە بێت یان لە لایەن دەوڵەتەوە، بەڵکو هەموو شتێک بە سازان بەڕێوە دەچێت.