درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی مزیج:
🔹بەشار پیاوێکی گەمژە و لووتبەرز بوو گوێی لە کەس نەدەگرت.
🔹لە سەرەتای قەیرانی سوریا دووجار لەگەڵ بەشار کۆبوومەوە، نەمانتوانی بگەینە رێککەوتن.
🔹لەگەڵ ئێرانییەکان کۆنەبوومەوە، سەرەرای هەوڵدانیان بۆ پەیوەندیکردن و دیدار لەگەڵ ئێمە.
🔹روسەکان نێوەندگیرییان لە نێوان ئێمەو رژێمدا کرد، بەڵام شکستیان هێنا و پێیان گوتین بەشار تەنانەت گوێ لە هاوپەیمانەکانیشی ناگرێت.
🔹هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و کەنداو نێوەندگیرییان لە نێوان ئێمە و رژێمدا کرد، بەڵام نەمانتوانی بگەینە ڕێککەوتن.
🔹هێزەکانی رژێممان دەرکردو هەزاران سەربازمان بە دیل گرت، پاشان رادەستی بنەماڵەکانیانمان کردنەوە.
🔹لەو ناوچانەی تەسلیم نەبوون، كەوتنیە شەڕ لەگەڵیان و ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵامان کوشت.
🔹ئێرانییەکانمان دەرکرد کاتێک بۆمان دەرکەوت کە هەوڵی دروستکردنی هێزی خێڵەکی دەدەن لە ناوچەکەدا.
🔹پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی سلێمانی و هەولێرەوە ئەنجامدرا.
🔹سەرۆک بەرهەم ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یەک کاتژمێری لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجامدا، دوای تەلەفونەکە پێی وتم، بەشارو بیركردنەوەی هیچی لەسەر هەڵناچنرێ.
🔹لە ماوەی ساڵانی 2012 و 2013 دیدارم لەگەڵ بەرەی نوسرە ئەنجامد، ئەبو ماریا قەحتانی ئەوکاتە بەرپرسی بوو.
🔹پێش رزگارکردنی حەما، لە کاتی شەڕی (ردع العدوان)، پەیوەندیم بە ئەسعەد شەیبانیەوە کرد، لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتین سەبارەت بە حەلەب، هێزەکانمان، دووبارە جێگیرکردنەوە و پاراستنی ئاسایش.
🔹هەندێک هەڵەی ئیداریمان کرد، بەڵام بارودۆخی شەڕیش کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو.
🔹گەلی کورد خیانەت قبوڵ ناکات، ئەگەر رێککەوتن هەبووە بۆ کشانەوە، بۆچی خیانەتیان لێكردن؟ ئەمە پێویستی بە داوای لێبوردن و چاسەركردن هەیە لەلایەن دیمەشقەوە.
🔹لە دوایین کۆبوونەوەدا لەسەر میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئایندەی سوریا رێککەوتین.
🔹دەستپێشخەرییەک هەبوو لە ئەحمەد شەرعەوە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەین و پۆستێكی سیادی وەربگرم، بەڵام من لە رۆژاڤا كاری لەپێشینەم هەیە کە پەیوەندییان بە یەکگرتن و یەکگرتوویی کورد و بابەتی دیکەوە هەیە.
🔹چەند جارێك روبەڕوی هەوڵی تیرۆرکردن بوومەتەوە.
🔹لە ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا نیمچە ئاسایی و ئەوەی ئێستا روودەدات ئاگربەستێکە کە لە ئەنجامی پرۆسەی ئاشتی تورکیا سەرچاوەی گرتووە.
🔹هەوڵدەدەین پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندییەکی ئەمنیەوە بۆ پەیوەندییەکی سیاسی بگۆڕین و ڕەنگە سەردانی بکەم.