سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ئەحمەد موفتی: رازین 50 هەزار بەرمیلەكە بدەینە بەغداد

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت ئامادەین 50 هەزار بەرمیل نەوتەكە رادەستی بەغداد بكەین بەمەرجێك بەنزینی (450) دیناری بۆ هەرێم بنێرن

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئاب 2026

ئەحمەد موفتی: رازین 50 هەزار بەرمیلەكە بدەینە بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
- كێشەمان نیە با بەغداد (50) هەزار بەرمیل نەوتەكە ببەن بەڵام بەنزین بە (450) دینار بدەنە هاوڵاتیانی هەرێم ئەوە دەكرێت؟
- هەموو هەولێكمان بۆ ئەوەیە بەنزین بگاتە هاوڵاتیانی هەرێم بە هەمان نرخی عێراق.
- ئێمە دوو پێشنیازمان داوە بە عێراق:
1- ئێمە ئامادەین (50) هەزار بەرمیل نەوتەكە بدەین بە بەغداد و نرخی بەنزین لە هەرێم بە هەمانشێوەی هەمووی عێراق بێت و ببێتە (450) دینار.
2- یان ئەوەتا رێژەی نەوتی خام زیاد بكرێت واتا (50) هەزار بەرمیلەكە زیاد بكرێت 
- یەك ئامانجەو دوو میكانیزمەو گرنگ ئەوەیە بەنزینی (450) دیناری بدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم وەك عێراق.

د. غەزال هۆستانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئابووری و گرێبەستەکانە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد:
- ئامادەین بەنزین بكەینە 450 دینار ئەگەر كولفەی دەرهێنان و گواستنەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوت كە 16 دۆلارە بەغداد بدرێتە هەرێم
- دەبێت بە شێوەیەكی دەستوری یاسایی فیدراڵی كێشەی بەنزین چارەسەر بكرێت.
- بەپێی ئەوەی هەرێم كوردستان 14%ە لەو یەك ملیۆنەی لە عێراق دەپاڵێورێت پشكی ئێمە 140 هەزار بەرمیل مافی هەرێمە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

بازاڕەکانی غازی شل لەژێر گێژاوەکانی هورمزدا

null
پێش 18 کاتژمێر

گفتوگۆی درەو تایبەت بە رەشنوسی بودجە

null
پێش 22 کاتژمێر

پشکی هەرێم لە بودجەی خەمڵێندراوی عێراق بۆ ساڵی 2027