سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵە شەهیدبوون

نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لە زڕگوێزەڵەی سلێمانی بەهۆی بۆردوومانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەهیدبوون، ژمارەی سەرجەم قوربانیانی هێرەشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان گەیشتە (144) كەس (30) شەهید و (114) بریندار

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تەمموز 2026

نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵە شەهیدبوون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لە زڕگوێزەڵەی سلێمانی بەهۆی بۆردوومانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەهیدبوون، ژمارەی سەرجەم قوربانیانی هێرەشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان گەیشتە (144) كەس (30) شەهید و (114) بریندار.

ناوی شەهیدەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان: 

- سروش نەسری  - مەریوان 
- ئەحمەد مەحمودی - بانە 
- فەرهاد قەمەری - دیواندەرە 
- رەزا سادقی - بۆكان 
- كەسرا رەحمان نەژاد - بۆكان 
- سینا سەفەری - شاباد 
- زەكەریا فەقێ حەسەن - بۆكان
- یاسین كیان پور - شازەند
- سیاوان نكی خا - بۆكان

 

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی (CPT )ی ئەمریكی ژمارەی سەرجەم قوربانیانی هێرەشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان گەیشتە (144) كەس (30) شەهید و (114) بریندار:

ژمارەی سەرجەمی قوربانییانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان گەیشتە (١٤٤) کەس.

لە کاتژمێر ٦:٠٥ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە شەش موشەک هێرشی کردە سەر کامپی کۆمەڵەی شۆڕگێڕانی کوردستان لە زرگوێزەڵە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، (٩) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢) کەسی تریش برینداربوون.

تەواوی پێشمەرگە شەهیدەکانی ئەم ڕووداوە، لە ساڵی ٢٠٢٦دا پەیوەست بوون بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و بوون بە پێشمەرگە.

لە ساتەوەختی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، (٣٠) کەس گیانیان لەدەستداوە و (١١٤) کەسی تریش برینداربوون.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٥ تەممووز ٢٠٢٦

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق 2026