🔻 کۆمپانیای (DNO ASA)، کارەکانی سەبارەت بە بەرهەمهێنان، قەبارەی فرۆش، نرخەکان و چەند زانیارییەکی تری بۆ چارەکی دووەمی 2026ی بڵاوکردەوە؛
🔹 لە 9ی نیساندا، کارە سنووردارەکانی کێڵگە لە مۆڵەتی تاوکێ دەستپێکرایەوە، بە گەڕانەوە بۆ چاککردنەوەی بیرە هەنووکەییەکان و دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی هەڵکەندنی هەشت بیر، کە پێشتر ڕاگەیەندرا بوو. لە 28ی حوزەیراندا، DNO دەستیکرد بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکێ و لە 11ی تەممووزیشدا لە کێڵگەی پێشخابوور.
🔹 کۆی بەرهەمی پوخت لە هەرێمی کوردستان: لە چارەکی دووەمی 2026 تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە تەنها (273) بەرمیل بووە، لە چارەکی یەکەمی 2026 (39 هەزار و 600) بەرمیل بووە، لە کاتێکدا تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە لە چارەکی دووەمی 2025: (56 هەزار و 70) بەرمیل بووە.
🔹 لە هەرێمی کوردستان: لە چارەکی دووەمی 2026دا ئاماژە بە هیچ نرخێک نەکراوە، بەڵام لە چارەکی یەکەمی 2026 بەتێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (31 دۆلار) و لە چارەکی دووەمی 2025 بە تێکڕا بەرملێک بە (31.7 دۆلار) فرۆشراوە.


کۆمپانیای (DNO ASA)، کە کۆمپاناییەکی نەوت و گازی نەرویجییە، ئەنجامە داراییە کاتییەکان و چالاکییەکانی چارەکی دووەمی 2026ی بڵاوکردەوە. کۆمپانیاکە نوێترین کارەکانی سەبارەت بە بەرهەمهێنان، قەبارەی فرۆش، نرخەکان و چەند زانیارییەکی تری هەڵبژێردراو بۆ ئەم چارەکە بڵاوکردەوە.
لە هەرێمی کوردستان
لە 9ی نیساندا، کارە سنووردارەکانی کێڵگە لە مۆڵەتی تاوکێ دەستپێکرایەوە، بە گەڕانەوە بۆ چاککردنەوەی بیرە هەنووکەییەکان و دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی هەڵکەندنی هەشت بیر، کە پێشتر ڕاگەیەندرا بوو. لە 28ی حوزەیراندا، DNO دەستیکرد بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکێ و لە 11ی تەممووزیشدا لە کێڵگەی پێشخابوور. ئاستی بەرهەمی ئەو بیرە و وێستگە ڕووکەشانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن داخراون، لەگەڵ بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، دیاری دەکەن کە کۆمپانیاکە بە چ خێراییەک دەتوانێت کارە تەواوەکانی لە کوردستان دەستپێبکاتەوە و بەردەوامییان پێبدات.
یەکەم؛ قەبارەی بەرهەمهێنان "هاوتای بەرمیل نەوتی ڕۆژانە (boepd)"
1. کۆی بەرهەمی پوخت
هەرێمی کوردستان: لە چارەکی دووەمی 2026 تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە تەنها (273) بەرمیل بووە، لە چارەکی یەکەمی 2026 (39 هەزار و 600) بەرمیل بووە، لە کاتێکدا تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە لە چارەکی دووەمی 2025: (56 هەزار و 70) بەرمیل بووە.
دەریای باکوور: لە چارەکی دووەمی 2026 تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە (84 هەزار و 912) بەرمیل بووە، لە چارەکی یەکەمی 2026 (88 هەزار و 647) بەرمیل و بووە، لە کاتێکدا تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە لە چارەکی دووەمی 2025 بریتی بووە لە (33 هەزار و 348) بەرمیل.
ئەفریقای ڕۆژئاوا: لە چارەکی دووەمی 2026 تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە (3 هەزار و 246) بەرمیل بووە، لە چارەکی یەکەمی 2026 بریتی بووە لە (3 هەزار و 424) بەرمیل، هاوکات لە چارەکی دووەمی 2025 تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە (3 هەزار و 174) بەرمیل نەوت بووە.
2. تێکڕای فرۆش
· هەرێمی کوردستان: لە چارەکی دووەمی 2026 تێکڕای فرۆشی ڕۆژانە ئاماژەی پێ نەکراوە، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی 2026 فرۆشی ڕۆژانە (14 هەزار و 753) بەرمیل بووە، لە کاتێکدا تێکڕای فرۆشی ڕۆژانە لە چارەکی دووەمی 2025: (18 هەزار و 675) بەرمیل بووە.
· دەریای باکوور: لە چارەکی دووەمی 2026 تێکڕای فرۆشی ڕۆژانە (80 هەزار و 511) بەرمیل بووە، لە چارەکی یەکەمی 2026 (82 هەزار و 936) بەرمیل و بووە، لە کاتێکدا تێکڕای فرۆشی ڕۆژانە لە چارەکی دووەمی 2025 بریتی بووە لە (82 هەزار و 936) بەرمیل.
دووەم؛ نرخە بەدیهاتووەکان"دۆلاری ئەمەریکی بۆ هەر بەرمیل نەوتی هاوتا USD/boe))"
· دەریای باکوور؛ چارەکی دووەمی 2026: بەرمیلێک بە (115.1 دۆلار) فرۆشراوە، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی 2026 هەر بەرمیلێک دراوە بە (87 دۆلار) و لە چارەکی دووەمی 2025 بە تێکڕا بەرمیلێک دراوە بە (68.4 دۆلار).
· هەرێمی کوردستان: لە چارەکی دووەمی 2026دا ئاماژە بە هیچ نرخێک نەکراوە، بەڵام لە چارەکی یەکەمی 2026 بەتێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (31 دۆلار) و لە چارەکی دووەمی 2025 بە تێکڕا بەرملێک بە (31.7 دۆلار) فرۆشراوە.