سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

تۆم باراك داوای چی لە مەزڵوم عەبدی كردووە؟

تۆم باراك داوای لە مەزڵوم عەبدی كردووە پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە ببچڕێنێت و پێش كۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی تێكەڵبوون تەواو بكات، هێزی دژە تیرۆری هەسەدە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەشداری بکات

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 حوزەیران 2026

تۆم باراك داوای چی لە مەزڵوم عەبدی كردووە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق و سوریا لە كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە شاری هەولێر دایكردووە، هێزەكانی سوریای دیموكرات پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان بپچڕێنێت و سەرجەم ئەندامانی پەکەکە لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا دەربكات، پێش كۆتایی ئەمساڵیش پرۆسەی تێكەڵبوون لەگەڵ سوپای سوریا تەواوبكەن، لە بەرامبەر بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکا بۆ کورد لە سوریا.
كەناڵی "العربیة/الحدث" لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاویكردووەتەوە،  باراك لە كۆبونەوەكەدا داوای لە مەزڵوم عەبدی كردووە، هێزی دژە تیرۆری هێزەکانی سوریای دیموكرات لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بەشداری بکات.
بەوتەی سەرچاوەكە، باراک بۆ عەبدی و بارزانی جەختی لە تایبەتمەندی پێگەی کورد كردووەتەوە لە سوریا کردەوە، لای خۆیەوە عەبدی وەڵامێکی ئەرێنی بۆ داخوازییەکانی باراک دەربڕیوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە جێگیركردنی گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان كراوە کە لە ناوچە کوردستانییەکان کاردەکەن، لەگەڵ جێگیركردنی پشكی كورد كە لەگەڵ دیمەشق رێککەوتنی لەسەركراوە، كە سەرەتا پشکی کورد نزیکەی 10%ی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوچە کوردنشینەکان دەبێت، دواتر زیاتر دەكرێت.
جگە لەوەش، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دامەزراندنی هێڵی بۆری نەوت کراوە لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و پاڵاوگەکانی کوردستانەوە بۆ پاڵاوگەی بانیاس لە کەناراوەکانی سوریا، کە بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە سوریا تێدەپەڕێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

وردەكاری رێككەوتنە 14 خاڵییەكەی تاران و واشنتۆن

null
پێش 10 کاتژمێر

ئامارە سەرەکییەکانی بیابانبوون لە عێراق و جیهان.

null
١٥ حوزەیران ٢٠٢٦

پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان