درەو:
سیامەند موعینی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر":
- بەدوری دەزانم و بڕوا ناکەم واشنتن یان تەلئەبیب دەستبەرداری ئامانجێکی ستراتیژی گەورەی وەک گۆڕینی ڕژێمی ئێران ببن تەنها لەبەر ناڕەزایەتییەکی تورکیا.
- سەرەڕای هەندێک ناکۆکی تاکتیکی، بەڵام گۆڕینی ڕژێم هێشتا ئامانجێکی هاوبەش و ستراتیژی ئەمریکا و ئیسرائیلە
- ڕژێمی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 36 زیندانی کوردی لە سێدارە داوە، ئەمەش نیشانەی بەردەوامی دوژمنایەتی نێوان هەردولایە.
- لە مانگی ڕابردودا، یەکەیەکمان لە نزیک مەهاباد کەوتوەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و دوای 10 کاتژمێر شەڕ، چوار گەریلایان شەهید بون.
- ئێمە و پەکەکە هاوپەیمانین و لەژێر چەتری کەجەکەداین، بەڵام هەر لایەکمان پێکهاتە و ئامانجی سیاسی سەربەخۆی خۆمان هەیە. لە ئێستادا ئێران نەیاری سەرەکی پەژاکە
- پێشوازی لە هەر پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی دەکەین کە ئامانجی گۆڕینی سیستەمی "تۆتالیتاری" ئێران بێت بۆ سیستەمێکی دیموکراتی، بەو مەرجەی مافە نەتەوەییەکانی کوردی تێدا پارێزراو بێت.
- ئەنقەرە لە هەوڵدایە كە شەڕ و ئاژاوە لەنێوان كورد و ئازەرییەكان دروست بێت كە ئەگەر ئەم هەوڵە سەركەوتوو بێت كارەسات ڕوودەدات.