سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ژینگە

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف هۆشداری دەدات، لەوەی کە قەیرانی کەشوهەوا ئیتر مەترسییەکی زۆر نزیکە بۆ سەر ملیارەها منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا، لە ئێستاوە  ژیانی ڕۆژانەی منداڵان کۆت و بەند دەکات و  دەنەخشێنێت بە هۆی گەرمای زۆر، لافاو و زریانی وێرانکەر، وشکەساڵی، هەوای پیس و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکان. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 حوزەیران 2026

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

 

سان ساراڤان

ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف هۆشداری دەدات، لەوەی کە قەیرانی کەشوهەوا ئیتر مەترسییەکی زۆر نزیکە بۆ سەر ملیارەها منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا، لە ئێستاوە  ژیانی ڕۆژانەی منداڵان کۆت و بەند دەکات و  دەنەخشێنێت بە هۆی گەرمای زۆر، لافاو و زریانی وێرانکەر، وشکەساڵی، هەوای پیس و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکان. 

 

ڕاپۆرتی مەترسی کەشوهەوای منداڵان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، وێنەیەکی توندی ئەو ئاڵەنگارییانە دەخاتە ڕوو کە ڕووبەڕووی گەنجترین نەوەی جیهان دەبێتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێستا نزیکەی هەموو منداڵێک لەسەر زەوی لانیکەم یەک مەترسی گەورەی پەیوەست بە کەشوهەوا بەرکەوتووە، لەکاتێکدا زیاتر لە یەک ملیار منداڵ ڕووبەڕووی سێ هەڕەشەی کەشوهەوای سەریەککەوتوو کەڵەکە بوو یان زیاتر دەبنەوە.

دەرئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە  تیشک دەخەنە سەر واقیعێکی پڕ لە کێشە:

 

 

 منداڵان کە کەمترین بەشدارییان لە گۆڕانی کەشوهەوادا کردووە، لە هەمان کاتدا منداڵان لەنێو ئەو کەسانەدان کە زۆرترین باج دەدەن.

 

مندالان ئەو نەوانەن کە  لە هێڵی پێشەوەی ئەم مەترسیییانەن:

 

کارەساتەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا زیاتر و توندتر دەبن لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان. شەپۆلی گەرما، وشکەساڵی، لافاو، زریانی ناوچە گەرمەکان، ئاگرکەوتنەوەی کێوییەکان و زریانی خۆڵ و تۆز کاریگەری لەسەر کۆمەڵگاکان هەیە لە سەرانسەری هەموو کیشوەرێکدا.

 

ژمارەکان گەلێک سەرسوڕهێنەر و شۆکئامێزن، یونیسێف مەزەندە دەکات کە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن منداڵ بەر شەپۆلی گەرما دەکەون و یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن منداڵ ڕووبەڕووی بارودۆخی وشکەساڵی دەبنەوە و یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن منداڵیش لە مەترسی لافاو ڕووبارەکاندا گوزەر دەکەن.

هەروەها  زیاتر لە٢ ملیار و ٣٠٠ ملێون منداڵ بەرکەوتەی ئاستی مەترسیداری پیسبوونی هەوا دەبنەوە، لە کاتێکدا یەک ملیار منداڵ لەو ناوچانە دەژین کە نەخۆشییە هەستیارەکانی کەشوهەوا وەک مەلاریا و مەترسییە گەورەکانی تر ماونەتەوە.

 

 

پەخشانکردن و ئاشکراکردنی  ئەم ڕاستیانە تەنها بەشێکە لە چیرۆکەکە: 

منداڵان بە تایبەتی دوچاری زۆرتین مەترسی و  ئازار دەبنەوە لە بەر ئەوەی  جەستە و سیستەمی بەرگری لەشیان بەردەوام لە گەشەکردندایە، گەرمای زۆر دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و گەرما خێراتر کارییان تێدەکات وەک لە گەورەکاندا. هەروەها لافاو و زریان دەتوانێت قوتابخانە و بنکە تەندروستییەکان لەناوببات. وشکەساڵی دەبێتە هۆی کەمی خۆراک و بەدخۆراکی. لەسەرو ئەمانەشەوە زیانە دەروونییەکانی ئاوارەبوون و دووبارەبوونەوەی کارەساتەکان دەتوانن کاریگەرییەکی درێژخایەنیان لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵان هەبێت.

 

 

هەر  یەکێک لە کارەساتە ژینگەییەکان خولقێنەری کارەساتەکانی ترە: 

یەکێک لە دەرئەنجامە هەرە مەترسیدارەکانی ڕاپۆرتەکە پەرەسەندنی سەریەککەوتن و کەڵەکەبوونی  مەترسییەکانی کەشوهەوایە. بە واتایەکی تر هەمووی کارەساتەکان وابەستەی یەکترن، هەر کارەساتێکی ژینگەیی و کەشوهەوا  دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کارەساتی تری کەشوهەوا، زنجیر ئاسا بەیەکەوە بەستراون، ڕەنگە لە کۆمەلایەکدا هیچ یەکێک لەم کارەساتانە بە تاکی ڕوو نەدات.  

 

ڕەنگە لەکۆمەڵگایەکدا  وشکەساڵی بەرهەمەکان لەناو ببات و ڕووەکەکان ئەوەندە وشک بکاتەوە کە ببنە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە.  کەواتە وشکە ساڵی هۆکار بن بۆ کارەساتی ئاگر کەوتنەوە. هەروەها  ئاگرکەوتنەوە دەتوانێت پیسبوونی هەوا خراپتر بکات و زەوی تێکبدات، ئەمەش وا دەکات زیاتر بەرەوڕووی لافاو بێتەوە کاتێک دواجار باران دەبارێت. پاشان لافاو دەتوانێت زیان بە ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بگەیەنێت لە هەمان کاتدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زیاد دەکات.

 

لەسەر ئاستی جیهانی، یونیسێف مەزەندە دەکات کە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن منداڵ لە یەک کاتدا لانیکەم سێ مەترسی کەشوهەوایان بەرکەوتووە.

ئەم تێکەڵەیە لە  مەترسییەکان دەتوانێت خێزانەکان و خزمەتگوزارییە گشتیەکان بخاتە بەردەم لاوازی و مەترسی و کارەساتی تروەوە. 

 

 گەر منداڵێک کە بەهۆی لافاوەوە ناچارە زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت، لەوانەیە چەند مانگێک لە خوێندن بێبەش بێت، پێدەچێت دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی لەدەست بدات و ڕووبەڕووی مەترسی زیادبوونی چەوساندنەوە و هەڵخەتان و  هەژاری ببێتەوە. لەگەڵ  ڕووبەرووبونەوەی هەر کارەساتێکی نوێ پرۆسەی جارەسەری و چاکبوونەوە قورس و سەختر دەبێت.

 

 

تێچووی شاراوە بۆ منداڵان، منداڵان ئەو نەوەیەن کە دەبێت باجە قورسەکەی بدەن: 

دەرئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە گۆڕانی کەشوهەوا تەنیا پرسێکی ژینگەیی نییە بەڵکو پرسێکی مافی منداڵانە و کاریگەرییەکانی زۆر زیاتر لە ڕووداوەکانی کەشوهەوا درێژ دەبنەوە.

سیستەمی تەندروستی تادێت بەهۆی حاڵەتە فریاگوزاریەکانی پەیوەست بە کەشوهەواوە گرژتر دەبێت. بەرنامەکانی کوتان دەتوانن تێکبچن کاتێک زریانەکان زیان بە کلینیکەکان یان دابینکەرەکانی کارەبا دەگەیەنن کە پێویستن بۆ هەڵگرتنی ڤاکسین.

ئاسایشی خۆراک یەکێکی دیکەیە لە نیگەرانییەکان کە لە گەشەکردندایە. یونیسێف هۆشداری دەدات لەوەی کە گۆڕانی کەشوهەوا دەتوانێت بەشداربێت لە ملیۆنان حاڵەتی زیادەی بەدخۆراکی منداڵان تا ناوەڕاستی سەدە، چونکە وشکەساڵی و لافاو بەردەوامە لە کاریگەری لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی.

هەروەها دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک لە ژێر مەترسیدایە. سەدان ملیۆن منداڵ هێشتا ئاوی خواردنەوەی پاک و خزمەتگوزاری پاکوخاوێنییان نییە. لافاو دەتوانێت ئاو پیس بکات، لەکاتێکدا وشکەساڵی دەتوانێت بە تەواوی وشک بکاتەوە.

سیستمی پەروەردەش بە هەمان شێوە بەرەو لاواز بوون چووە، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا، مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا خوێندنی لانیکەم ٢٤٢ ملیۆن خوێندکاریان لە سەرانسەری ٨٥ وڵات پەکخستووە. 

ڕەنگە زۆرترین نیگەرانی کاریگەری لەسەر سەلامەتی و پاراستنی منداڵان بێت. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٣، مەترسییەکانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ناوخۆیی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا. زۆرجار ئاوارەبوون مەترسییەکانی کاری منداڵان و هاوسەرگیری منداڵان و جیابوونەوەی خێزان و جۆرەکانی تری ئیستغلالکردن زیاد دەکات.

 

 

گرووپە لاوازکان ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسی دەبنەوە: 

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموو منداڵان بە یەکسانی نییە.

ئەو منداڵانەی لەخوار هێڵی هەژاریدان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ململانێ، دەوڵەتە کێشەدارەکان، نەتەوەی دوورگە بچووکەکان و کۆمەڵگە گوندنشینە دوورەکان دەژین زۆرجار ڕووبەڕووی زۆرترین مەترسی دەبنەوە. 

سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی، پەروەردە، ئاو، پاکوخاوێنی و پاراستنی کۆمەڵایەتی، زۆر قورستر دەکات بۆ خێزانەکان کە ڕووبەڕووی شۆکی کەشوهەوا ببنەوە.

ئەو وڵاتانەی کە ژمارەی منداڵەکانیان زۆرە- لەوانەش هیندستان، بەنگلادیش، نەیجیریا و پاکستان، کە زۆرترین ژمارەی منداڵانیان هەیە کە بەرکەوتەی مەترسییەکانی کەشوهەوا بوون.

هەرەوها زۆرێک لەو وڵاتانەی کە لە  دوورگەی بچووک و کەم داهات دەژین بەرز ترین بەرکەوتنیان  دەبێت، واتە بەشێکی زۆر لە ی منداڵەکانیان ڕووبەڕووی مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا دەبنەوە. 

 

 

ئەی چارەسەر؟

ڕێکخراوی یونیسێف داوا لە حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوبەشەکانی گەشەپێدان دەکات کە منداڵان بخەنە ناوەندی چالاکییەکانی کەشوهەوا.

ڕاپۆرتەکە داوا لە وڵاتان دەکات هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی خێراتر بکەن و قۆناغ بە قۆناغ سووتەمەنی بەردینی نەهێڵن و وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە بکەن. لە هەمان کاتدا حکومەتەکان دەبێ خۆڕاگری و شیلگیری قوتابخانەکان، سیستەمی چاودێری تەندروستی، ژێرخانی ئاو و بەرنامەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەهێز بکەن بۆ ئەوەی بەرگەی شۆکی کەشوهەوای داهاتوو بگرن.

گرنگترین خاڵ  ئەوەیە کە یونیسێف دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت منداڵان و گەنجان لە بڕیاردانی کەشوهەوادا ڕەچاو بکڕێن و مەترسییەکانی جێگیر بکرێن لە سیاساتەکانیاندا. 

وەبەرهێنان لە پەروەردەی کەشوهەوا و پێدانی دەنگ بە گەنجان لەو سیاسەتانەی کە کاریگەرییان لەسەر داهاتوویان هەیە، گەنگاوێکی بنەڕەتی دەبێت، چونکە جیهان ڕووبەڕووی کەشوهەوای نادیار دەبێتەوە.

 

 

کەواتە داهاتوو لە مەترسیدایە:

قەیرانی کەشوهەوا زۆرجار لە ڕووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و تێکچوونی ژینگەوە باس دەکرێت. ڕاپۆرتەکەی یونیسێف وەک بیرخستنەوەیەک کە لە پشت ئامارەکانەوە منداڵانی ڕاستەقینە هەن کە تەندروستی و خوێندن و سەلامەتی و دەرفەتەکانیان زیاتر لە مەترسیدایە.

لەگەڵ چڕبوونەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا، ئیتر پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئایا منداڵان کاریگەرییان لەسەر دەبێت یان نا. ئەوان لە ئێستاوە کاریگەری و مەترسی گەورەیان ڕووبەڕوو بۆتەوە.

ئاڵەنگاری ئێستا ئەوەیە کە ئایا حکومەت و کۆمەڵگاکان بەو خێراییە مامەڵە دەکەن کە بتوانن نەوەیەک بپارێزن کە لە هێڵی پێشەوەی هەسارەیەکی گۆڕاو کارەساتباردا گەورە دەبێت؟ 

ئامارەکان:

 ٢،٣ ملیار منداڵ بەر پیسبوونی هەوا دەکەون.

١،٨ملیار منداڵ بەر شەپۆلی گەرما دەکەون.

 یەک ملیار و نیو منداڵ بەرکەوتەی وشکەساڵی دەبن.

 ١،٢ ملیار منداڵ بەرکەوتەی لافاوی ڕووبارەکان دەبن.

٦٦٢ ملیۆن منداڵ بەر گەرمایەکی زۆر دەکەون.

٣٣٧ ملیۆن منداڵ بەرکەوتەی زریانی ناوچە گەرمەکان دەبن.

١٢٣ ملیۆن منداڵ بەرکەوتەی لافاوی کەناراوەکان دەبن.

٢٠٦ ملیۆن منداڵ بەرکەوتەی زریانی خۆڵ و خۆڵ دەبن.

٣٣ ملیۆن منداڵ بەر ئاگری کێوی دەکەون.

یەک ملیار منداڵ لەو ناوچانەدا دەژین کە گواستنەوەی مەلاریا بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا کاریگەری لەسەرە.

 

لە ئاستی جیهانیدا زۆرێک لە منداڵان تووشی چەندین مەترسی سەریەککەوتوو کەڵەکەبوو دەبنەوە کە مەترسییەکان چڕتر دەکەنەوە و خێزان و خزمەتگوزارییە گشتیەکان سەرکوت دەکەن.:

 

 نزیکەی هەموو منداڵان لانیکەم یەک مەترسی کەشوهەوایان بەرکەوتووە.

٢ملیار منداڵ لانیکەم دوو مەترسییان بەرکەوتووە.

١،١ملیار منداڵ بەرکەوتەی لانیکەم سێ مەترسی دەبن.

٣٦٤ ملیۆن منداڵ بەلایەنی کەمەوە ڕووبەڕووی چوار مەترسی دەبنەوە.

٥٣ ملیۆن منداڵ بەلایەنی کەمەوە ڕووبەڕووی پێنج مەترسی دەبنەوە.

• ٤ ملیۆن منداڵ بەلایەنی کەمەوە ڕووبەڕووی شەش مەترسی دەبنەوە.

زیاتر لە ١٢٣ هەزار منداڵ بەرکەوتەی حەوت مەترسی یان زیاتر دەبن.

 

ئاو و پاکوخاوێنی (WASH) لە ساڵی ٢٠٢٤:

٦٣٤ ملیۆن منداڵ ئاوی خواردنەوەیان نەبووە کە بە شێوەیەکی سەلامەت بەڕێوەببرێت.

یەک ملیار منداڵ پاکوخاوێنی بەڕێوەبردنی سەلامەتیان نەبوو.

٤٨٩ ملیۆن منداڵ خزمەتگوزاری سەرەتایی پاکوخاوێنییان نەبووە.

 

گۆڕانی کەشوهەوا دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن کەس بخاتە هەژارییەکی زۆرەوە، ئەمەش مەترسییەکان بۆ منداڵان زیاتر زیاد دەکات.

 

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٣، مەترسییەکانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ٦٢.١ ملیۆن منداڵی ناوخۆیی، کە بە تێکڕا ڕۆژانە زیاتر لە ٢١ هەزار منداڵی ئاوارەبوون.

 

تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٢٤٢ ملیۆن خوێندکار لە ٨٥ وڵاتدا تووشی پەککەوتنی خوێندن بوون بەهۆی مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا.

 

سەرچاوە:

Children’s Climate Risk Report 2026

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