درەو:
بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی كە لە كۆبوونەوەی رۆژی 22/4/2026 بڕیاری لەسەرداوە، بۆ فراوانكردن و پەرەپێدانی پاركی هەواری شار (بەهەشتی ئەزمەڕ)كە پێكهاتووە لە (دروستكردنی بەنداو، تۆتێل، باخچەی ئاژەڵان، یاری منداڵان، ئەسپسواری......) بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئەم پرۆژەیە بۆ نیشتەجێبوون نیە، لە سنوری پاركی هەواری شار درووستدەكرێت و بۆ فراونكردنی پاركەكەیە.
دەقی بڕیارەكەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی:
ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازدا لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٤/٢٢) بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ کردن تایبەت بە پەرەپێدان و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری لە سنووری شاری سلێمانی وزیادکردنی چالاکییەکانی (دروستکردنی بەنداو، شاری یاری منداڵان، باخچەی ئاژەڵان، ئەکواپارک، ڤێلای گەشتیاری، هۆتێل بەشێوەی ئاسۆیی، سینەما، یاری گۆڵف، کۆمەڵگەی وەرزشی، ئەسپ سواری، تاوەری بینین، شوێنی گەشتیاری مانەوە لە سروشت) جگە لە چالاکی نیشتەجێی لە سنووری پارکی هەواری شار و فراوان کردنەکەی. ئاماژە بە نوسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە (٤٢٨٤ لە ٢٠٢٠/٨/١٢) و (٢٨٠٦ لە ٢٠٢٢/٢/٨) و (٤٤٥ لە ٢٠٢٣/٧/٢٧)، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٩) لە (٢٠٢٦/٢/٤) بەئامادەبوونی بەڕێز ئەندامی فەخری ئەنجومەن (جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران) ڕەزامەندی درا لەسەر داواکاری کۆمپانیای (بەهەشتی ئەزمەڕ) بەنوسراویان ژمارە (١٨ لە ٢٠٢٦/٢/١٨) و ژمارە (١٩ لە ٢٠٢٦/٣/٢) لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان ژمارە (٥٦٣ لە ٢٠٢٦/١/٢٧) بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری (بەهەشتی ئەزمەڕ).

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی:
- لەیلا عومەر سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی
- سەرحەد حاجی عەبدوڵا جێگری سەرۆكی شارەوانی
- بەكر حەمەسدیق نوێنەری ژوری پارێزەران/ ئەندام
- موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی/ ئەندام
- كازیو كاوە نوێنەری ژوری بازرگانی/ ئەندام
- سەباح هەورامی نوێنەری تەندروستی سلێمانی/ ئەندام
- جوان فازل نوێنەری تۆماركردنی خانوبەرە
- ئامانج جەلال بەڕێوەبەری وەبەرهێنان/ ئەندام
- محەمەد جەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبان/ ئەندام
- بەرزان مەحمود نوێنەری یەكێتی ئەندازیاریان/ ئەندام
- شایی ئاوات بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی/ ئەندام
- ئەنوەر حەمەسەعید بەڕێوەبەری كارەبای سلێمان/ ئەندام
- شاناز عامر بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی/ ئەندام
- نەوزاد عەلی بەڕێوەبەری هاتوژۆی سلێمانی، ئەندام
- شاڵاو جەلال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی/ ئەندام


