درەو:
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: هێمن خۆشناو
دروزه‌كان پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه له ئه‌نجامی پارچه‌كردن و له‌تكردنی میلله‌تانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی زلهێزه جیهانیه‌كان تووشی ده‌رده‌سه‌ری و په‌رتكردن بوونه. تا كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌مین جیهان وڵاتی شام زێدی دروزه‌كان بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌م پێكهاته‌یه كه ژماره‌یان به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له جیهان ده‌خه‌مڵێندرێت، له ئه‌نجامی ئه‌م دابه‌شكاریه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌مینی جیهان روویداوه، په‌رتوبڵاون و به‌شێكیان زێده‌كه‌یان به‌جێهێشتووه له وڵاتانی ئۆردون، ئه‌مریكای لاتینی و ئه‌وروپا ده‌ژین، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر خاكی باب و باپیریانن، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر ناسنامه‌ی مێژووییاندا گیراوه و له وڵاتانی (سوریا، ئسرائیل و لوبنان) ده‌ژین.
په‌رته‌وازه‌یی دروزه‌كان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان له روانگه‌ی جیاواز و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی بڕوانێته مه‌سه‌له‌ی دروزه‌كان. ئه‌مه‌ش وایكردووه، به تایبه‌تی له سوریا دروزه‌كان دووچاری كۆمه‌ڵكوژی، له‌ناوچوون، سووكایه‌تی پێكردن و پێشێڵكردنی مافه‌كانیان ببنه‌وه. دیارترین نموونه‌ی ئه‌م راستیه‌ش كۆمه‌ڵكوژی دروزه‌كانی سوه‌یدا بوو له ته‌مموزی 2025 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتی سوریا.
پرسی دروز له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی سوریا چیه؟
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق پرسی دروزه‌كان وه‌كو پرسی ئه‌منی له پارێزگای سوه‌یدا ده‌خوێنه‌وه. حكوومه‌تی ناوه‌ند پرسه‌كه به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كان و داماڵینی چه‌كی گرووپه چه‌كداریه‌كان پێناسه ده‌كات. له پشت ئه‌م پێناسه‌یه‌ش بۆ مه‌سه‌له‌ی دروز ترس له هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی ئسرائیل خۆی حه‌شار داوه. دروزه‌كانی ناو ئسرائیل كه ژماره‌یان 150 هه‌زار كه‌سه و به‌شێكیان له‌ناو سوپا و جومگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن پێگه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو پشتگیریان له (بنیامین ناتانیاهۆ) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئسرائیل كردووه، گوشار له حكوومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی "پاراستن"ی كۆمه‌ڵگای دروزی له سوه‌یدا بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌ڵوێستی سه‌ركرده دروزیه‌كان چیه؟
سه‌ركرده و پیاوه ئاینیه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای دروزی له سوه‌یدا و ناوچه‌كه له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌یان دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو به‌ره. به‌شێكی زۆریان به سه‌ركردایه‌تی (حیكمه‌ت هیجری) داوای مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كه‌ن و پێیانوایه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ماوه، سوه‌یدا بگه‌ڕێته‌وه ژێر حوكمی ده‌سه‌ڵاتی كاتی كه له ده‌ستی جیهادی و سه‌لفیه‌كان دایه. به‌شێكیشیان كه زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سوه‌یدا و له ناوچه‌كانی جه‌رمانای دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری ئدلب ده‌ژین، داوا ده‌كه‌ن رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بكرێت و دۆخی سوه‌یدا ئاسایی بكرێته‌وه كه له‌ژێر گه‌ماڕۆی جۆربه‌جۆری حكوومه‌تی كاتی دایه. له ده‌روه‌ی سوریاش (وه‌لید جونبڵات) سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی تائیفه‌ی دروزی له لوبنان، له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئسرائیل داوای رێككه‌وتن ده‌كات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند.
