درەو:
بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغداد وەفدی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە بۆ پرسی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، نوێكردنەوەو گفتوگۆكردن لەسەر رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد.
وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لە ە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.
بەهۆی شەڕی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و هێرشی گروپەكان بۆسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بۆ ماوەیەك راگیرا‌و دواتریش بەشێوەیەكی سنوردار دەستیپێكردووە:
- هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه لە مانگی نیسانی 2026دا تەنیا ( 339 هه‌زارو 64 )به‌رمیل بووه.
- هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه لە مانگی ئازاری 2026دا: (ملیۆنێك و 271) هەزار بەرمیل بووە.