سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

عەباس عراقچی:   پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانیەوە كرد

عەباس عراقچی:   پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانیەوە كرد و وتم؛ هەر هەڕەشەیەك لای ئێوەوە بێت وەڵامدەدەینەوە؛ وانەزانن ئێمە لە شوێنێكی تر سەرقاڵین  توركیا رۆڵی گەورەی هەبوو لە رێگیركردن لە دابەشكردنی ئێران و هەڵوێستی توندی پیشانی ئەمریكییەكان دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تەمموز 2026

عەباس عراقچی:   پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانیەوە كرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دەڵێت، ئەوان (ئەمریكاو ئیسرائیل) پلانیان هەبوو بۆ دابەشکردنی ئێران، لە چوارەمین رۆژی جەنگدا، ترەمپ پەیوەندی بە هەندێک سەرکردەی کوردستانی عێراقەوە کرد، ئەو ئێوارەیە پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاكان فیدانەوە کرد، هەروەها لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەوە و ئەم هۆشدارییەی خوارەوەم پێدان: ئەگەر بچووکترین هەڕەشە لە کوردستانی عێراقەوە ئاڕاستەی ئێمە بکرێت، وەڵام دەدەینەوە؛ وا مەزانن ئێمە لە شوێنێکی تر سەرقاڵین.
عراقچی، لە میانی چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە بەڕێوەچوونی جەنگی ئەم دواییەی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل (ماجەرای جەنگ) وتی، تورکیا دەستوەردانی کرد و رۆڵێکی زۆر چالاکانەی لەم پرۆسەیەدا بینی و لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوونەوە و هەڵوێستێکی زۆر توندیان لەسەر ئەم بابەتە نیشان دا.
ئەم هەوڵە دەستەجەمعیانە بەشدارییان کرد لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی دابەشکردنی ئێران و هاندانی نائارامی ناوخۆیی.
عراقچی وەك ئاماژەیەك بۆ رەزا پەهلەوی، وتی ئەو باڵندە بچووکە لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل رێککەوتنی كرد لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئێران و وتبووی، ناوچە سنورییەکان بۆ ئێوە جێبهێڵن، منیش لە ناوەنددا دەبم.
هەموو پلانەکانی خۆیان بۆ دابەشکردنی ئێران و روخاندنی رژێم و هاندانی نائارامی ناوخۆیی ئامادە کردبوو، بەڵام شکستیان هێنا.

دوژمن ئاگاداری ئەم کۆبوونەوانە بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی كەلێنی ئەمنی، کە رەنگە هێشتا بە تەواوی چارەسەر نەکرابێت و پێویستی بە چارەسەكردن هەیە، دەزگا ئەمنییەکان لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن.
عراقچی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان زانیارییان ئەوەشیان هەبووە کۆبوونەوەیەكی فەرماندە سەربازییەکان لە بیناكەی تەنیشتی نوسینگەی رابەر بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە ئەو کاتە تایبەتەیان بۆ هێرشكردن هەڵبژارد.
عراقچی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی، لەم ماوەیەدا موجتەبا خامنەییم نەبینوە، پێشموانییە جگە لە چەند كەسێكی كەم، کەس بینیبێتی.
لەبارەی ئەوەی بۆچی هەر لە یەکەم رۆژی شەڕەوە ئێران گەرووی هورمز داخست، وتی، چونکە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو، ئەگەر رابەری باڵا بکرێنە ئامانج، دەستبەجێ گەرووەکە دابخرێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

ئیسرائیل پلانی هەبووە لە ئاسمانەوە پشتیوانی هێزە كوردییەكانی ئێران بكات

null
پێش 13 کاتژمێر

دیداری شاندی "ئیمرالی" و "ئۆجالان" پڕۆسه‌ی ئاشتی زیندوو ده‌كاته‌وه‌؟

null
١٨ تەممووز ٢٠٢٦

ئایا ناکۆکیی لایەنە کوردییەکان پێشمەرگە هەڵدەوەشێنێتەوە؟