مەزڵوم عەبدی:
🔻پێموایە كاتی ئەوە هاتووە جلە سەربازییەكانم دانێم
🔻كاتێك كشاینەوە بۆ ناوچە ناوچە كوردییەكان بەهەموو لایەكمان وت، ئێرە خاكی خۆمانە شەڕ دەكەین؛ ئیتر شەڕ وەستا
🔻 هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن؛ وەک لیوای قامیشلۆو دێرک و کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین
درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات
🔹رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم کوردانی لە روودانی کۆمەڵکوژی پاراست، بەهیوای ئەوەین ئەو مافانەی لە رێککەوتنەکەدا هاتوون لە دەستوری سوریادا جێگیر بکرێن.
🔹ئەو مەرسومەی مافی بە کورد بەخشیوە هێشتا بەس نییە، پێمان وایە پێویستییەکی جدی هەیە بۆ زامنکردنی ئەم مافانە لە ڕووی دەستورییەوە.
🔹رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم ئاماژەی بە ناوچە کوردییەکان و تایبەتمەندییان کردووە، بەهیوای ئەوەین ئەم مافانەی سەرۆک ئیمزای لەسەر کردوون لە دەستوردا جێگیر بکرێن.
🔹پێویستە زمانی کوردی بخوێندرێت، چونکە ئێمە ماوەی 15 ساڵە بە پرۆگرامێکی تایبەت دەیخوێنین، ئاگادارمان كردوونەتەوە لە پێویستی خوێندن بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی پێکەوە، لیژنەی تایبەت هەن بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکەن.
🔹هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە راناگەیەم، بەڵکو راگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانمانە لەگەڵ سوپای سوریادا.
🔹هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن، وەک لیوای قامیشلۆ، لیوای دێرک و لیوای کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین.
🔹من ئامادەم سەردانی تورکیا بکەم ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت و ئۆجەلان رۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە رێککەوتن و رۆڵیشی دەمێنێتەوە.
🔹رۆژئاوا هاوکاری هەموو بەشەکانی کوردستان كردووە، لە هەموو بەشەکانی کوردستانیشەوە هاتن بۆ بەرگری لە رۆژئاوا و خوێنی شەهیدان لەبیر ناکەین.
🔹ئێستا چووینەتە قۆناغێکی نوێوە و بڕیارمان داوە ببینە بەشێک لە دەوڵەتی نوێی سوریا، سەرکردایەتی نوێی سوریاش رەزامەندی لەسەر ئەمە دەربڕیوە.
🔹پلانی ستراتیجیمان داناوە بۆ کۆتاییهێنانی بەتەواوی بە دۆسیەی تێکەڵبوون لە کۆتایی ئەم مانگەدا.
رلە گەڕەکی شێخ مەقسود تووشی شکست بووین و ئەمەش پێویستی بە رەخنە هەیە و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین.
🔹کاتێک جەنگەکە فراوان بوو بڕیارمان دا بکشێینەوە بۆ ناوچە کوردییەکان بۆ پاراستنیان.
🔹وتمان ئەمەنە ناوچەی ئێمەن و شەڕ دەکەین بۆ پاراستنیان و ئەمەمان بە هەمووان وت، دواتر جەنگەکە وەستا و ئێستا رێککەوتن هەیە لەگەڵ دەوڵەتدا.
🔹بەرگی سەربازیم پۆشی چونکە جەنگەکە لە ساڵی 2013 بەسەرماندا سەپێندرا، پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە دایکەنم.