سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئۆجالان: یاساکە دەرگا لەبەردەم کۆماری دیموکراتیکدا دەکاتەوە

 شانەی ئیمراڵیی دەم پارتی، دیدارێکی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ئەنجامدا و سەبارەت بە دیدارەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئاب 2026

ئۆجالان: یاساکە دەرگا لەبەردەم کۆماری دیموکراتیکدا دەکاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

لە دیداریدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی عەبدوڵا ئۆجالان  ڕایگەیاندووە، ئەو یاسایەی بەهۆی سیاسەتەوە دێتە بەرهەم وەک کلیلێکە بۆ کردنەوەی ڕێگە لەبەردەم ئەم پرۆسەیەدا، تا کۆتایی دەرگا لەبەردەم کۆماری دیموکراتیکدا دەکرێتەوە.

 شانەی ئیمراڵیی دەم پارتی، دیدارێکی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ئەنجامدا و سەبارەت بە دیدارەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەمشێوەیەیە:

“وەک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ٢ـی ئابی ٢٠٢٦ لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دیدارێکمان ئەنجام دا.

لە دیدارەکەدا، بەڕێز ئۆجالان هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئێستا، کارە ئەنجامدراوەکان و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانی قۆناغی داهاتوو کرد و ئەو پەیامانەی کە ویستی بیگەیەنینە ڕای گشتی، ڕادەستی شاندەکەمانی کرد.

پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالان بەم جۆرەن:

‘ڕێگای هەزار کیلومەتری بە هەنگاوێک دەست پێدەکات.

بەم یاسایە، بۆ چارەسەرکردنی پرسێکی مێژوویی بەڕێ دەکەوین. لە سەرەتای پرۆسەیەکی دیموکراتیزەبوونداین کە لانی کەم بە هێندەی دامەزراندنی کۆمار گرنگە.

چۆن لە کاتی دامەزراندنی کۆماردا ڕەنج و فیداکارییەکی گەورە درا، ئێستاش بۆ کۆماری دیموکراتیک دەبێت بە هەمان جددییەتەوە کار بکرێت.

نەک تەنها کورد و لایەنێک بەڵکو هەموو کەسێک لەسەر ئەم خاکە پێویستی بەمە هەیە. ئەو هەنگاوەی دەنرێت کاریگەری لەسەر چاره‌نووسی وڵات و ناوچەکە دەکات؛ ڕێگە لەبەردەم گەشەسەندنی یاسای دیموکراتیک و فراوانبوونی دەرفەتە ئابوورییەکان دەکاتەوە. ئەمەش خزمەتێکی گەورەیە بۆ ٨٦ ملیۆن مرۆڤ.

بە ڕێکخستنکردنی کۆمەڵگە هەنگاوێکی مێژوویی دەنێین. ئەم هەنگاوە یارمەتییەکی زۆر گەورە بە ئابووری و ئاشتی دەگەیەنێت.

هێشتا هەموو شتێک چارەسەر نەبووە. بەڵام دۆخێکیش نییە کە مرۆڤ بە شێوازێکی نەرێنی (نیگەتیڤ) لێی نزیک بێتەوە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەم هەنگاوە بە ڕاستی لێی تێبگەین و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی لەسەرشانی هەڵبگرێت.

ئەو یاسایەی بەهۆی سیاسەتەوە دێتەبەرهەم وەک کلیلێکە بۆ کردنەوەی ڕێگە لەبەردەم ئەم پرۆسەیەدا. تا کۆتایی دەرگا لەبەردەم کۆماری دیموکراتیکدا دەکرێتەوە.’

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی

٣ـی ئابی ٢٠٢٦”

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە