درەو:
بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ کە کەناڵی (CNN ) بە هاوکاری ڕێکخراوی ( SSRS)، لە نێوان (23-27/7/2026) لەناو ئەمریكیەكان ئەنجامدراوە، رێژەی لایەنگری پەسەندكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەناو كۆمارییەكان بۆ (78%) دابەزیوە، بەراورد بە بەهاری ساڵی رابردوو زۆر دابەزیوە كە ئەوكات تەنیا (38%) بوو، (74%)ی بەشداربووانی راپرسەكە پێیان وایە، ترەمپ پلانی روونی نیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و (74%) پێیان وایە ترەمپ گرنگی بە ئەولەویەتی پرسە كانی ناوخۆی ئەمریكا نەداوە، لە راپرسیەكەدا پرسیارێك وروژێندراوە، ترمپ لەكاتی پۆستەكەیداو لە 2025 زیاتر لە (2) ملیار دۆلار لە سەرمایەكەی زادیكردووە، لەناو دیموكراتەكان (85%) كارێكی حراپە، لەناو سەربەخۆكان (62%) كارێكی خراپە، لەناو كۆمارییەكان (20%) كارێكی خراپە.
بەشێك لە ئاماری راپرسیەكەی کەناڵی (CNN ) بە هاوکاری ڕێکخراوی ( SSRS)، كە لە نێوان (23-27/7/2026) ئەنجامیداوە:
- لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە 73%ی ئەمریکییەکان پێیان وایە ترەمپ وەک پێویست گرنگی بە گرنگترین پرسەکانی وڵاتەکەی نەداوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە کە تا ئێستا لەم ڕووەوە تۆمار کراوە، لەبەرامبەردا تەنها 27%ی بەشداربووان پێیان وایە لە ماوەی خولی سەرۆکایەتییەکەیدا سەرنجی لەسەر ئەولەویەتەکان دروست بووە.
- نزیکەی (2/3)ی ئەمریکییەکان پێیان وایە کە سیاسەتەکانی ترامپ بەشدار بووە لە دابەزینی ئابووری، هەروەها پێیان وایە بڕیارە سەربازییەکانی سەبارەت بە ئێران زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گەیاندووە.
- ڕێژەی پەسەندکردنی گشتیی ترەمپ بۆ 34% دابەزیوە، کە نزمترین ئاستە کە لە ژیانی سیاسیدا تۆماری کردووە، بە پێچەوانەوە ڕێژەی ئەو کەسانەی کە پەسەندی ترەمپ ناکەن بۆ 50% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزترینە کە لە ماوەی دوو خولی سەرۆکایەتییدا بووە، لە کاتێکدا ڕێژەی پەسەندکردنی بەهێزی بۆ 15% دابەزیوە، ئەمەش نزمترینە کە تا ئێستا لەسەر ئەم پێوەرە تۆمار کراوە.
- لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێژەی پەسەندکردنی لەناو پارتی کۆمارییەکان بۆ 78% دابەزیوە، ئەمەش نزمترین ئاستە کە تا ئێستا لەنێو لایەنگرانیدا تۆماری کردووە، بەهەمان شێوە تەنها 19%ی کۆمارییەکان حەماسەتیان بۆ مانەوەی ماوەی خولی دووەمی ترەمپ دەربڕی، ئەمەش کەمبوونەوەی بەرچاوە بە بەراورد بە 38%ی بەهاری ساڵی ڕابردوو.
- تەنیا 28% ڕەزامەندییان لەسەر مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانی ئێران دا، زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیان وایە ململانێ سەربازییەکە درێژخایەن دەبێت. تەنها نزیکەی چارەکێک لە بەشداربووان پێیان وایە ترەمپ پلانێکی ڕوونی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە بە بەراورد بەو 40%ی کە لە سەرەتای شەڕەکەدا ئەم بۆچوونەیان هەبووە.
- 62%ی بەشداربووان پێیان وایە ترەمپ سیفەتەکانی سەرکردەیەکی کاریگەرانەی جیهانی نییە، ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە لە چاو 54% کە لە سەرەتای خولی دووەمیدا تۆمارکرابوو. جگە لەوەش، داتاکان دەریانخستووە کە تەنها چارەکێکی ئەمریکییەکان پێیان وایە شەڕەکە شایانی ئەو زیانە مرۆیی و داراییە بووە کە ئەمریکا تووشی بووە، لە کاتێکدا ئەمریکییە گەنجەکان گومانی زیاتریان لە بەردەوامییەکەی دەربڕیوە.
