سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاندیدی لایەنەكان بۆ پۆستە وزارییەكان

لایەنە كوردستانییەكان (4) وەزارەتییان لە كابینەكەی عەلی زەیدی بەردەكەوێت، پارتی دوو وەزارەتی بەردەكەوێت( دەرەوەو ئاوەدانكردنەوە) بۆ وەزارەتی دەرەوە ناوی (رێبەر ئەحمەد و فوئاد حسێن) دێت، بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە (نەوزاد هادی)، دوو وەزارەت بۆ یەكێتی و نەوەی نوێیە، وەزارەتەكانی (داد و ژینگە) بۆ داد ناوی خالید شوانی دەهێندرێت و بۆ ژینگە سروە عەبدولواحیدە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2026

كاندیدی لایەنەكان بۆ پۆستە وزارییەكان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

لایەنە كوردستانییەكان (4) وەزارەتییان لە كابینەكەی عەلی زەیدی بەردەكەوێت، پارتی دوو وەزارەتی بەردەكەوێت( دەرەوەو ئاوەدانكردنەوە) بۆ وەزارەتی دەرەوە ناوی (رێبەر ئەحمەد و فوئاد حسێن) دێت، بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە (نەوزاد هادی)، دوو وەزارەت بۆ یەكێتی و نەوەی نوێ وەزارەتەكانی (داد و ژینگە) بۆ داد ناوی خالید شوانی و بۆ ژینگە سروە عەبدولواحیدە.

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوی عێراق، بەرنامەی كاری كابینەكەی خستە بەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و بڕیارە لەم هەفتەیەدا ناوی ئەندامانی كابینەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی.

لایەنە كوردییەكان (4) وەزارەتییان بەردەكەوێت:

  • دوو وەزارەت بۆ پارتی (دەرەوە، ئاوەدانكردنەوە) بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ناوی نەوزاد هادی دەهێندرێت، بەڵام بۆ وەزارەتی دەرەوە ناوی هەریەك لە فوئاد حسین و رێبەر ئەحمەد دەهێندرێت، ئەگەر جێگری سەرۆك وەزیران بۆ پارتی بێت (تا ئێستا روون نەبووەتەوە جێگر بۆ سەرۆك وەزیران دادەنرێت یان نا) ئەوا فوئاد حسین بۆ جێگری سەرۆك وەزیران و رێبەر ئەحمەد بۆ وەزیری دەرەوەیە.
  • دوو وەزارەت بۆ یەكێتی و نەوەی نوێ (داد و ژینگە) بۆ وەزالارەتی ژینگە سروە عەبدولواخید یەكلابووەتەوەو كاندیدی نەوەی نوێیە، بۆ وەزارەتی داد تا ئێستا هەر باس لە خالید شوانی دەكرێت.

وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق (23) وەزارەتەو دابەشكراوە بەسەر پێكهاتەكاندا، (12) وەزارەت بۆ پێكهاتەی شیعە،(6) وەزارەت بۆ پێكهاتەی سونە، (4) وەزارەت بۆ پێكهاتەی كورد، بەمشێوەیە:

 

یەكەم/ پێكهاتەی كورد

-      وەزارەتی دەرەوە

-      وەزارەتی داد

-      وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

-      وەزارەتی ژینگە

 

دووەم/ وەزارەتەكانی پێكهاتەی سونە

-      وەزارەتی پلاندانان

-      وەزارەتی بەرگری

-      وەزارەتی بازرگانی

-      وەزارەتی پیشەسازی

-      وەزارەتی رۆشنبیری

-      وەزارەتی پەروەردە یان خوێندنی باڵا

 

سێیەم/ وەزارەتەكانی پێكهاتەی شیعە

-      وەزارەتی نەوت

-      وەزارەتی ناوخۆ 

-      وەزارەتی خوێندنی باڵا یان پەروەردە

-      وەزارەتی تەندروستی

-      وەزارەتی كشتوكاڵ

-      وەزارەتی دارایی

-      وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی

-      وەزارەتی كارەبا 

-      وەزارەتی مافی مرۆڤ

-      وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان

-      وەزارەتی گواستنەوە 

-      وەزارەتی وەرزش و لاوان 

 

چوارەم/ وەزارەتی پێكهاتەكان

-      وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 کاتژمێر

قەرەسوو: ئێمە هەر بە شێوازی ئاپۆیی دەستمان پێکرد

null
١٢ ئایار ٢٠٢٦

كورد چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ته‌كانی تره‌مپ بكات ؟

null
١٢ ئایار ٢٠٢٦

پارتی بە نیازی كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتە