سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

هەڵبژاردنی کوردستان

سبەینێ پشووی هاوینەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

سبەینێ پشووی هاوپەینەی پەرلەمانی كوردستانە، لەماوەی (20) مانگی رابردوودا ئەمە پێنجەم جارە پەرلەمانی كوردستان پشوو وەردەگرێت و تەنیا یەك كۆبوونەوەی كردووە، پەرلەمانتارانی كوردستان (14) موچەیان وەرگرتووە، هەر پەرلەمانتارێك (8 ملیۆن و 280 هەزار) دینار وەردەگرێت، بەڵام بەهۆی لێبڕینی پارەی لیژنەكان و خانەنشینیەوە هەركەیان ئێستا مانگانە (6 ملیۆن و 900 هەزار) دینار وەردەگرن، هەر پەرلەمانتارێكی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (96 ملیۆن و 600 هەزار) دیناری وەرگرتووە، كۆی موچەی پەرلەمانتاران لە خولی شەشەمی پەرلەماندا (9 ملیار و 660 ملیۆن) دیناربووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 حوزەیران 2026

سبەینێ پشووی هاوینەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

سبەینێ پشووی هاوپەینەی پەرلەمانی كوردستانە، لەماوەی (20) مانگی رابردوودا ئەمە پێنجەم جارە پەرلەمانی كوردستان پشوو وەردەگرێت و تەنیا یەك كۆبوونەوەی كردووە، پەرلەمانتارانی كوردستان (14) موچەیان وەرگرتووە، هەر پەرلەمانتارێك (8 ملیۆن و 280 هەزار) دینار وەردەگرێت، بەڵام بەهۆی لێبڕینی پارەی لیژنەكان و خانەنشینیەوە هەركەیان ئێستا مانگانە (6 ملیۆن و 900 هەزار) دینار وەردەگرن، هەر پەرلەمانتارێكی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (96 ملیۆن و 600 هەزار) دیناری وەرگرتووە، كۆی موچەی پەرلەمانتاران لە خولی شەشەمی پەرلەماندا (9 ملیار و 660 ملیۆن) دیناربووە.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان سبەینێ یەكی تەموز پشووی هاوپەینەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات، خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی تشرینی یەكەمی 2024ەوە هەڵبژێردراوە ماوەی زیاتر لە ساڵێك و هەشت مانگە، تەنیا كۆبوونەوەی سوێندخواردنی كردووە، هەر پەرلەمانتارێك لە ئێستادا مانگانە نزیكەی (6 ملیۆن و 900 هەزار)  دینار وەردەگرێت. 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمان (4) مانگ لەكاردایەو دوو مانگیش لە پشودایە، بەشێوەیەك لەمادەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە:

پەرلەمانی كوردستان لە ساڵێكدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە:

یەكەم: لەسەرەتای مانگی ئادارەوە دەستپێدەكات و تا كۆتایی مانگی حوزەیران و بە خولی بەهارە ناو دەبرێت و لە (1ی تەموزەوە بۆ ماوەی دوو مانگ پشووی هاوینەیە)

دووەم/ لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەكات، تا كۆتایی كانوونی یەكەم بە خولی پاییزە ناو دەبرێت، (1ی كانونی دووەم دەبێتە پشووی زستانە).

لە 20ی تشرینی یەكەمی 2024 ەوە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا، لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛ 2-12-2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و تاوەکو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دیکە نەکراوە. 

واتا لەماوەی (18) مانگی رابردوودا پەرلەمانتاران یەك كۆبوونەوەیان كردووە بۆ سوێندخواردن، تا ئێستا تەنیا موچەیان وەرگرتووە، كە موچەی پەرلەمانتاران بەم شێوەیەیە:

-       كۆی موچەی پەرلەمانتاران (8 ملیۆن و 280 هەزار) دینارە

-       لە 10%ی خانەنیشینی دەبڕدرێت موچەكەیان دەبێتە (7 ملیۆن و 400 هەزار) دینار.

-       ئێستا (500) هەزار لیژنەكانیان لیێدەبڕێدرێت دەكاتە (6 ملیۆن و 900 هەزار) دینار.

واتا لە ئێستادا پەرلەمانتارانی كوردستان مانگانە (6 ملیۆن و 900 هەزار) دینار وەردەگرن.

كۆی ئەو ماوەیەی پەرلەمانتاران موچەیان وەگرتووە:

-       لە 2024 دوو مانگە بەڵام (1) موچەیان وەرگرتووە لەبەر ئەوەی موچەی مانگێك نەدرا.

-       لە 2025 تەنیا (10) موچەیان ورەرگرتووە لەبەر ئەوەی (2) موچەی 2025 نەدرا.

-       لە 2026 دا (5) موچە دراوە.

-       كۆی گشتی (14) موچەیان وەرگرتووە.

-       مانگانە 6 ملیۆن و 900 هەزار دینارX 14 مانگ = 96 ملیۆن و 600 هەزار دینار

-       كۆی گشتی موچەی 100 پەرلەمانتار X 96 مليؤن و 600 هةزار دينار = 9 مليارو 660 مليؤن دينار.

دەنگ و كورسی لیستەكان لەپەرلەمانی كوردستان 

Untitled Media

 

 

Untitled Media

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦

سیاسەتی سوکایەتیی و ئیهانەکردن

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكەینەوە

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە