سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

لەگەڵ ڕاگرتنی داهاتی نەوتی هەرێم، پشکی بەغدا وەک سەرچاوەی دارایی سەرەکی تەقینەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە؛ بە جۆرێک تەموویلی بەغدا کە لە ساڵی 2022 دا تەنها (400 ملیار) دینار بوو، لە ساڵی 2024 بۆوە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 26 ملیار) دینار، و لە ساڵی 2025 شدا نزیکەی (9 ترلیۆن و 600 ملیار) دینار بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئاب 2026

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری: درەو 

 

پێشەکی

پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2019 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، پەیکەری دارایی و سەرچاوەکانی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و وەرچەرخانێکی مێژوویی توند و ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە. بەپێی داتاو ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، دۆخی دارایی هەرێم لە قۆناغێکەوە کە پشتی بە داهاتی نەوتی ناوخۆیی و فرۆشتنی سەربەخۆ بەستبوو، گواستراوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ کە تێیدا داهاتی نانەوتی ناوخۆ و "تەموویلی بەغدا" بوونەتە کۆڵەکەی سەرەکی و تەنهای دابینکردنی کورتهێنانی بودجە و شایستە داراییەکان، بە جۆرێک کە لە ساڵانی 2024 و 2025 دا داهاتی نەوتی هەرێم بە تەواوی سفر بووەوە.

 

شیکاری داتاکانی داهاتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

بەپێی ئەو داتاکانی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داتاکانی داهاتی هەرێم کە (داهاتی نانەوتی، داهاتی نەوتی هەرێم، و تەموویلی بەغدا دەگرێتەوە) لە ماوەی نێوان ساڵانی 2019 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، گۆڕانکاری گەورە و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لێرەدا پوختەی داتاکانی هەر ساڵێک دەخەینەڕوو:


وردەکاری داهاتەکان بەپێی ساڵەکان:

ساڵی 2019:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (3 ترلیۆن و 905 ملیار و 683 ملیۆن و 883 هەزار و 8) دینار بووە، کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 380 ملیار و 53 ملیۆن و 789 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (627 ملیار و 424 ملیۆن و 94 هەزار و 8) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (1 ترلیۆن و 898 ملیار و 206 ملیۆن) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: (4 ترلیۆن و 340 ملیار و 355 ملیۆن) دینار بووە.

·       تەموویلی بەغدا: (5 ترلیۆن و 315 ملیار و 480 ملیۆن) دینار بووە.

کۆی گشتی داهات (نانەوتی، نەوتی و تەموویلی بەغدا): (13 ترلیۆن و 561 ملیار و 518 ملیۆن و 883 هەزار و 8) دینار بووە.

ساڵی 2020:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (3 ترلیۆن و 241 ملیار و 605 ملیۆن و 122 هەزار و 165) دینار بووە. کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 187 ملیار و 934 ملیۆن و 84 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (578 ملیار و 87 ملیۆن و 38 هەزار و 165) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (1 ترلیۆن و 475 ملیار و 584 ملیۆن) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: (3 ترلیۆن و 7 ملیۆن و 957 هەزار) دینار بووە.

·       تەموویلی بەغدا: (2 ترلیۆن و 186 ملیۆن و 925 هەزار) دینار بووە.

کۆی گشتی داهات: (8 ترلیۆن و 436 ملیار و 487 ملیۆن و 122 هەزار و 165) دینار بووە.

ساڵی 2021:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (4 ترلیۆن و 311 ملیار و 984 ملیۆن و 35 هەزار و 746) دینار بووە. کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 418 ملیار و 474 ملیۆن و 364 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (796 ملیار و 286 ملیۆن و 671 هەزار و 746) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (2 ترلیۆن و 97 ملیار و 223 ملیۆن) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: (5 ترلیۆن و 557 ملیار) دینار بووە.

·       تەموویلی بەغدا: (1 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار.

کۆی گشتی داهات: (11 ترلیۆن و 68 ملیار و 984 ملیۆن و 35 هەزار و 746) دینار بووە.

ساڵی 2022:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (4 ترلیۆن و 802 ملیار و 203 ملیۆن و 994 هەزار و 373) دینار بووە. کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 408 ملیار و 922 ملیۆن و 192 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (2 ترلیۆن و 480 ملیار و 693 ملیۆن) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: (7 ترلیۆن و 777 ملیار و و 96 ملیۆن) دینار.

·       تەموویلی بەغدا: (400 ملیار) دینار بووە.

کۆی گشتی داهات: (12 ترلیۆن و 979 ملیار و 299 ملیۆن و 994 هەزار و 373) دینار بووە.

ساڵی 2023:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (4 ترلیۆن و 711 ملیار و 278 ملیۆن و 559 هەزار و 59) دینار بووە. کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 421 ملیار و 240 ملیۆن و 686 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (839 ملیار و 943 ملیۆن و 873 هەزار و 59) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (2 ترلیۆن و 450 ملیار و 94 ملیۆن) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: (1 ترلیۆن و 895 ملیار و 538 ملیۆن) دینار بووە.

