گفتوگۆی درەو
ئەمڕۆ لە دامەزراوەی میدیایی درەو (گفتوگۆی درەو) تەرخانكرا بۆ پرسی( چارەنووسی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان... دۆخی چەقبەستوی سیاسی) بۆ د. یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان
لە گفتوگۆكەدا ژمارەیەك سیاسی و پەرەلمانتار و چاودێری سیاسی گفتوگۆی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستانكرا.
دوای زیاتر لە 20 مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم پێكنەهاتووەو هەرێم توشی چەقبەستوویی سیاسی بووەتەوە، بەراورد بە عێراق كە ساڵێك دوای هەرێم هەڵبژاردنی كرد سەرۆكایەتی پەرلەمان و كۆمار و حكومەتیشی پێكهێنا و یەكەم پرۆسەی روبەرووبونەوەی گەندەڵی و دەستگیركردنی بەرپرسانی گەندەڵ بوو.. گفتوگۆی لەسەر ژمارەیەك پرسكراوە:
- لەم بارودۆخەی ناوچەكەو عێراقدا هەرێم بەرەو كوێ دەچێت؟
- هۆكاری ئەم چەقبەستووییە سیاسیە چیە. كەی گرێكوێرەكان دەكرێنەوە؟
- ئەم عینادییە سیاسیەی نێوان یەكێتی و پارتی چارەنووسی هەرێم بەرەو كوێ دەبات؟
- عێراق روبەرووی گەندەڵكاران دەبێتەوەو هەرێمیش غەرقی گەندەڵی بووە؟





