درەو:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر:
🔹لەم ماوەیەدا زیاتر لە هەزار هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان، نەک تەنها بنکە ئەمریکییەکان، بەڵکو ژێرخانی ئێمە و سەرچاوەی وزەو هەندێک لە بنکەکانمان، لەم دواییانەشدا شوێنی نیشتەجێبوونمان کراوەتە ئامانج، دوایین هێرش بۆ سەر ئۆفیسی خۆم بوو.
🔹ئێمە ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دراوسێمان نەخستووەتە مەترسییەوە، بۆچی هێرشمان دەکەنە سەرمان؟ ئەمە پرسیارێکە پێم وایە دەبێت ئاراستەی ئەوان بکرێت، وەك ئاماژەیەك بۆ ئێران.
🔹ئەوان تەنها هەوڵدەدەن بمانترسێنن، رەنگە رامانبکێشن بۆ ململانێیەك کە زۆر بە توندی رەتیدەكەینەوە، ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لەم ململانێیە.
🔹سەبارەت بەوەی ئێران رەتیدەكاتەوە هێرشەكانی ئەنجامدابێت، بارزانی دەڵێت، پێم وایە دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێت لێكۆڵینەوە بكەن لە چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو درۆنانە، كە لایەنێکی ترەوە بەکاردەهێنرێت چونكە جگە لەوان کەسی تر نیيەتى.
🔹بارزانی نیگەران بوو لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو سیستمی پاتریۆت و وتی، نەمانتوانیوە سیستمی کاریگەر بەدەستبهێنین کە لەم هەڕەشانە بمانپارێزێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی توانای لەو شێوەیە.
تا ئێستا پشتمان بەو پشتیوانییە بەستووە کە هاوڕێ ئەمریکییەکانمان پێشکەشی هەرێمەکەیان کردووە، کە بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە لە رێگریکردن لە زۆربەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
🔹ئێمە لەبەردەم مەترسیداین، ئەم هێرشانە ناكرێت بەردەوام بێت، کشانەوەی ئەم سیستمە بەرگرییە ئاسمانییانە بێگومان دەمانخاتە مەترسییەوە.
🔹هەوڵمان داوە هاوپەیمانەکانمان بە ئەمریکاشەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکانە، بەداخەوە نەمانتوانیوە سیستمی کاریگەر بەدەست بهێنین کە بمانپارێزێت لەم هەڕەشانە.
🔹ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ داواکردن لە هەموو هاوڕێیانمان، بۆ هاوکاریکردنمان لە بونیادنانی ئەم توانایانە تا بتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین.
🔹عەلی زەیدی، سەركردەیەكی راستەقینەو جێگەی متمانەیەو ئەوەی دەیكات لە بەرژەوەندی وڵاتە.
🔹پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ کارەکانی دەربڕیوە، چ لە جەنگی دژی گەندەڵی بێت یان هەوڵدان بۆ ملکەچکردنی هەموو گرووپەکان بۆ سەروەری یاسا و چەککردنی میلیشیاکان.
🔹پێم وانییە کەس بیەوێت روبەڕوبوونەوەی سەربازی یان هەر جۆرە پشێوییەک لە وڵاتدا ببات، بەڵام بێگومان دەبێت حکومت ئەوەی پێویستە بیکات بۆ پاراستنی گەل و سەروەرییەکەی.
🔹ئێمە هەمیشە پێشوازیمان لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووەو دەستپێشخەرییەکەمان لە سەرەتاوە واژۆکردنی گرێبەست بوو لەگەڵیاندا، کە بەغدای هانداوە چاو لە ئێمە بکات.
🔹ئێمە تەنها پێویستیمان بە راکێشانی کۆمپانیای زیاتر نییە، بەڵکو پێویستیمان بە رەخساندنی ژینگەیەکە کە وەبەرهێنان و کارمەندەکانیان و بەرژەوەندییەكانیان لە ناوچەکەمان بپارێزێت.
🔹نیگەرانین لەوەی تا ئێستا حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکنهێنراوە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە تشرینی یەكەمی 2024.
🔹بەردەوام دەبم لە درێژکردنی دەستی هاوڕێیەتی و داوا لە هەمووان دەکەم بێنە پێشەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا بێت.
🔹هاوبەشەکانمان هاوبەشی دیدگامان نەبوون، هەر لە سەرەتاوە حکومەتێکی گشتگیرمان دەویست، ئێمە دەمانویست یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوبەشی سەرەکیمان بێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
🔹بەداخەوە ویستیان تا دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق چاوەڕێ بکەن، چاوەڕوانی جیاوازیان هەبوو، بەڵام دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو عێراق.