سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت، چاره‌كی یه‌كه‌می 2025 و 2026

لە چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی (2026)دا هه‌شت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئارامكۆ، شێڵ، تۆتاڵ، ئیکسۆن مۆبیل، بی پی، ئکوینۆر، شیڤرۆن و ئینی) بڕی (58.71 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە هه‌مان ماوه‌ی ساڵی (2025)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (51.53 ملیار) دۆلار بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئایار 2026

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت، چاره‌كی یه‌كه‌می 2025 و 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

🔹 لە چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی (2026)دا هه‌شت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئارامكۆ، شێڵ، تۆتاڵ، ئیکسۆن مۆبیل، بی پی، ئکوینۆر، شیڤرۆن و ئینی) بڕی (58.71 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە هه‌مان ماوه‌ی ساڵی (2025)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (51.53 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (14%) و بڕی (7.18 ملیار) دۆلار قازانجەکانیان زیادی کردووە، بەشی گەورەی هۆکارەکەی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نەوت و غاز بووەو تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ (75.83) دۆلارەوە بۆ (79.62) دۆلار بە ڕێژەی (5٪) بۆ هەربەرمیلێک له‌ نێوان هه‌ردوو ماوه‌كه‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

🔹 لە ساڵی چارەکی یەکەمی (2026) کۆمپانیای ئارامکۆ (Aramco)ی سعودی کە زۆرترین قازانجی کردووە و بە تەنها پوختەی قازانجەکەی (32.04 ملیار) دۆلار بووە، ئەمە لە کاتێکدایە قازانجی کۆمپانیاکە لە هەمان ماوەی ساڵی (2025) (25.51 ملیار) دۆلار بووە، بە ڕێژەی (26٪) و بڕی (6.53 ملیار) دۆلار قازانجەکانی زیادی کردووە.

🔹 زۆرترین بڕی پاشەکشە لە قازانج کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی کردووەیەتی و پوختەی قازانجەکەی لەساڵی چارەکی یەکەمی 2025 لە (7.71 ملیار) دۆلار بووە، بۆ (4.18 ملیار) بەڕێژەی (46٪) و بڕی (3.53 ملیار) دۆلار دابەزیوە لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025)دا.

🔹 لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2026) کۆمپانیای بی پی (BP) بەریتانی، قازانجەکەی بە ڕێژەی (132%) زیادی کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، چونکە قازانجەکەی لە (1.38 ملیار) دۆلارەوە بۆ (3.2 ملیار) دۆلار بەرز بووەتەوە.

 

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025 و 2026)

لە چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی (2026)دا هه‌شت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئارامكۆ، شێڵ، تۆتاڵ، ئیکسۆن مۆبیل، بی پی، ئکوینۆر، شیڤرۆن و ئینی) بڕی (58.71 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە هه‌مان ماوه‌ی ساڵی (2025)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (51.53 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (14%) و بڕی (7.18 ملیار) دۆلار قازانجەکانیان زیادی کردووە، بەشی گەورەی زیادبوونی قازانجەکان هۆکارەکەی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نەوت و غاز بووەو تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ (75.83) دۆلارەوە بۆ (79.62) دۆلار بە ڕێژەی (5٪) بۆ هەربەرمیلێک له‌ نێوان هه‌ردوو ماوه‌كه‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

بەڵام سەرەڕای زیادبوونی زۆربەی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گاز، لە ماوەی چارەکی یەکەمی 2026دا، کە تێیدا قازانجی 5 کۆمپانیا بەرزبووەتەوە لە بەرامبەر دابەزینی 3 کۆمپانیای دیکەدا. بەڵام ئەدای دارایی هەندێک کۆمپانیا زیانی پێگەیشتووە بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لە چەند وڵاتێکدا بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریکا. بەجۆرێک؛

یەکەم؛ کۆمپانیای ئارامکۆ (Aramco)ی سعودی چارەکی یەکەمی ساڵی (2026)دا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (32.04 ملیار) دۆلار، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە ڕێژەی (26%) و بڕی (6.53 ملیار) دۆلار زیادیکردووە، چونکە قازانجەکەی گەیشتبوو بڕی (25.51 ملیار) دۆلار.

دووەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە دوای کۆمپانیای ئارامکۆوە پڕ قازانجترین کۆمپانیا بووە، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2026)دا و قازانجەکەی بە ڕێژەی (24%) زیادی کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، چونکە قازانجەکەی لە (5.58 ملیار) دۆلارەوە بۆ (6.91 ملیار) دۆلار بەرز بووەتەوە.

سێیەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە وەرزی یەکەمی ساڵی (2026)دا لەدوای کۆمپانیاکانی (ئارامکۆ و شێڵ)ەوە زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی (5.81 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە بڕی (1.96 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (51%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025) بریتی بووە لە (3.85 ملیار) دۆلار.

چوارەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی چارەکی یەکەمی ساڵی (2026)دا زۆرترین پاشەکشەی تۆمارکردووە لە قازانجدا، بڕەکەی گەیشتووە بە (4.18 ملیار) دۆلار، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە ڕێژەی (46%) و بڕی (3.53 ملیار) دۆلار کەمیکردووە، چونکە قازانجەکەی گەیشتبوو بڕی (7.71 ملیار) دۆلار.

پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە وەرزی یەکەمی ساڵی (2026)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (3.2 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە بڕی (1.82 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (132%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە لە وەزری یەکەمی ساڵی (2025) بریتی بووە لە (1.38 ملیار) دۆلار.

شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2026)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (3.1 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە بڕی (47 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (18%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025)دا (2.63 ملیار) دۆلار بووە.

حەوتەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2026)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییە پڕ قازانجەکان پلەی حەوتەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (2.21 ملیار) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە بڕی (1.29 ملیار) دۆلار و بە ڕێژەی (37%) کەمی کردووە، ئەمەش گەورەترین بڕی پاشەکشەیە لە قازانج ڕوویداوە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە هەمان ماوەی ساڵی (2025) بریتی بووە لە (3.5 ملیار) دۆلار.

هەشتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2026)دا بە پلەی هەشتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (1.26 ملیار) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2025) قازانجەکەی بە بڕی (11 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (8%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە هەمان ماوەی ساڵی (2025)دا (1.37 ملیار) دۆلار بووە.

بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەو چارتی خوارەوە

خشتە

Untitled Media

 

چارت

Untitled Media

 

 

 

 

 

سەرچاوە

-       وحدة أبحاث الطاقة، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الأول من 2026 (إنفوغرافيك(،2026-05-10؛
https://shorturl.at/LNc6k

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٨ ئایار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2026

null
١٨ ئایار ٢٠٢٦

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان مانگی رابردوو ته‌نیا 339 هه‌زارو 64 به‌رمیل بووه‌

null
١٥ ئایار ٢٠٢٦

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا