درەو:
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: هێمن خۆشناو
گرژی و ململانێی نێوان توركیا و ئسرائیل گه‌وره‌ترین رۆژه‌ڤه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له دوای لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا دژ به ئێران. توركیا و ئسرائیل كه سه‌رده‌مانێك هاوكار و هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌كتربوون له‌م ناوچه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ له رێگای سه‌ركرده و فیگوڕه‌كانیان مه‌یدان له یه‌كتر ده‌خوێنن، پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بیر ده‌كه‌نه‌وه، په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیان له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی یه‌كتر هه‌ڵده‌بژێرن. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێور كردنه‌وه‌ی گرژی نێوانیان كه دۆستی ستراتیژی ئسرائیله و هاوپه‌یمانی توركیاشه له‌ناو (ناتۆ) ململانێی ئه‌م دوو وڵاته رۆژ له دوای رۆژ تۆختر و توندتر ده‌بێت به تایبه‌تی له‌ناو سوریادا كه هه‌ر لایه‌نێك ده‌خوازێت پێگه‌ی خۆی سه‌ربازی، ئابووری و سیاسی به‌هێزتر بكات له‌م وڵاته‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له چاودێران پێیانوایه تێكچوونی په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو وڵاته ته‌نیا نمایشه و له رووی ستراتیژیه‌وه هێشتا ئه‌م دوو وڵاته هاوپه‌یمانن. ئه‌گه‌ر چی هێشتا كار نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته راسته‌وخۆ دژ به‌یه‌ك بجه‌نگن، به‌ڵام ئاماده‌كاریه‌كانیان، هاوپه‌یمانیه‌كانیان، به‌رنامه و رێوشوێنه سه‌ربازیه‌كانیان مه‌ترسی جه‌نگێكی لێده‌كه‌وێته‌وه. له لایه‌كی دیكه ململانێ و ركابه‌ری ئه‌م دوو وڵاته كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كوردیش هه‌یه و ده‌بێت. 20 ملیۆن كورد له توركیا ده‌ژیت و كه له مافه ده‌ستووری و سیاسیه‌كان بێبه‌ش كراون، ئسرائیلیش ئه‌مه وه‌كو خاڵی هه‌ره لاوازی توركیا له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌خوازێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی به‌كاریان بێنێت. له گفتوگۆ و دیداره‌كانی له دوورگه‌ی ئیمرالی (عه‌بدولڵا ئۆجالان) به‌رده‌وام باسی ئه‌م گرژیه ده‌كات و ئسرائیل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌خوازێت كورد دژ به توركیا به‌كاربێنێت، رۆحی دوژمنایه‌تی له‌ناو میلله‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه بچێنێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیمان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داری كوردی توركی (محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌كمه‌ن) ئه‌نجامدا. (ئه‌كمه‌ن) سیاسه‌تمه‌دارێكی به ئه‌زموونه، ناوبراو ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتنه (DEVA) له په‌رله‌مانی توركیا و له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتی ناوبراوه كه (عه‌لی باباجان) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
(ئه‌كمه‌ن) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره، ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه له‌ناو سیاسه‌تی توركیادا. ئاشنایه به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و لۆژیكی بیر كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ناسێت. به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (باباجان) پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتن دامه‌زرێنێت، بۆ ماوه‌ی سێ خول له‌سه‌ر یه‌كتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا بووه له‌سه‌ر لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. هه‌موو ئه‌مانه هۆكار بوون تا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌ستنیشانی بكه‌ین.
پ: ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی كه له سوریادا له نێوان ئسرائیل و توركیا ده‌ستی پێكردووه؟ بۆچی گه‌یشته ئه‌م ئاسته؟
وه‌ڵام: لێره‌دا پێویسته ته‌نیا سه‌یری روویه‌كی مه‌سه‌له‌كه نه‌كه‌ین، ده‌بێت دوو پڕۆسه‌ی به‌دوای یه‌كتر ببینین. رووداوه‌كانی (غه‌زه) تا ئاستێكی زۆر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌باربرد. به‌ڵام ئه‌م دۆخه نوێیه‌ی دوای رووخانی رژێم (ئه‌سه‌د) هاته‌ئاراوه، گرژیه‌كانی له كایه‌ی دپلۆماسیه‌وه گواسته‌وه بۆ كایه‌ی ئه‌منی. له سایه‌ی دۆخی نوێی كه ئه‌مڕۆ له ئارادایه توركیا و ئسرائیل به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌یه‌ك دوور ده‌خاته‌وه، نه‌وه‌كو ته‌نیا په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی (فه‌ڵه‌ستین)، به‌ڵكو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی سوریاشدا.
پ: ئه‌و گرژیه سیاسیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانی نێوانیان نه‌كردووه. ئه‌مه چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟
وه‌ڵام: سه‌ره‌تا پێویسته پرسیاره‌كه راست بكرێته‌وه. توركیا له ئایاری 2025 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پڕۆسه‌ی هه‌نارده كردن و هاورده كردنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئسرائیلدا راگرتووه. بۆیه ناكرێت بڵێین گرژیه سیاسیه‌كان هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان نه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگۆی هه‌نارده‌كردن بۆ فه‌ڵه‌ستین هه‌یه له رێگای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی كه ئسرائیلیه‌كان خاوه‌نداریه‌تی ده‌كه‌ن. لێره‌دا داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف هه‌موو داتاكانی په‌یوه‌ست به‌م پڕۆسه‌یه بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ناكۆكی و بۆشایی هه‌بێت له نێوان قسه و كرداردا، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌م بۆشایه پڕ بكرێته‌وه.
پ: پێتوایه ركابه‌ری نێوان توركیا و ئسرائیل گه‌وره‌تر بێت و بگاته ئاستی پێكدادانی سه‌ربازی؟
وه‌ڵام: پێموایه هێشتا زووه بۆ ئه‌مڕۆ ده‌سته‌واژه‌ی "پێكدادان" به‌كاربێنین. تا ئه‌مڕۆ له نێوان هێزه‌كانی ئسرائیل و توركیا راسته‌وخۆ پێكدادانی چه‌كداری رووینه‌داوه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه له گرژیه‌كی سادده‌ی دپلۆماسیش گه‌وره‌تره. راستتره ئه‌گه‌ر گرژی ئه‌مڕۆ وه‌كو ركابه‌ری ستراتیژی وه‌سف بكه‌م كه مه‌ترسی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی لێده‌كه‌وێته‌وه.
مەترسییەکە لە زیادبوونی چالاکییەکانی ئەو دوو وڵاتە لەیەك ناوچەی جوگرافیدا سەرچاوە دەگرێت. مه‌سه‌له‌كه له هه‌ڵكشانی كرده‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌ناو یه‌ك جوگرافیادا سه‌رچاوه ده‌گرێت.
پ: ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكی سوریا رووده‌دات ده‌بێته هۆكاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا؟
وه‌ڵام: ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی دوورنیه، به‌ڵام ناكرێت وه‌كو ده‌ره‌نجامێكیش كه رووده‌دات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. مه‌ترسی گه‌وره له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی پڵان بۆ داڕێژراودا نیه، به‌ڵكو كۆنترۆڵ نه‌كردنی دۆخه‌كه له ئه‌نجامی لێكدانه‌وه‌ی ناڕاست، زانیاری هه‌ڵه‌ی هه‌واڵگری یان رووداوێكی له‌ناكاو له‌سه‌ر زه‌وی. بۆ رێگریكردن له رووداوه نه‌خوازراوه‌كان له سوریادا پێشتر ئسرائیل و توركیا ده‌ستیان به گفتوگۆی ته‌كنیكی كردووه. ئه‌مڕۆش ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر میكانیزمێكی گشتگیرتر ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌ره‌كی توركیا پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا، سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئه‌م وڵاته بێت.
پ: پێتوایه له دوای هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانی (ئه‌بو زهور) له رۆژی 18 ئابی 2026 ئه‌گه‌ری پێكدادانی سنووردار له نێوان ئسرائیل و توركیا له رووی تیۆریه‌وه گۆڕاوه بۆ ئه‌گه‌رێكی واقیعی؟
وه‌ڵام: دیاره كه هێرشه‌كه ئاماژه‌یه‌كی ئاگادار كردنه‌وه‌یه. چونكه یه‌كه‌مین جاره ئسرائیل ئه‌وه‌نده به ئاشكرا هێرش ده‌كاته سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی له سوریا كه شیمانه ده‌كرێت هێزی توركی لێ گیرسابێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌كه باشتر روون بكه‌ینه‌وه. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی كراوه‌ته ئامانج سوریه، به گوێره‌ی لێدوانه فه‌رمیه‌كان، هیچ ئاماژه‌یه‌ك له ئارادانیه كه سه‌ربازانی توركیا یان بنكه‌یه‌كی توركی كرابێته ئامانج. بۆیه ناكرێت بڵێین پێكدادانی راسته‌وخۆی توركیا و ئسرائیل روویداوه. له هه‌مانكاتدا ده‌كرێت بڵێین له ئێستادا پێویسته به شێوه‌یه‌كی جدیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌گه‌ره بكرێت.
پ: ده‌كرێت بڵێین به‌م هێرشه ئسرائیل ویستوویه‌تی ئه‌م په‌یامه‌ی خواره‌وه بۆ توركیا بنێرێت:" ئه‌گه‌ر پێشڕه‌وی سه‌ربازیتان له سوریا ناوچه‌ی ژێر هه‌ژموونی سه‌ربازی و ئه‌منی ئێمه بكاته ئامانج" ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستم؟
وه‌ڵام: ده‌كرێت بڵێین ئه‌م هێرشه په‌یامێكه بۆ ئه‌نقه‌ره. ئسرائیل پێشتریش هه‌بوونی سوپای توركیا له هه‌ندێك هه‌رێمی سوریا وه‌كو "هێڵی سوور" به‌ناو كردووه. له‌لایه‌كی دیكه پرسیارێكی چاره‌نووسسازتر له ئارادایه: سوریا ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه، به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێ تاك لایه‌نه ڤه‌تۆ له‌سه‌ر هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه دابنێت كه ده‌خوازێت هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه‌دا بكات. له‌سه‌ر توركیا پێویسته به‌رگری له‌م پڕه‌نسیپه بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ره به گرژی و ئاڵۆزیه‌كان بدات.
پ: پێتوایه ئه‌ندامیه‌تی توركیا له ناتۆ و هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، به‌شی ئه‌وه ده‌كات پێكدادان له نێوان ئسرائیل و توركیا ئاسته‌نگ بكات و په‌یوه‌ندی سه‌ربازی نێوانیان دیزاین بكاته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌ندامیه‌تی ناتۆ ئاسته‌نگێكی سیاسی و ستراتیژی گرنگه، به‌ڵام راست نیه وه‌كو چه‌ترێك سه‌یر بكرێت كه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كار ده‌كات. ناتوانین بڵێین هه‌ر رووداوێكی سه‌ربازی، به تایبه‌تی له‌ناو خاكی سوریادا، ده‌بێته هۆی كارا كردنی مادده‌ی (5) له رێككه‌وتنی ناتۆ، چونكه رێككه‌وتنی واشنتن سنووری جوگرافی دیاریكراوی هه‌یه. لێره‌دا "ئاسته‌نگی" هه‌ره به‌هێز دژایه‌تی ئه‌مریكایه، چونكه توركیا هاوپه‌یمانه له‌ناو ناتۆ و ئسرائیلیش هاوبه‌شێكی ستراتیژی متمانهپـێكراوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان له‌و په‌ڕی گرنگی دایه.
پ: ئایا په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له نێوان هێرشه‌كه‌ی ئسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی (ئه‌بو ده‌ور) و رێككه‌وتنی (مه‌ككه) هه‌یه؟ پێتوایه ئسرائیل نیگه‌ران بێ له رێككه‌وتنی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودی، توركیا و پاكستان؟
وه‌ڵام: ئه‌مڕۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌تان پشتڕاست بكه‌مه‌وه. به‌دڵنیایه‌وه له رووی كاته‌وه هێرشه‌كه سه‌ره‌نجڕاكێشه. به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی ئسرائیل دژ به هه‌بوونی سه‌ربازی توركیا له سوریا زۆر به‌ر له رێككه‌وتنی (مه‌ككه) هه‌ر هه‌بووه. بۆیه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو رووداوه‌كه به‌یه‌كه‌وه زۆر بێ بنه‌ما ده‌بێت. بێگومان هاوپه‌یمانی سه‌ربازی نوێ له نێوان توركیا، عه‌ره‌بستانی سعودی و پاكستان ده‌بێته به‌شێك له هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی ستراتیژی وڵاتانی ناوچه‌كه به ئسرائیلیشه‌وه، به‌ڵام پێموانیه هێرشی سه‌ر (ئه‌بو ده‌ور) كاردانه‌وه بێ دژ به دامه‌زراندنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه.
پ: به گوێره‌ی هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی، ئامانجی یه‌كه‌مینی هاوپه‌یمانی مه‌ككه له نێوان توركیا، عه‌ره‌بستانی سعودی و پاكستان، سنووردار كردنی هه‌ژموونی ئێرانه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئامانجی دووه‌مینیشی دروستكردنی هاوسه‌نگیه‌كی نوێیه له‌به‌رامبه‌ر پێگه‌ی ئسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا؟
وه‌ڵام: پێموانیه ئه‌م هاوپه‌یمانیه دژ به ئێران یان ئسرائیل دروستكرابێت. ده‌قی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ش هیچ وڵاتێك وه‌كو دوژمن له قه‌ڵه‌م نادات و جه‌خت له سیسته‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌رگری هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ناكرێ زه‌مینه‌ی ناوچه‌یی له‌به‌رچاو نه‌گرین كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی تیادا واژو كراوه. ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌منیانه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له‌م دواییه رووبه‌ڕوی بوونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فاكته‌رێكی گرنگه. به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئسرائیل توخمێكی دیكه‌یه له نیگه‌رانیه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه. لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی توركیا له‌وه دایه ئه‌م هاوپه‌یمانیه نه‌بێته بلۆكێكی تائیفی یان بلۆكێك دژ به وڵاتێكی دیكه.
پ: ئه‌گه‌ر توركیا، عه‌ره‌بستانی سعودی و پاكستان و ئه‌كته‌ره ناوچه‌یه‌كانی دیكه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی ئسرائیل و ئێران خاو ببێته‌وه و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان خۆیان نزیكی یه‌كتر بكه‌ن؟
وه‌ڵام: له دۆخی ئێستادا ئه‌مه واقیعی نیه. ئیتر ئێران و ئسرائیل ته‌نیا دوو ركابه‌ری یه‌كتر نین، به‌ڵكو دوو ده‌وڵه‌تن راسته‌وخۆ له‌دژی یه‌كتر ده‌جه‌نگن. له ژینگه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه‌دا دژه لۆژیكه ئه‌گه‌ر پێمانوابێ له دژی هاوپه‌یمانی نێوان توركیا، عه‌ره‌بستان و پاكستان ئه‌و دوو وڵاته له رووی ستراتیژیه‌وه خۆیان نزیكی یه‌كتر ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بگاته یه‌كتر، ئه‌م جۆره بارودۆخانه له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا رووده‌ده‌ن. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه به واتای لێكنزیكبوونه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی نێوان ئێران و ئسرائیل نایه‌ت.
پ: له پێناو به‌رفراوانبوونی هه‌ژموونی ناوچه‌یی، ئه‌نقه‌ره گۆڕانكاری له سیاسه‌تی جیهانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به ئسرائیل ده‌قۆزێته‌وه؟
وه‌ڵام: به روونی هه‌ست به گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كرێت له بیروڕای جیهانی رۆژئاوادا. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو ره‌خنه‌كان له سیاسه‌تی ئسرائیل په‌یوه‌ست به غه‌زه توندتره. به‌ڵام گۆڕانكاری له گوتاری رای گشتی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان وه‌كو یه‌ك نیه. به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا و ئسرائیل هێشتا زۆر به‌هێزه. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر توركیایه تا ئه‌نجامی بدات قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكاریه‌یه نه‌وه‌كو له پێناو:" دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك دژ به رۆژئاوا". به‌ڵكو دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیپلۆماسی به‌رفراوان له پێناو یاسای نێوده‌وڵه‌تی، داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی، پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆڤایه‌تی و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتیه‌كی به‌رده‌وام. ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی توركیا زیاتر ده‌كات، گوتارێكی هاوته‌ریب و كرداری بێ پچڕانه.
پ: له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكدا (تره‌مپ) پشتگیری كێ ده‌كات، توركیا یان ئسرائیل؟
وه‌ڵام: من ئه‌مه وه‌كو دوو بژارده "توركیا یان ئسرائیل" ناخوێنمه‌وه. واشنتن په‌یوه‌ندی زۆر قوڵی دامه‌زراوه‌یی و ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئسرائیلدا هه‌یه، هێشتا ئه‌م راستیه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. له هه‌مان كاتدا توركیا هاوپه‌یمانیه‌كی ناتۆیه و په‌یوه‌ندی سیاسی تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه. له قه‌یرانێكی به‌م شێوه‌یه‌دا یه‌كه‌مین بژارده‌ی تره‌مپ له لایه‌نگری یه‌كێكیان زیاتر راگرتنی پێكدادان ده‌بێت. قه‌یرانه‌كه چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه، كامه لایه‌ن كامه هه‌نگاوی ناوه، له‌گه‌ڵ سروشتی ململانێكه. هه‌موو ئه‌مانه فاكته‌ری چاره‌نووسسازن له‌مه‌ڕ دیاریكردن[L1] ی هه‌ڵوێستی واشنتن.
پ: رۆڵی (تۆم باراك) باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی سوریا تا چه‌ند یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه؟
وه‌ڵام: باراك ئه‌كته‌رێكی گرنگه، چونكه له نزیكه‌وه ئه‌نقه‌ره ده‌ناسێت و به‌رپرسیاری راسته‌وخۆی ئه‌مریكاشه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریا. دوای هێرشه‌كه‌ی (ئه‌بو ده‌ور) باراك رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا كار ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان له نێوان ئسرائیل و توركیادا. به‌ڵام هیچ دیپلۆماتكارێك ناتوانێ قه‌یرانێكی به‌م شێوه‌یه ئیداره بدات. رۆڵی باراك له‌وه‌دا نیه ته‌كلایه‌نه سنوور بۆ ئه‌نقه‌ره بكێشێت، به‌ڵكو له‌وه دایه میكانیزمێك دروست بكات تا هه‌رسێ لایه‌نه‌كه دڵنیابكاته‌وه چ هه‌نگاوێك مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه.
پ: گرژی نێوان ئه‌ردۆغان – ناته‌نیاهۆ راستیه یان سیاسیه؟
وه‌ڵام: بێگومان ئه‌م گرژیه زه‌مینه‌یه‌كی ستراتیژی راستی هه‌یه. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی غه‌زه، سوریا و ئاسایشی ناوچه‌كه ناكۆكی و جیاوازی گه‌وره هه‌یه. كاتێك بیرۆكراسی ئه‌منی هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌و واتایه نایێت گرژی نێوان هه‌ردوولا سه‌خته‌یه، به پێچه‌وانه‌وه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنتڕۆڵی گرژی نێوانیان بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته سیاسه‌تی ناوخۆ و زمانی هه‌ردوو سه‌رۆك ناو به‌ناو گرژی نێوانیان زیاتر ده‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كه به نمایشی سیاسی ببه‌ستینه‌وه، به‌و واتایه دێت چاوی خۆمان له راست ئه‌و كێشانه ده‌گرین كه له‌سه‌ر زه‌وی رووده‌ده‌ن.
