سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەكۆی دەنگ بڕیاریدا كە لە ئێستادا (39 بە 39) كورسین بەرامبەر پارتی و داوای نیوەی حكومەت دەكەن.

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 حوزەیران 2026

 یەكێتی:  تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەكۆی دەنگ بڕیاریدا كە لە ئێستادا (39 بە 39) كورسین بەرامبەر پارتی و داوای نیوەی حكومەت دەكەن.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە، پارتی نایەوێت رێكبكەوێت لەگەڵمان و دەیەوێت تەنازول بكەین و بەو مەرجانەی هەیەتی ئێمە بچینە حكومەتەوەو تەنازول بكەین بۆیان.

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە دوو رێگەمان لەبەردەستدایە:

یەكەم: تەنازول كردن بۆ مەرج و داواكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەوەی دەمانداتێ پێی رازی بین.

دووەم: تەنازول نەكردن بۆ پارتی و بە هێزی (39 كورسی بەرامبەر بە39) كورسی بچینە گفتوگۆ و شەراكەتی راستەقینەمان دەوێت و نیوەی حكومەت و پۆستەكانی هەرێمی كوردستانمان دەوێت.

دواتر سكرتارییەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی (مستەفا چاڵاوی و رابیحە حەمد) پێشنیازەكەیان خستووەتە دەنگدانەوەو بەكۆی دەنگ تەنازولكردنیان رەتكردووەو پەسەندی ئەوەیان كردووە كە بە (39) كورسیەوە بچنە گفتوگۆوەو تەنازول بۆ پارتی نەكەین چی كاردانەوەیەك دەبێت بابێت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026