جیهان چۆن پرسی دروزیه‌كان ده‌خوێنێته‌وه؟
جیهان وه‌كو كه‌مایه‌تیه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی جیاواز له دروزه‌كان ده‌ڕوانێ. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دروز وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی كلتووری ره‌سه‌ن به‌ناو ده‌كات و جه‌خت له پێویستی پاراستنیان ده‌كاته‌وه. به‌ڵام له رووی جیۆپۆلۆتیكیه‌وه قسه و كرده‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به دروز ناكۆكه، به تایبه‌تی كه مه‌سه‌له ده‌گاته ناكۆكی، قه‌یران و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوریا، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین.
بۆ تێگه‌یشتن له‌م پرسه، ئه‌م دیداره رۆژنامه‌وانیه‌مان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ، (شه‌وكه‌ت كه‌مال غرزه‌دین) كه خه‌ڵكی سویدایه و ته‌مه‌نی 55 ساڵه. ناوبراو هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له فه‌لسه‌فه و له چه‌ندین ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بڵاوكراوه و نووسینی هه‌یه. له هه‌مان كاتدا له‌ناو دروزیه‌كانی سوه‌یدا به كه‌سێكی دڵسۆزی دۆزی دروز ناسراوه و قسه و بۆچوونی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
پ: ناوچه‌كه‌مان پڕه له ئاڵۆزی و په‌شێوی. سوریا یه‌كێكه له ناوه‌نده‌كانی ململانێ. ئه‌مه چ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی دروز به گشتی دروست ده‌كات؟ ئایا پرسی دروزه‌كان به‌رهه‌می ململانێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته؟
وه‌ڵام: جیاوازیه‌كی گه‌وره له نێوان پرسی (سوه‌یدا) و پرسی (دروز) له ئارادایه. پرسی سوه‌یدا دوای كۆمه‌ڵكوژی (ته‌مموزی 2025) سه‌ریهه‌ڵدا كه خۆی له مافی به‌رگریكردن له‌خۆ، مافی ژیان و مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌یبنێته‌وه. له‌گه‌ڵ مافی سه‌ركۆنه كردنی ده‌سه‌ڵاتی كاتی سوریا و لێپرسینه‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته به تۆمه‌تی جنیۆساید، ده‌ركردنی هێزی داگیركا‌ر له دێهاته‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، ئازادكردنی گیراوان و دیاریكردنی چاره‌نووسی شوێنبزران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێ ژماردن و كۆتاییپێهێنانی گه‌ماڕۆ له‌سه‌ر خوێندن.
به‌ڵام پرسی (دروز) به‌رجه‌سته‌یه له هه‌موو دروزه‌كانی ناوچه‌كه‌مان و جیهان به دروزه‌كانی سوه‌یداشه‌وه. واته پرسی دروز ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به جوگرافیا و دیمۆگرافیای سوه‌یدا. بۆیه مافی چاره‌خۆنووسینی سوه‌یدا جیاوازه له‌گه‌ڵ مافی چاره‌خۆنووسینی دروز.
پ: جیهانی ئه‌مڕۆ جیاوازه له جیهانی رابردوو. له جیهانی رابردوو گه‌لان ئامرازی سه‌ره‌كی بوون بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌نووسی خۆیان. به‌ڵام له جیهانی ئه‌مڕۆدا فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕانكاریه ناوخۆیه‌كان. ئه‌و فاكته‌ره ده‌ره‌كیانه چین كه دروز پشتی پێ ده‌به‌ستێت بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین؟
وه‌ڵام: پرسی سوه‌یدا پشت به یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستێت كه مافی چاره‌ی خۆنووسین، دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی كاتی سوریا له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك پێویستی به كاركردنه له‌سه‌ر هاوسۆزی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پێویستی به بونیادنانی دامه‌زراوه‌كانی وه‌كو (حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و سوپا) هه‌یه له سوه‌یدا.
پ: كاریگه‌ری فاكته‌ری ئسرائیلی له‌سه‌ر پرسی دروز چیه؟
وه‌ڵام: كاریگه‌ری ئسرائیل به‌م دوو فاتكه ده‌به‌ستمه‌وه: یه‌كه‌م، كاریگه‌ری و رۆڵی ئسرائیل له چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئسرائیل دایه به‌سه‌ر سوریادا دژ به هه‌ژموونی توركیا. دووەمینیش، سه‌ره‌ڕای سوەیدا وەك (قنێتەره و دەرعا) سنووری ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا نییە، به‌ڵام ئیسرائیلیه‌كان لە چوارچێوەی پاراستنی سنوورەکانی وڵاته‌كه‌یان لە تیرۆری ئیسلامی بە شێوە سوننە و شیعەكه‌یه‌وه، ده‌خوازن له سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوریا چه‌كی گران و تونێل نه‌بێت.
هه‌روه‌ها كاریگه‌ری فاكته‌ری ئسرائیل بۆ پاراستنی سوه‌یدا كاتێك ده‌ركه‌وت كه راسته‌وخۆ سوپای ئسرائیل باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان، ده‌وروبه‌ری كۆشكی كۆماری و شوێنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی به چه‌كی قوڕس بۆمباران كرد له‌و كاته‌ی خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ هێرش كردنه سه‌ر سوه‌یدا.
پ: ئایا دروزه‌كان پێیانوایه ئسرائیل تا كۆتایی پشتگیریان ده‌كات؟
وه‌ڵام: دروزه‌كانی سوه‌یدا به وه‌همه ناژین كه ئسرائیل تا كۆتایی ده‌یانپارێزێت. به پێچه‌وانه‌وه هه‌موویان له یه‌كتربڕینی كاتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و ئامانجی پڕۆژه‌ی ئسرائیل تێده‌گه‌ین. هه‌ر بۆیه سوه‌یدا هه‌وڵده‌دات له له رێگای سه‌ربه‌خۆیی، دروستكردنی هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندی باشی دراوسێیه‌وه خۆی بپارێزێت، جا ئه‌مه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بێ، یان درعا، یان بیابانه‌كانی سوریا یان ئۆردون یان ئسرائیل.
پ: كاریگه‌ری لۆبی دروزی له لوبنان و ناوه‌خۆی ئسرائیل له‌سه‌ر بڕیار به‌ده‌ستانی ته‌لئه‌ڤیڤ چیه؟
وه‌ڵام: لۆبی دروزی به‌م دواییانه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆنفڕانسی ئایینه‌كان له نیویۆرك دامه‌زراوه و به‌شداریكرد له ئاراسته‌كردنی كۆنفڕانسی ناوبراو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ سوه‌یدا و په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵكوژی سوه‌یدا بڕیار بدات. له لوبنان پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی له ئارادایه، كه (وه‌لید جونبڵات)، به رێنوێی (ئه‌لشه‌رع و ئه‌ردۆغان) هه‌وڵی له‌بار بردنی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی فه‌قیهی به‌سه‌ر سوه‌یدا بسه‌پێندرىت، زێده‌كه‌مان بخرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی سوریا كه نكۆڵیلێكراوه و قه‌بوڵ ناكرێت. تا دوای ئه‌م هه‌نگاوه سوه‌یدا ناچار بكرێت به چه‌كدانان و سه‌پاندنی باج و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئه‌منیه‌كان و سوپای سوریا تا سه‌پاندنی ته‌واوی هه‌ژموونیان.
له فه‌ڵه‌ستین یان ئسرائیل لۆبیه‌كی دروزی هه‌یه بۆ گوشار خستنه سه‌ر حكوومه‌تی (ناتانیاهۆ) بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كانی له‌مه‌ڕ پاراستنی دروز له سوه‌یدا و به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی و سیاسی بۆ رزگاركردنی سوه‌یدا.
به‌گشتی خه‌ریكه پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌تر له سوه‌یدا له دایك ده‌بێت و هه‌موو دروزه‌كان ده‌گرێته‌وه. ئامانجیشی دیاریكردنی چاره‌نووس و یه‌كخستنی دروزه به‌بێ گوێدانه جوگرافیا و دیمۆگرافیا. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسیش هه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی مافی چاره‌خۆنووسین نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و پابه‌نده به سنوور و دانیشتووانی سوه‌یدا و سه‌ربه‌خۆییان. ئامانجی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی هه‌موو دروز نیه بۆ سوه‌یدا.