پ: ئایا ده‌كرێت گوتاری توندی ئه‌ردۆغان دژ به ناته‌نیاهۆ و هه‌روه‌ها گوتاری توندی ناته‌نیاهۆ دژ به ئه‌ردۆغان پێگه‌ی هه‌ردووكیان له‌ناو سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یاند به‌هێز بكات؟
وه‌ڵام: ده‌كرێت بڵێین گوتاری توندی لایه‌نێك دژ به لایه‌نه‌كه‌ی دیكه جار به‌جار پشتگیری سیاسی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌ناو هه‌ردوو وڵات‌دا. هه‌موومان ده‌زانین به تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چۆن فاكتی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی له‌ناو سیاسه‌تی ناوخۆ به‌كار ده‌هێندرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاده‌ڕۆییه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ردوو سه‌رۆك به مه‌رام پشتگیری یه‌كتر ده‌كه‌ن. گرژیه‌كی سیاسی و ستراتیژی مه‌ترسیدار له ئارادایه، ره‌نگه له هه‌ردوولادا كه‌سانێك هه‌بن بخوازن ئه‌و گرژیه سیاسیه له‌ناوه‌نده‌كانی رای گشتی ناو‌خۆیدا بقۆزنه‌وه.
پ: ئه‌گه‌ر ململانێی نێوان توركیا – ئسرائیل په‌ره‌بسێنێت به‌ره‌و جه‌نگ چی رووده‌دات؟
وه‌ڵام: پێموایه له دۆخێكی به‌م شێوه‌یه تاكه ئه‌گه‌ر و ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه له واده‌یه‌كی كوورتدا جه‌نگه‌كه سنووردار بكرێت. چونكه جه‌نگێكی مه‌ودا درێژ و به‌رده‌وامی نێوان توركیا – ئسرائیل نه له خزمه‌تی ئه‌نقه‌ره، نه له خزمه‌تی ته‌لئه‌ڤیڤ و واشنتن دایه. به‌ڵام جه‌نگێك كه قوربانی زۆری لێبكه‌وێته‌وه یان كاتێك خاكی ده‌وڵه‌تێك ده‌كرێته ئامانج ئه‌وه هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌بێته هه‌ستێكی زۆر مه‌ترسیدار. له دۆخێكی به‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌مریكا ده‌بێته یه‌كه‌م ناوبژیوان، عه‌ره‌بستانی سعودی و پاكستان پشتگیری توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام راست نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌م دوو وڵاته دێنه ناو جه‌نگه‌كه‌وه. به شێوه‌یه‌كی گشتیش وڵاتانی كه‌نداو هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رفراوانبوونی جه‌نگه‌كه ئاسته‌نگ بكه‌ن.
پ: پێكدادانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئسرائیل بۆ توركیا چ واتایه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
وه‌ڵام: هه‌ڵبه‌ته توركیا وڵاتێكی به‌هێزه، خاوه‌ن توانای سه‌ربازیه تا بتوانێ به‌رگری له‌خۆی بكات. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه:" توركیا ده‌چێته ناو جه‌نگێكی به‌م شێوه‌یه؟"، نه‌خێر. "چوونه ناو جه‌نگێكی به‌م شێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی توركیا دایه؟". چوونه ناو جه‌نگێكی مه‌ودا درێژ، باجی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ ئابووری، ئاسایشی وزه، گه‌شتیاری، بازرگانی ده‌ره‌كی، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ناتۆ تا ده‌گاته هاوسه‌نگی ئه‌منی ناو سوریا. ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی توركیا ئه‌وه‌یه توانای به‌رگری خۆی بپارێزێت، نه‌وه‌كو سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و مافه ئه‌منیه‌كانی بكات، له‌گه‌ڵ رێگرتن له جه‌نگی راسته‌وخۆ له رێگای هه‌موو ئه‌و میكانیزمانه‌ی به‌رده‌ستن.
پ: ئایا مانه‌وه‌ی ئسرائیل وه‌كو ده‌وڵه‌ت سیناریۆیه‌كی جیۆپۆلۆتیكی راسته؟ ئایا گومان له به‌رده‌وامی ئسرائیل ده‌كه‌یت له دواڕۆژدا؟
وه‌ڵام: پێموانیه نه‌مانی ئسرائیل له مه‌دوا كوورت و مام ناوه‌ند سیناریۆیه‌كی جیۆپۆلۆتیكی راست بێ. ده‌كرێت گوتارێكی له‌م شێوه‌یه وه‌كو پروپاگه‌نده‌یه‌كی سیاسی به‌كاربێت، به‌ڵام ناكرێت سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌مه بونیاد بنرێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئسرائیل په‌یڕه‌و ده‌كات له مه‌دوا درێژ زیان به ئاسایشه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ینێت. به‌رده‌وام بوون له جه‌نگ، گۆشه‌گیربوون له‌ناو رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی، چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و جه‌مسه‌ربه‌ندی سیاسی له‌ناوخۆدا كێشه‌ی مه‌ترسیدارن. ئامانجی توركیا له‌ناوبردنی ئسرائیل نیه، به‌ڵكو دامه‌زراندنی نه‌زمێكی ناوچه‌یی دادپه‌روه‌رانه‌یه كه له سایه‌یدا فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌وڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌بێت و یاسای نێوده‌وڵه‌تی تیایدا جێبه‌جێ بكرێت.
پ: به بۆچوونی ئێوه له چه‌ند ساڵی داهاتوو هاوسه‌نگی هێز له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی چی به‌سه‌ردێت؟ ئایا توركیا له‌ناو نه‌زمی نوێ‌دا وه‌كو هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، یان وه‌كو ناوه‌ندی سێیه‌م و هاوسه‌نگی هێزی ناوچه‌یی دژ به ئسرائیل، یان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وه‌كو ناوه‌ندێكی هێز جێده‌گرێت؟
وه‌ڵام: پێموانیه قه‌تیسكردنی توركیا له‌ناو سێ بژارده‌ی "هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، دژ به ئسرائیل و یان ناوه‌ندی سێیه‌م؟" راست بێت. توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه، له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، په‌یوه‌ندی مێژوویی و رۆڵ و توانای ناوچه‌یی هه‌یه. ده‌بێت كار بكات بۆ به‌رفراوانكردنی چوارچێوه‌ی بادانه‌وه‌ی ستراتیژی و پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی. توركیا توخمێكی هاوسه‌نگی گرنگه، كه پشتگیری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ده‌كات، داكۆكی له دادپه‌روه‌ری ده‌كات له فه‌ڵه‌ستین، په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی دروست ده‌كات و هه‌وڵی كه‌مكردنی گرژی ناوچه‌یی ده‌دات. پێویستی ئێمه كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ نیه، به‌ڵكو دروستكردنی سه‌قامگیریه‌كی به‌رفراوانه له ده‌وروبه‌ری توركیا.
پ: (عه‌بدولڵا ئۆجالان) له میانه‌ی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی (ده‌م پارتی) به‌رده‌وام ره‌خنه له ئسرائیل ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر كورد و میلله‌تانی ناوچه‌كه. ئایا به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆجالان ده‌توانێ ئاسته‌نگی بۆ ئسرائیل دروست بكات تاوه‌كو نه‌توانێ كورد وه‌كو كارتێكی جیۆپۆلۆتیكی دژ به توركیا، ئێران، عێراق و سوریا به‌كاربێنێت؟ یان ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌تر بڵێین: ئایا ئۆجالان كارتی كوردی له ده‌ستی ئسرائیل بێ كاریگه‌ر كردووه؟
وه‌ڵام: به‌ر له هه‌رشتێك ده‌سته‌واژه‌ی "كارتی كوردی" به‌ڕاست نازانم. كورد كارت نیه تا هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به ئاره‌زووی خۆی به‌كاری بێنێت. كورد به واتای ملیۆنان هاوڵاتی دێت له هه‌ریه‌ك له توركیا، عێراق، ئێران و سوریا.
