سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

حكومەتی هەرێم:بایی 4 ترلیۆن پرۆژەی بەردەوام هەیە

حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوەو دەڵێت لە كابینەی نۆدا (810) پرۆژە بەبەهای (ترلیۆنێك و 57 ملیار) دینار پرۆژەی رێگاوبان تەواو كراوە، لە ئێستادا بەبەهای (4 ترلیۆن) دینار پرۆژەی بەردەوام هەیە لە بواری رێگاو باندا.

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2026

حكومەتی هەرێم:بایی 4 ترلیۆن پرۆژەی بەردەوام هەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

راپۆرتی: فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان 

 

شادەماری گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەسەر دەستکەوتەکانی (2026 – 2019)  کەرتی ڕێگاوبان  

31ی ئایاری 2026

 

پوختە

پوختەی ئامارەکانی دەستکەوتەکانی ژێرخانی رێگاوبان (تەمموزی 2019 - ئایاری 2026)

 - پرۆژە تەواوبووەکان: 810 پرۆژەی جۆراوجۆر بە کۆی گشتیی یەک تریلیۆن و 57 ملیار دینار تەواوکراون.  

- تۆڕی ڕێگاوبان: 3,055 کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروستکراون یان نۆژەنکراونەتەوە.  

- پرۆژە ستراتیژییەکان کە لە قۆناغی جێبەجێکردندان: لە ئێستادا 227 پرۆژەی ستراتیژی بە درێژایی 2,239 کیلۆمەتر کاریان لەسەر دەکرێت، بە بودجەی چوار تریلیۆن و 179 ملیار دینار.  

 - سەلامەتی هاتوچۆ: کارە تەواوکەرییەکان بریتین لە هێڵکاریی 2,723 کیلۆمەتر ڕێگا، دانانی 19,342 هێمای هاتوچۆ، 62 کیلۆمەتر گاردیل، و دروستکردنی 59 پردی پەڕینەوەی پیادە.  

 - میکانیزمی دارایی: پرۆژەکان لە ڕێگەی سێ ڕێڕەوی جیاوازەوە جێبەجێکراون: بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی ئاسایی، و 30%ی داهاتی وێستگەکانی کێش.

 

پێشەکی:

گەشەپێدان و بووژاندنەوەی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان، یەکێک لە بەڵێنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەدان پڕۆژەی ستراتیجی و گرنگ جێبەجێ كراوە و گۆڕانکاریی لە ژێرخانی ڕێگاوبان هاتووەتە کایەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی و بووژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان و بەستنەوەی شار و شارۆچكە و گوندەكان بە یەكەوە، هەنگاوی بۆ دروستکردن و بونیاتنانی ڕێگاوبانەکان و نۆژەنکردنەوەیان ناوە، ئەم پرۆژە و خزمەتگوزارییانەش بەردەوام دەبن، تاوەکو ڕێگای نێوان سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکان دەبنە ڕێگایەکی سەلامەت و ستاندارد.

 

دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان لە هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سێ شێوازی جیاواز کار لەسەر دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەکات و بوودجەیان بۆ دابین دەکات، ئەویش لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی ئاسایی ڕێگاوبان و تەرخانکردنی %30ـی داهاتی وێستگەکانی کێش بۆ پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، لەم چوارچێوەیەدا لە ماوەی مانگی تەمموزی 2019 تاوەکو سەرەتای ئایاری 2026 توانراوە 810  پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان دروستبکرێن و نۆژەن بکرێنەوە.

لە خشتەكانی خوارەوە وردەکاریی پڕۆژە تەواوبووەکان، لە ماوەی ئاماژە پێکراو بە وردەکارییەوە خراونەتەڕوو.

 

 

پڕۆژە تەواوبووەکان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان

ئەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنان ئەنجامدراون، زۆربەیان پڕۆژەی ستراتیجین و ڕۆڵی گرنگیان لە یەکبەستنەوەی شار و شارۆچكە و گوندەکان بەیەکەوە هەیە، بەهۆی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە توانراوە 104 پڕۆژەی ستراتیجی گرنگ جێبەجێبکرێن.

 

خشتەی 1/ ئەنجامدانی پڕۆژە لە بودجەی وەبەرهێنان

Untitled Media

 

 

پڕۆژە تەواوبووەکان لە چوارچێوەی بودجەی ئاسایی

لە چوارچێوەی بودجەی ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، توانراوە  451 پڕۆژە تەواوبکرێن کە زۆربەی پڕۆژەکان لەچوارچێوەی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ڕیگا و قیرتاوکردنەوە لە خۆ دەگرێت.

 

خشتەی 2 / ئەنجامدانی پڕۆژە لە چوارچێوەی بودجەی ئاسایی وەزارەت

 

Untitled Media

 

تەواوکردنی پڕۆژەکان لەسەر بودجەی %30ـی داهاتی وێستگەکانی کێش

لە هەرێمی کوردستان 40 وێستگە و پایەی تایبەت بە کێشکردن هەن کە دابەشبوونە بەسەر سەرجەم شار و شارۆچکە و ئیدارە سەربەخۆکان، %30ـی داهاتی کێشکردنی بارهەڵگرەکان لەم وێستگانە بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت و لەم خشتەیەی خوارەوە داتای ئەو پڕۆژانەی کە لەسەر داهاتی وێستگەکانی کێش جێبەجێکراون خراونەتەڕوو. 

 

خشتەی 3 / تەواوکردنی پرۆژەکان لەسەر داهاتی وێستگەکانی کێش

Untitled Media

 

 

خشتەی 4/ وردەکاری پڕۆژە تەوابووەکانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان

Untitled Media

 

 پڕۆژە ستراتیجییە بەردەوامەکان

جگە لە تەواوکردنی زیاتر لە 800 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەستنەوەی شار و گوندەکان بەیەكەوە، هاوکات سەدان پڕۆژەی دیکەی گرنگیش لە ژێرجێبەجێکردندان، لێرە ئاماژە بە گرنگترین و ستراتیجیترین پڕۆژەکانی ڕێگاوبان دەدەین، کە لە قۆناغی جێبەجێکردنن.

1-   پڕۆژەی رێگای دووسایدی کۆڕی – شەقڵاوە – قەندیل: ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 97 ملیار و 375 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و تاوەکو ئێستا %50ـی کارەکانی تەواوکراوە.

2-   پڕۆژەی دووسایدی کۆیە – هەولێر: گوژمەی ئەم پڕۆژەیە 683 ملیار دینارە درێژییەکەی 48 کیلۆمەترە و  تاوەکتو ئێستا نزیکەی %40ـی کارەکانی تەواوکراوە. 

3-   پڕۆژەی رێگا و پردی بەستی شەرغە لە کۆیە بە گوژمەی 10 ملیار و 897 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت تاکوە ئێستا نزیکەی %10 تەواوکراوە.

4-   پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی دووکان – چوارقوڕنە: بە درێژایی 35 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 260 ملیار و 699 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و تاوەکو ئێستا %16ـی کارەکانی ئەنجامدراوە.

5-   پڕۆژەی (ڕێگای کەلار – دەربەندیخان): بە دریژایی40  کیلۆمەتر لەگەڵ پارچەی وارماوە تاوەکو دەمی تونیلی دەربەندیخان هەروەها لەگەڵ دروستکردنی 22 پڕۆژەی دیکەی جۆراورجۆر لە ڕێگای سەرەکیی و ڕێگای گوندەكان. گوژمەی ئەم پڕۆژەیە 591 ملیار و 860 ملیۆن دینارە تاوەکو ئێستا %30ـی کارەکانی تەواوکراوە.

خشتەی 5/ پڕۆژە بەردەوامەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Untitled Media

 

 

تێبینی/ کارکردن لەم پرۆژانە بەردەوامە بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکان و نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە ستراتیجیانە کەمێک سستی بەخۆیەە بینووە لەگەڵ ئەمەش حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە لە داهاتی ناوخۆ ماوە ماوە پارە بۆ جێبەجیکردنی ئەو پڕۆژانە تەرخان بکات بۆ ئەوەی بەردەوام بن کە لە کارکردن.

کارەکانی ئەندازەی هاتووچۆ بۆ ڕێگاوبانەکان و شەقامەکان 

هەموو شەقام و رێگایەک، کە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، کاری ئەندازەیی هاتووچۆی بە تەواوەتی بۆ ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی 2022ـەوە زۆربەی کارەکانی ئەندازەی هاتووچۆ بە ستانداردی جیهانی جێبەجێ دەکرێت. 

 

خشتەی 5/ کارەکانی ئەندازەی هاتووچۆ بۆ شەقام و رێگاکان لەلایەن تیمەکانی ناوخۆ

 

Untitled Media

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

بۆچی هێزە کوردییەکانی ئێران لە دەرەوەی شەڕی ئەمریکا-ئێران مانەوە؟

null
٢٩ ئایار ٢٠٢٦

حکومەتەکەی زەیدی و کێشەی میلیشیاکان لە عێراقدا

null
٢٩ ئایار ٢٠٢٦

داهاتی سلێمانی (98%) كەمیكردووە