- لە ڕاپرسییەکەدا بارگرانی زیاتری خەرجییەکانی ژیان لەسەر هاووڵاتیانی ئەمریکی لە ئەنجامی ململانێکان لەگەڵ ئێران ئاشکرا بووە. 74%ی ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بووەتە هۆی ئەوەی کە سەختییان بۆ دروستببێت، لەکاتێکدا مانگی ئازاری ڕابردوو 63% بووە، لەکاتێکدا کەمتر لە چارەکێک پێیانوایە ترەمپ پلانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.
- لەسەدا 71% ڕایانگەیاندووە، ترەمپ بەشی ئەوەندەی نەکردووە بۆ دابەزاندنی نرخی کاڵاکان، ئەمەش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ڕابردوودا 58%.
یەكەم/ تایبەت بە ململانێ و شەڕی لەگەڵ ئێران:
پرسیاری یەکەم: ئایا پێتوایە دۆناڵد ترامپ پلانێکی ڕوونی هەیە یان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێراندا؟
پڵانی هەیە (Does):
لە ٢٦-٣٠ی ئادار: ٣٣%
لە ٢٣-٢٧ی تەممووز: ٢٦%
پڵانی نییە (Does not):
لە ٢٦-٣٠ی ئادار: ٦٧%
لە ٢٣-٢٧ی تەممووز: ٧٤%
پرسیاری دووەم:
"لە ڕوانگەی تۆوە، ئایا جەنگ لە ئێران هێندە دەهێنێت بەرامبەر بەو باجەی لە گیانی ئەمریکییەکان و ئەو بارە داراییەی کە خستوویەتیە سەر حکومەتی ئەمریکا، یان جەنگەکە شایەنی ئەم تێچووانە نییە؟"
بەڵێ، هێندە دەهێنێت / شایەنیەتی (Yes, worth it):
لە ٢٦-٣٠ی ئادار: ٢٩%
لە ٢٣-٢٧ی تەممووز: ٢٥%
نەخێر، شایەنی نییە (No, not worth it):
لە ٢٦-٣٠ی ئادار: ٧٠%
لە ٢٣-٢٧ی تەممووز: ٧٤%
پرسیاری سێیەم:
"ئایا پێتوایە ململانێیەکی سەربازیی درێژخایەن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا:"
زۆر / تا ڕادەیەک ئگەری ڕوودانی هەیە (Very/Somewhat likely):
لە ٢٦-٣٠ی ئادار: ٦٣%
لە ٢٣-٢٧ی تەممووز: ٧١%
تا ڕادەیەک / زۆر دوورە لە ڕاستییەوە (Somewhat/Very unlikely):
لە ٢٦-٣٠ی ئادار: ٢٨%
لە ٢٣-٢٧ی تەممووز: ١٧%
دووەم: سیاسەتەكانی ترەمپ لەبواری ئابوری وڵاتدا
پرسیاری یەکەم:
"ئایا پێتوایە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ:"
دۆخی ئابووریی وڵاتەکەیان خراپتر کردووە: ٦٥%
دۆخی ئابووریی وڵاتەکەیان باشتر کردووە: ٢٢%
هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر دۆخی ئابووریی وڵات نەبووە: ١٣%
پرسیاری دووەم:
"ئایا پێتوایە بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کردەی سەربازی لە ئێران:"
زیانیان بە ئەمریکا گەیاندووە: ٦٧%
یارمەتیی ئەمریکایان داوە: ٢١%
هیچ جیاوازییەکیان بۆ ئەمریکا دروست نەکردووە: ١٢%
تێبینی و سەرچاوەی خوارەوەی ڕاپۆرتەکە:
سێیەم: تایبەت بە سەرمایەكەی ترەمپ
ئاشکراکردنی داراییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ لە ساڵی 2025دا زیاتر لە (2) ملیار دۆلاری قازانج کردووە، لەوانەش داهاتی دەستکەوتوو لە دراوی دیجیتاڵی (کریتۆ)، مافی خاوەندارێتی (Royalty) و وەبەرهێنان لە موڵک و مالدا. ئایا بە بڕوای تۆ ئەمە شتێکی (باشە یان خراپە) بۆ بەرپرسێکی هەڵبژێردراو لە کاتی وەرگرتنی پۆستەکەیدا، یان شتێکە کە زۆر گرنگ نییە بە لاتەوە؟"
دیموکراتەکان:
باشە: ٣%
خراپە: ٨٥%
گرنگ نییە: ١٢%
سەربەخۆکان:
باشە: ٤%
خراپە: ٦٢%
گرنگ نییە: ٣٤%
کۆمارییەکان:
باشە: ١٥%
خراپە: ٢٠%
گرنگ نییە: ٦٥%
لینكی راپرسیەكە:
https://edition.cnn.com/2026/07/29/politics/cnn-poll-donald-trump-midterms-polls-iran-war



