درەو:
د. بێستون محمد، پسپۆڕ لە بواری بەڕێوەبردنی نەوت و غازی سروشتی
هاووڵاتییان بۆ لیترێک بەنزین هەر ڕۆژەو بڕێک پارە دەدەن، ڕۆژێک ( 950 یان 1,200 یان 1,500, تا 1,800)دینار دەدەن، هەندێک جاریش هەر بەنزین دەستناکەوێت، دەبێت چاوەڕوانبین کاتژمێرێک لە ڕیزدا ڕابوەستین بۆ چەند لیترێک بەنزین.
🔻 کەمتەرخەمییەکان لە کوێدان؟
1️⃣ پاڵاوگەکان هەن، بەڵام نەوتیان پێ نادرێت! جگە لەوەش قۆرخکاری و نایەکسانی و چاوچنۆکی بازرگانان و سێبەرەکانیان لەسەر حسابی قوت و بژێوی میلەت، شڵەژانی بازاڕی سوتەمەنی و هەڵکشانی نرخ دروستدەکات.
پێداویستیی ڕۆژانەی هەرێم 5 بۆ 6 ملیۆن لیتر بەنزینە. 4 پاڵاوگە سەرەکییەکەی هەرێم توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 8.6 ملیۆن لیتریان هەیە، بەڵام حکومەت نەوتی خاویان بۆ دابین ناکات!
2️⃣ مۆنۆپۆڵ و بێچاودێری:
تێچووی لێترێک بەنزینی موحەسەن 850 تا 1,000 دینارە، بەڵام بێچاودێریی حکومەت ڕێگەی داوە بازرگانان بە دوو بەرامبەر بیفرۆشنەوە!
3️⃣ بێدەنگی لە بەرامبەر بەغدا:
بەغدا لە 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ناوخۆ، تەنها 50 هەزار بەرمیلی (5%) داوەتە هەرێم، لە کاتێکدا پشکی ڕاستەقینەی هەرێم 140 هەزار بەرمیلە.
4️⃣ نەبوونی عەمباری ستراتیژی:
حکومەت خاوەنی هیچ خەزانێک نییە، پێویستە ئەوەندە خەزان هەبێت بەشی 60 ڕۆژ بەنزین عەمبار بکات بۆ کاتی قەیران هەڵبگرێت.
چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین نەک مەحاڵ نییە، بەڵکو لێکتێگەیشتنی نوێی لەگەڵ بەغداد، هەبوونی ئیرادە بۆ چارەسەرکردن و کۆتایی هێنان بە دەستی قۆرخکارانی دەوێت