ئامادەكردنی سه‌نگه‌ر رسول
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، بؤ هەمووان رِوونەو خراپه ئه‌گه‌ر كورد چه‌كه‌كانی گڵدابێته‌وه! به‌ڵام خراپتر ئه‌و سیناریۆیه كه دۆناڵد تره‌مپ بیه‌وێ له‌رێگه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانج بگرێت و ژینگه‌یه‌كی له‌باری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی، به‌تایبه‌تیش پشتیوانانی كورد له‌كۆنگرێس دروست بكات تا پشت له‌كورد بكه‌ن ئه‌گه‌ر پێشهاتێكی نوێ رووبدات. بۆ نموونه، وه‌ك گریمانه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌عیراق، ئه‌وا وه‌كو كارتێك كوردی كردبێته‌وه قوربانی!
بۆیه له‌م قۆناغه‌دا كورد ده‌توانێت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك جووڵه‌كانی خۆی ده‌ست پێ بكات، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئه‌مریكا (FOIA)
به‌پێی ئه‌م یاسایه، هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌مه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه، یاخود هه‌ر ڕێكخراوێك كه مۆڵه‌تی كاركردنی هه‌یه، یاخود ئه‌و ناوه‌نده یاساییانه‌ی كه لۆبی و كار بۆ حزبه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، یا خود هه‌ر ڕۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی یا ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و سینك تانكه‌كان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ده‌ستخستنی سه‌ره داوێك! هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌پێی ئه‌م یاسایه چه‌ند بنه‌مایه‌ك لێی به‌ده‌ركراون، له‌وانه: ئاسایشی نیشتیمانی و به‌رنامه نهێنییه‌كانی سی ئای ئه‌ی و له‌گه‌ڵ چه‌ند خاڵێكی دیكه! به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ جووڵه و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست! چونكه له‌كاتی به‌ده‌ستخستنی هه‌ر زانیارییه‌ك له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌وا چه‌ند سیناریۆیه‌ك دێنه پێشه‌وه كه ئه‌گه‌ری زۆره به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بێت:
سیناریۆی هه‌بوونی به‌ڵگه نامه‌كان
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی پرۆگرامێكی له‌وشێوه هه‌بێت بۆ ناردنی چه‌ك، ئه‌وا له تۆماری لۆجستیكی پنتاگۆن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌پرۆگرامه‌كانی سی ئای ئه‌ی ده‌بێت هه‌بێت. له‌و باره‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌موو زانیاریه‌كش نه‌درێت به‌پاساوی پاراستنی نهێنیه‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی و به‌شێكی بچووكی بدرێت، ئه‌وا ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ك كه پرۆگرامه‌كه هه‌بووه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بوونی نه‌بێت، كه‌واته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌وانه‌یه تره‌مپ یا به‌هه‌ڵه براوه یا به مه‌به‌ست كار له‌سه‌ر له‌كه‌داركردنی كورد ده‌كات!
دووه‌م: دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران
ئه‌م لیژنه‌یه له‌په‌یكه‌ری دارشتن و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه. بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو دیققه‌تی خۆی بخاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن سیناتۆرێك ده‌دۆزێته‌وه‌و دیاری ده‌كات بۆ ئه‌م ئه‌ركه! چونكه ئه‌م لیژنه‌یه ده‌توانێت بانگهێشتی به‌پرپرسان بكات، یاخود داوای روونكردنه‌وه بكات، یاخود ته‌نانه‌ت داوای راپۆرتی نهێنیش له‌ده‌زگاكان بكات! له‌گه‌ڵ به‌كارخستنی ئه‌و لیژنه‌یه بۆ ئه‌م ئه‌ركه، ده‌بێت لۆبییه‌كی مه‌ده‌نی باشیش هه‌بێت له‌رێی میدیا‌و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و كورده‌كانی دانیشتیوانی ئه‌مریكا تاوه‌كو فشاری زیاتر له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێككاره‌كان دروست ببێت.
سیناریۆكه بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌گه‌ر جووڵه بكات، ئه‌وا ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی باش بۆ رووسپیكردنه‌وه‌ی كورد له‌حاڵه‌تی بێتاوانی یاخود بێ ئاگایی كورد یان بێ ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌پرۆسه‌كه زۆر باش ده‌بێت و ئه‌وه‌ش پاڵپشتییه‌كی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس كه پاڵپشتی قه‌زییه‌ی كوردن له‌شه‌رمه‌زاری ده‌ربازییان ده‌بێت، چونكه به‌شێك له لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ ده‌نگی پاڵپشتی كوردی له كۆنگرێس كپ بكات!
سێیه‌م: چۆن كورد ئامرازی دیبلۆماسی و به‌زاندنی سه‌روه‌ری دراوسێ بوروژێنێت؟
چۆن لۆبی كوردی ده‌توانێت ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه بكات مژار‌و دۆسییه‌ی رۆژ بۆ میدیاكانی ئه‌مریكا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و سینك تانكه‌كان، له‌وانه:
§ كورد ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تییه، بۆیه له‌و باره‌دا ئه‌گه‌ر بێتوو كرداره‌كه بوونیشی هه‌بێت و چه‌كه‌كان گڵ درابنه‌وه، ئه‌وا كورد كاره راسته‌كه‌ی كردووه، چونكه ئه‌م شێوه كرداره دژ به‌سه‌ره‌وه‌ری عیراقه‌و له‌پێناو پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق كرده‌كه نه‌كراوه نه‌ك چونكه له‌دواجاردا ئه‌ركێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌وا كوردی ده‌خسته به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تی حوكمه‌كانی ده‌ستووری وولاتی خۆی و هه‌روه‌ها ده‌كه‌وته به‌رتۆمه‌تی پێشێڵ كردنی سه‌روه‌ری عیراق، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه و ئه‌وله‌وییه‌ته بۆ كورد كه خۆی له‌و كێشانه بپارێزێت نه‌ك پابه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا!
§ ئایا ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تا چه‌ند ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئێران زیاتر هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانج بگرێت؟ له‌م نێوه‌نده‌شدا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی مه‌ده‌نی نابنه ئامانجی درۆن و مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران؟ رقی زیاتر له‌نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران دروست ناكات؟
§ به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت بنه‌ما یاساییه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ پێدراو نییه چه‌ك به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بدرێت بۆ هه‌ر هۆكارێك بێت. به‌تایبه‌تیش كه ناوی خۆپێشانده‌ران ده‌هێنرێت، ئایا كه خۆپێشانده‌ر چه‌كی وه‌رگرت، تایبه‌تمه‌ندی خۆپێشانده‌ر له‌ده‌ست نادات؟ ئایا ئه‌مه كرده‌یه‌كی دژ به‌سه‌روه‌ری ووڵاتی دراوسێ نییه؟
زۆر جووڵه‌ی دیكه‌ی دیبلۆماسی هه‌یه ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌م جووڵانه‌ی سه‌ره‌وه پێویستی قۆناغه‌كه‌ن نابێ كورد ده‌سته‌وه‌ستان بێت و به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرێت. چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تره‌مپ زیاتر بۆ ئه‌وه بێت تاوه‌كو كورد له‌نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دووربخاته‌وه‌و پێگه‌یه‌كی لاوازتری بۆ دیزاین بكات.
بۆیه حه‌قوایه، حزبه كوردییه‌كان لۆبی و كه‌ناڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ تاوه‌كو بتوانن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكییانه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌رووداوه‌كان و نه‌بوونی بژارده‌كان بۆ دۆسته‌كانی بخاته‌روو. چونكه دۆسته‌كانی كورد، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌كۆنگرێسن، ئه‌وا مافی به‌رچاوڕوونییان هه‌یه تاوه‌كو بتوانن به‌رگرییه‌ك له‌پێگه‌و مافه‌كانی كورد له‌داهاتووی ناوچه‌كه بكه‌ن!