درەو:
🔻راپۆرتی: رێكخراوی هاریكاری یاسایایی ژنان (WOLA)؛
🔹 لە ساڵی (2024) (12 هەزار و 384) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی (2025) ئەو ژمارەیە بریتی بووە لە (15 هەزار و 826) حاڵەتی جیابوونەوە، بەم پێیەش ژمارە پرۆسەی جیابوونەوە لە ساڵی (2025) بەراورد بە ساڵی (2024) (3 هەزار و 442) حاڵەت زیادی کردووە.
🔹 لە هەولێر؛ دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی، سەرجەم داواکانی بۆ ساڵی 2025 (هەزار و 641) داوا بووە. دادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی سەرجەم داواکانی (3 هەزار و 819) داوا بووە.
🔹 سلێمانی؛ دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بۆ ساڵی 2025 (4 هەزار و 703) داوای بەردەوام و (2 هەزار و 937) داوای یەکلابووتەوە. دادگای کەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، (431) داوای بەردەوام و (304) داوای یەکلابووتەوە.
🔹 دهۆک؛ ئاماری تایبەت بە دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان (لێکۆڵینەوە)، کۆی گشتی کارەکانی بریتی بووە لە (هەزار و 30) داوا.
سەرەتا
ڕۆژی 20-6-2026 رێكخراوی هاریكاری یاسایایی ژنان (WOLA) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دواین راپۆرتی خۆی لەسەر چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بۆ ساڵی 2025 خستەروو.
لە كۆنگرەكەدا زیاتر لە 20 ناوەندو پەیامنێر و دەزگای راگەیاندن ئامادەبوون كە تیایدا ناوەرۆكی راپۆرتەكە و ئامار، راپرسی و پێشنیارو و راسپاردەی تایبەت بەلایەنە پەیوەندیدارەكان لەلایەن ئەندامانی پرۆژەكەوە خرانەروو.
لە سەرەتادا لە لایەن بەرێوەبەری پرۆژەكە (شۆخان حمەرشید) كورتەیەك لە راپۆرتەكە و بارودۆخی جێبەجێكردنی یاساكە لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جیاوازەكان خرایەروو، دواتر لەلایەن پارێزەر ( گۆنا مجید) چاودێری جێبەجێكردنی یاساكە لە پارێزگای سلێمانی ئاماری تایبەت بە كەیسە خێزانیەكان و راپرسی تایبەت لەسەرجێبەجێكردنی یاساكە خرایەروو.
بەخستنەرووی راسپاردە و پێشنیاری تایبەت بۆ لایەنە جێبەجیكارەكان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان كۆتایی بە كۆنگرەكە هات.
ئەمەش یەكێكە لە چالاكیانەی كە ساڵانە رێكخراوەکە بە هاوكاری رێكخراوی NED ئەمریكی ئەنجامی دەدات.
لێرەدا گرنگترین ئامارەکانی ڕێکخراوی ناوبراو تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ئامارەكانی توندووتیژی لە ساڵی 2025 دەخەینەڕوو.
یەکەم: ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025 و بەراورد بە ساڵی 2024
بەپێی ئەو مامەڵانەی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پرسەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە ئەنجامدراون، لەسەر ئاستی گشتی هەرێمی کوردستان؛
لە ساڵی (2025) (61 هەزار و 328) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمار کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی (2024) ئەو ژمارەیە بریتی بووە لە (51 هەزار و 28) حاڵەتی هاوسەرگیری، بەم پێیەش ژمارە پرۆسەی هاوسەرگیری لە ساڵی (2025) بەراورد بە ساڵی (2024) (10 هەزار و 300) حاڵەت زیادی کردووە.
لە ساڵی (2025) (12 هەزار و 384) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی (2024) ئەو ژمارەیە بریتی بووە لە (15 هەزار و 826) حاڵەتی جیابوونەوە، بەم پێیەش ژمارە پرۆسەی جیابوونەوە لە ساڵی (2025) بەراورد بە ساڵی (2024) (3 هەزار و 442) حاڵەت زیادی کردووە. بۆ وردەکاری لەسەر ئاستی پارێزگاکان، بڕوانە خشتەی یەکەم.
خشتەی یەکەم

دووەم: ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە ساڵی 2025
1. ئامارەکانی دادگاكانی توندووتیژی خێزانی هەولێر؛
- دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی هەولێر، سەرجەم داواکان بۆ ساڵی 2025 (هەزار و 641) داوا بووە.
- دادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی هەولێر، سەرجەم داواکان بۆ ساڵی 2025 (3 هەزار و 819) داوا بووە.
2. ئامارەکانی دادگاكانی توندووتیژی خێزانی سلێمانی؛
- دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، (4 هەزار و 703) داوای بەردەوام و (2 هەزار و 937) داوای یەکلابووتەوە.
- دادگای کەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، (431) داوای بەردەوام و (304) داوای یەکلابووتەوە.
3. ئاماری تایبەت بە دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان (لێکۆڵینەوە) دهۆك؛
- کۆی گشتی کارەکانی بریتی بووە لە (هەزار و 30) داوا.
بۆ وردەکاری لەسەر ئاستی پارێزگاکان، بڕوانە خشتەی دووەم.
خشتەی دووەم

سێیەم: ڕاپرسی
خشتەی سێیەم تەواوی وردەکاری دەرئەنجامی ڕاپرسیییەکەی رێكخراوی هاریكاری یاسایایی ژنان (WOLA) تێدا ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی سێیەم

راسپاردە و پێشنیارەكان
1. دابینکردنی پارێزەر بۆ کە یسەکانی توندووتیژی خێزانی بە شێوازیک کە بتوانن رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت لە بەرەوپێشبردنی رێککارەکانی دادبینی.
2. کارکردن لە سەر جێبەجێکردنی فەرمانی پاراستن لە سەرجەم ناوچەکان.
3. کردنەوەی دادگای تایبەت بە توندووتیژی خێزانی لە پارێزگای هەڵەبجە لەلايەن ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان.
4. کردنەوەی نووسینگەی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان لە پارێزگای هەڵەبجە.
5. کردنەوەی دادگای تایبەت بە کێشە خێزانیەکان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
6. کار کردن لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی پارێزەران و هاندانیان لە بەشداریكردن لە کەیسە خێزانیەکان.