بێگومان ره‌خنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئۆجالان سه‌رباره‌ت، به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ناوچه‌كه‌مان، سیاسه‌تی ئسرائیل و ئێران و ره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له ئاستی ناوچه‌ییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌م ناوه‌ندانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه هه‌یه كه نزیكن له (په،كه،كه). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راست نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین كه‌سێك بژارده‌ی هه‌موو بكه‌ره كورده‌كان دیاری ده‌كات له عێراقه‌وه تا ئێران، له توركیاوه تا سوریا.
پێموایه راستی مه‌سه‌له‌كه له شوێنێكی دیكه دایه. له‌و كاته‌ی توركیا كێشه‌ی كورد له رێگای یاسا، هاوڵاتی یه‌كسان، دیموكراسی و سیاسه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات و پشتگیری له كوردانی سوریا ده‌كات تا له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی خاكی سوریا مافه ده‌ستووریه‌كانیان به‌ده‌ستبێنن، ئه‌وه ده‌رفه‌تی به‌كارهێنانی كێشه‌ی كورد له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه دژ به توركیا تا ئاستێكی به‌رفراوان بچووك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها بێده‌نگكردنی چه‌ك له‌ناو هاوسه‌نگیه‌كاندا و گواستنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه بۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی دیموكراتیانه گرنگیه‌كی ستراتیژی هه‌یه، نه‌وه‌كو ته‌نیا بۆ ئاشتی ناوخۆیی به‌ڵكو بۆ ئاسایشی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا.
پ: ئایا توركیا به‌رگه‌ی جه‌نگێك دژ به ئسرائیل ده‌گرێت؟
وه‌ڵام: توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه، خاوه‌ن سوپایه‌كی به‌هێز و توانایه‌كی گرنگی پیشه‌سازی جه‌نگی هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی توانای پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری خۆی هیچ دوو دڵیه‌ك له ئارادا نیه. به‌ڵام پرسیاری "چوونه ناو جه‌نگێك" له‌گه‌ڵ پرسیاری "پێویسته ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره جه‌نگه له مه‌ودا درێژدا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی گونجاو بێت؟" هه‌مان واتای نیه.
جه‌نگێكی راسته‌وخۆ و مه‌ودا درێژ له‌گه‌ڵ ئسرائیل ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ربازی. له‌یه‌ك كاتدا كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئابووری، وزه، رێگاكانی بازرگانی، هاوسه‌نگیه ئه‌منیه‌كانی سوریا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵ رۆڵی توركیا له‌ناو ناتۆدا. به تایبه‌تی كه ئسرائیل په‌یوه‌ندی زۆر پته‌وی سه‌ربازی و ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه.
له‌م روانگه‌یه‌وه ستراتیژی هه‌ره راست بۆ توركیا ئه‌وه‌یه خۆی له‌م جه‌نگه به‌دوور بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی لاواز نیشان بدات. به واتایه‌كی دیكه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به كاراكردنی میكانیزمه دیپلۆماسیه‌كان بۆ رێگرتن له پێكدادانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پاراستنی هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه. له روانگه‌ی عه‌قڵی ده‌وڵه‌تدا، پرسیاری "به‌ره‌گه‌ی جه‌نگێكی وه‌ها ده‌گرین" جێگای نابێته‌وه، به‌ڵكو به دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌گه‌ڕێن :" ئایا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی توركیا جه‌نگێكی به‌م شێوه‌یه پێویسته" من ئه‌مڕۆ ئه‌م جه‌نگه به پێویست نازانم.
[L1]