پ: له كانوونی دووه‌می ساڵی 2026 هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتی له سوریا له‌گه‌ڵ ملیشیاكانی سه‌ر به توركیا و هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده سه‌ر ناوچه كوردیه‌كان كه شكست و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) ی لێكه‌وته‌وه. پێتوایه ئه‌م هێرشه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دۆزی دروز هه‌بووه؟
وه‌ڵام: بێگومان شكستی (هه‌سه‌ده) به نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی سوه‌یدا دروستكرد. چونكه گره‌وی سوه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌م هێزه هه‌بوو، ده‌كرا گره‌وه‌كه گه‌وره‌تر بكرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت به‌ره‌و هاوپه‌یمانی (كوردی، دروزی، عه‌له‌وی) بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌نگاو بنێت. نابێت ئه‌و پشتگیریه سیاسی و ماددیه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه هاوڕێ كورده‌كانمان پێشكه‌شیان كرد.
به‌ڵام له سه‌ره‌تادا به ئامانجگرتنی عه‌له‌ویه‌كان، دواتر دروز پاشانیش كورد له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كاتی رێگای نه‌دا، به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی سیاسی. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سه‌وداكاری نه‌كراوه به‌و واتایه‌ی سوه‌یدا بۆ ئێوه واز له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات بێنن. ملكه‌چكردن بۆ ناوه‌ندێكی تیرۆریستی په‌یتا په‌یتا و له رێگای ملكه‌چی تاكه‌كه‌سیه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
پ: هه‌ندێك پێیانوایه هێرشی حكوومه‌تی كاتی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات كاتێك ده‌ستی پێكرد كه ئسرائیل چرای سه‌وزی بۆ سوریا هه‌ڵكرد له به‌رامبه‌ر وازهێنانی حكوومه‌ت له دروز و سوه‌یدا؟
وه‌ڵام: نه سه‌ودا كراوه نه حكوومه‌تیش وازی له سوه‌یدا هێناوه، به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی هێز و هه‌ژموونی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕاتدا. به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگۆی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌تی بۆ سه‌ر سوه‌یدا زیاتر بوو كاتێك شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه گیرا. له ئێستاشدا ده‌ڵێن كۆنتڕۆڵكردنی (ته‌ڕابلوس) له لوبنان به‌رامبه‌ر وازهێنان له سوه‌یدا. پێموایه حكوومه‌ت ده‌خوازێت كۆنترۆڵی هه‌موو سوریا بكات له‌گه‌ڵ به‌شێك له لوبنان و به‌شێك له عێراق، ئاماده‌ی سه‌وداكاری نیه تا ئه‌و كاته‌ی (تۆم باراك) پشتگیری له ناوه‌ندیه‌تی ده‌كات له سوریادا.
پ: له ئێستادا حكوومه‌تی كاتی له دیمه‌شق ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی سوریادا گرتووه، به تایبه‌تی دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد و پڕۆسه‌ی ئه‌نتگراسیۆن و شكاندنی به‌ربه‌سته‌كان له ناوچه‌ی ساحل. ئایا ئه‌مه سه‌رله‌نوێ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر سوه‌یدا زیاتر ناكات؟
وه‌ڵام: دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی (له ته‌مموزی 2025) هێشتا حكوومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر سوه‌یدا نه‌گرتووه، به‌ڵام هه‌وڵده‌دات له رێگای گه‌ماڕۆی په‌روه‌رده، خواردن و ئازووقه، مووچه، بازرگانی و بڕینی رێگاكان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رله‌نوێ هێرشكردنه سه‌ر سوه‌یدا نه‌مومكینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ناچاره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئسرائیل بكات و فه‌رمانه‌كانی (دۆناڵد تره‌مپ) له هه‌ریه‌ك له لوبنان و عێراق جێبه‌جێ بكات.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به كۆمه‌ڵكوژی به‌ده‌ستی بێنێت، ناتوانێ به سیاسه‌ت به‌ده‌ستی بێنێت و ده‌سه‌ڵاتی فه‌قیهی به‌سه‌ر سوه‌یدا بسه‌پێنێت.