درەو:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا دەڵێن نە رەزامەندیمان دەربڕیوەو نە رێگەمانداوە بە پێدانی غازی كۆرمۆر بە وەزارەتی كارەبای عێراق.
پێشتر لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیاكانی (دانه‌غاز)و (هیلال) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنێك كه كانونی یه‌كه‌می رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق كراوه، ده‌بێت رۆژانه 100 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غازی سروشتی له كۆرمۆره‌وه ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای (تازه) له پارێزگای كه‌ركوك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
لە 4ی ئابی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، کە کارپێکەری هاوبەشی کێڵگەی کۆرمۆرن، ئاگادارکرایەوە کە دەستیان کردووە بە دابینکردنی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا. حکومەتی هەرێم ئەم ئاگادارکردنەوەیەی تەنها لە کاتی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمپانیاکاندا پێگەیشت.
وەک قەوارەیەکی دەستووری و دانەبڕاو لە کۆماری فیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەند بووە بە بەهێزکردنی ئاسایشی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. ئەم ئامانجەی لە ڕێگەی وەبەرهێنانی گەورە لە ژێرخانی وزە و خستنەگەڕی ئەو ژێرخانە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکانی کردووە. حکومەتی هەرێم هەرگیز دژی دابینکردنی غاز یان کارەبا بۆ هیچ بەشێکی عێراق نەبووە ، بەو مەرجەی ئەو جۆرە ڕێکخستنانە بە پابەندبوونی تەواو بە چوارچێوەی گرێبەستە کارپێکراوەکان و بە ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم وەک لایەنی گرێبەستکار ئەنجام بدرێن.
حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی پێشکەوتنی بەرچاویان لە بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە کەرتی وزەدا بەدەستهێناوە. لە پاشخانی ئەم کەشە ئەرێنییەدا، بڕیاری تاکلایەنانەی کۆمپانیاکان بۆ دەستپێکردنی دابینکردنی غاز بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم و لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی کە پرۆژەی کۆرمۆر بەڕێوەدەبات، بە پێشێلکردنی گرێبەستەکە هەژمار دەکرێت، هەروەها دەستوەردانێکی بێپاساوە بۆ ئەو رێکارە دامەزراوەییانەی کە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی ڕێکدەخەن.
کرداری کۆمپانیاکان بە تایبەت، بووە مایەی نیگەرانی چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار داوای گازی سروشتی زیاتری بۆ دامەزاروەکانی وزەی هەرێم، کە پێویستییان بە بڕی زیاتری گازی سروشتی هەیە، کردووە. ئەم داوایە لە پێناو دابین کردنی وزەی کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق بووە. بەلام بە داخەوە لە جیاتی هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و گەیشتن بە ئەم ئامانجە، کۆمپانیاکانی کرێسنت و دانا گاز بڕیاری تاک لایەنەیان دا کە خزمەت بە ئەم مەبەستە ناکات.
حکومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی کۆمپانیاکان ڕەتدەکاتەوە کە تیایدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی دابینکردنی غاز. حکومەتی هەرێم نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و نە ڕێگەی بەم هەنگاوە داوە، و هەر ئاماژەیەک بەوەی کە پشتیوانی یان پاڵپشتی لە بڕیارە تاکلایەنانەکەی کارپێکەرەکان کردبێت، ناڕاست و چەواشەکارانەیە.
حکومەتی هەرێم ئێستا هەڵسەنگاندنی لێکەوتە یاسایی، گرێبەستی و کارپێکردنەکانی کردارەکانی کۆمپانیاکان دەکات و سەرجەم ڕێوشوێنە گونجاوەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەکانی بەپێی گرێبەست، هەروەها پاراستنی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی کە پرۆژەی کۆرمۆر بەڕێوەدەبات و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سێکتەری وزە.
حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا لە ڕێگەی ئەو رێکارانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، و لە ڕووی گرێبەستییەوە گونجاون و لە بەرژەوەندی خەڵکدان.
06 ئاب 2026
.......................................................................................
🔻ده‌ستكرا به ناردنی غاز له كۆرمۆره‌وه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له كه‌ركوك
كۆمپانیاكانی (دانه‌غاز)و (هیلال) كه گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی غازیان له كێڵگه‌ی (كۆرمۆر) هه‌یه، ئاشكرایان كرد ئه‌مڕۆ ده‌ستیانكردووه به ناردنی غازی سروشتی له كێڵگه‌ی (كۆرمۆر)ه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له عێراقدا.
ئه‌م دوو كۆمپانیایه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنێك كه كانونی یه‌كه‌می رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق كراوه، ده‌بێت رۆژانه 100 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غازی سروشتی له كۆرمۆره‌وه ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای (تازه) له پارێزگای كه‌ركوك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
باسیان له‌وه‌كردووه، ناردنی غاز بۆ كه‌ركوك دوای ئه‌وه هاتووه پرۆژه‌ی فراوانكردنی (كۆرمۆر 250) ته‌واوكراوه‌و له ئۆكتۆبه‌ری 2025وه كه‌وتوه‌ته بواری خزمه‌تكردنه‌وه، توانای به‌رهه‌مهێنانی دامه‌زراوه‌ی كۆرمۆری به‌رێژه‌ی 50% به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و گه‌یاندویه‌تییه 750 ملیۆن پێ سێجای رۆژانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بڕێكی زیاتر له غاز بگاته بازاڕه خۆجێییه‌كان له‌ڕێگه‌ی تۆڕی بۆرییه‌كانه‌وه.
مه‌جید حه‌مید كه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلاله، ناردنی غاز له كۆرمۆره‌وه بۆ كه‌ركوك به وێستگه‌یه‌كی گرنگ داده‌نێت بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غاز له هه‌رێمی كوردستان.
به‌یاننامه‌ی دوو كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پرۆژه‌ی كۆرمۆر سوته‌مه‌نی پێویست بۆ زیاتر له 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات كه زیاتر له 8 ملیۆن كه‌س له هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق لێی سودمه‌ند ده‌بن، ئاستی وه‌به‌رهێنانیش له پرۆژه‌كه تائێستا گه‌یشتوه‌ته 4 ملیار دۆلار.