·       تەموویلی بەغدا: (4 ترلیۆن و 698 ملیار) دینار بووە.

کۆی گشتی داهات: (11 ترلیۆن و 304 ملیار و 816 ملیۆن و 559 هەزار و 59) دینار بووە.

ساڵی 2024:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 10 ملیۆن و 728 هەزار و 204) دینار بووە. کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 640 ملیار و 568 ملیۆن و 48 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (949 ملیار و 138 ملیۆن و 680 هەزار و 204) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (2 ترلیۆن و 110 ملیار و 304 ملیۆن) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: سفر (0) تۆمار کراوە.

·       تەموویلی بەغدا: (10 ترلیۆن و 26 ملیار و 445 ملیۆن) دینار بووە.

کۆی گشتی داهات: (14 ترلیۆن و 726 ملیار و 455 ملیۆن و 728 هەزار و 204) دینار بووە.

ساڵی 2025:

·       کۆی داهاتی نانەوتی: (3 ترلیۆن و 125 ملیار و 317 ملیۆن و 134 هەزار و 438) دینار بووە. کە پێکهاتوون لە؛

-       داهاتی گومرگ: (1 ترلیۆن و 90 ملیار و 129 ملیۆن و 933 هەزار) دینار بووە.

-       داهاتی باج: (711 ملیار و 560 ملیۆن و 784 هەزار و 319) دینار بووە.

-       داهاتی دیکە: (1 ترلیۆن و 323 ملیار و 626 ملیۆن و 417 هەزار و 119) دینار بووە.

·       داهاتی نەوتی هەرێم: سفر (0) تۆمار کراوە.

·       تەموویلی بەغدا: (9 ترلیۆن و 599 ملیار و 971 ملیۆن و 360 هەزار) دینار بووە.

کۆی گشتی داهات: (12 ترلیۆن و 725 ملیار و 288 ملیۆن و 494 هەزار و 438) دینار بووە.

 

بۆ وردەکاری تەواوی داهاتەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوانە خشتەو چارتەکە.

خشتە و چارت

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

ئاماژەکانی پشت داهاتی گشتی هەرێم لە ماوەی (2019 - 2025)

    1.         پاشەکشەی تەواو و سفرکردنەوەی داهاتی نەوتی هەرێم:

دیارترین گۆڕانکاری لەم ماوەیەدا پشتبەستنی ڕه‌های هەرێمە بە نەوت لە ساڵانی سەرەتادا (بۆ نموونە لە ساڵی 2022 دا داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە (7 ترلیۆن و 777 ملیار) دینار بووە، کەچی لە ساڵانی 2024 و 2025 داهاتی نەوت گەیشتووەەتە سفر (0)، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سەرچاوەی داهاتی گشتی دروستکردووە.

    2.         هەڵکشانی پشت بەستن بە تەموویلی بەغدا:

هاوکات لەگەڵ ڕاگرتنی داهاتی نەوتی هەرێم، پشکی بەغدا وەک سەرچاوەی دارایی سەرەکی تەقینەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە؛ بە جۆرێک تەموویلی بەغدا کە لە ساڵی 2022 دا تەنها 400 ملیار دینار بوو، لە ساڵی 2024 بۆوە زیاتر لە 10 ترلیۆن و 26 ملیار دینار، و لە ساڵی 2025 شدا نزیکەی 9 ترلیۆن و 600 ملیار دینار بووە.

    3.         قەبارە و جێگیری داهاتی نانەوتی (ناوخۆ):

داهاتی نانەوتی (کە گومرگ، باج و داهاتی دیکە دەگرێتەوە) لە ماوەی ئەم حەوت ساڵەدا ڕێژەیەکی جێگیرتر، بەڵام بەرچاوی هەبووە. بە جۆرێک کە لە ساڵی 2019 دا نزیکەی (3 ترلیۆن و 905 ملیار) دینار بووە، و لە ساڵی 2025 شدا سەرەڕای دابەزینی گومرگ، کۆی داهاتی نانەوتی لە سەرووی (3 ترلیۆن و 125 ملیار) دینارەوە ماوەتەوە، کە پیشاندەری گرنگیی باج و گومرگە لە داهاتی ناوخۆدا.

    4.         گۆڕانی هاوکێشەی کۆی گشتی داهات:

سەرباری گۆڕانی سەرچاوەکان، کۆی گشتی داهات لە نێوان دابەزین و بەرزبوونەوەدا بووە؛ بە جۆرێک نزمترین ئاستی گشتی لە ساڵی 2020 دا تۆمار کراوە بە نزیکەی (8.4 ترلیۆن) دینار (بەهۆی قەیرانی کۆڕۆنا و دابەزینی نرخی نەوت)، و بەرزترین ئاستی گشتی لە ساڵی 2024 دا تۆمار کراوە کە گەیشتووەتە نزیکەی (14.7 ترلیۆن) دینار بە هاوکاریی و ڕاستەوخۆی تەموویلی بەغدا.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
پێش 16 کاتژمێر

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)

null
پێش 19 کاتژمێر

ماڵپەرێكی ئەمریكی: زەیدی ئامادەنەبووە قائانی ببینێت