سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

بەرهەم و کاری کۆمپانیای (DNO) لە چارەکی یەکەمی 2026

کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی (2026) بریتی بووە لە (52 هەزار و 800) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئایار 2026

بەرهەم و کاری کۆمپانیای (DNO) لە چارەکی یەکەمی 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

بەرهەمهێنانی نەوت لە گرێبەستی تاوکێ  بە ڕێژەی زۆرتر لە (30%) دابەزیوە

 

🔻 کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی؛

🔹 کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی (2026) بریتی بووە لە (52 هەزار و 800) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

🔹 چارەکی چوارەمی (2025) کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو بریتی بووە لە (77 هەزار و 268) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەمەش واتە پاشەکشە بە ڕێژەی (32%) و بڕی (24 هەزار و 468) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

 🔹کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا _چارەکی یەکەمی 2025_ پاشەکشەکە بە ڕێژەی (36%) و بڕی (29 هەزار و 281) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، چونکە کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو بریتی بووە لە  (82 هەزار و 81) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

🔹 نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان، (31.0) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی یەکەمی 2026)، (31.6) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی چوارەمی 2025) و (34.7) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی یەکەمی 2025) بووە.

🔹 دوو بیری لێدراو لە کانوونی یەکەمی 2025 و کانوونی دووەمی 2026، لە سەرەتای چارەکی یەکەمدا لە کێڵگەی تاوکی خرانە بواری بەرهەمهێنانەوە. بەڵام کۆمپانیاکە دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەرهەمهێنان و هەڵکەندنی بیرەکانی لە کوردستان ڕاگرت. 

🔹 لە 9ی نیسانی 2026، کۆمپانیاکە دەستی بە کارە مەیدانییەکانی کردەوە، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی بیرە کۆنەکان و دووبارە دەستپێکردنەوەی کەمپەینی هەڵکەندنی هەشت بیر کە پێشتر ڕاگەیاندرابوو.

 

سەرەتا

ڕۆژی 7ی ئایاری 2026 لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، کۆمپانیای DNO ASA)) کە کۆمپانیایەکی نەرویجییە لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا لە ناوچەکانی (دەریای باکور، هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای ئەفریقا) کار دەکات، ئەنجامی کۆتایی پرۆسە داراییەکان و چالاکییە کارگێڕییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە. 

کۆمپانیاکە تەنها لە هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستانیش لە کێڵگەی نەوتی تاوکی و فیشخابور ناسراو بە (مۆڵەتی تاوکێ) نەوت بەرهەم دەهێنێت لە مۆڵەتی تاوکێدا کۆمپانیای DNO خاوەنی %75ی پشکەکانە و جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە، کۆمپانیای "گەنەڵ ئینێرجی" (Genel Energy) خاوەنی %25ی پشکەکانە.

هاوکات (مۆڵەتی باشیک) DNO خاوەنی %64ی پشکە کارگێڕییەکانە  لەگەڵ هاوبەشەکانی کە بریتین لە کۆمپانیای وزەی تورکی (TEC) بە پشکی %16 و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشکی %20، بەڵام ئەم کێڵگەیە وەک پێویست نەگەیشتووە بە قۆناغی بەرهەمهێنان.

کۆمپانیاکە نوێترین زانیاری سەبارەت بە بەرهەمهێنان، قەبارەی فرۆش، نرخەکان و چەند زانیارییەکی تری هەڵبژێردراوی چارەکی یەکەمی 2026 خستەڕوو.

 

قەبارەی بەرهەمێنان (بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا - boepd)

1.    پوختەی بەرهەمهێنان؛ وەک لە گرافیکی (1) دا هاتووە، پوختەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکانی (دەریای باکور، هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای ئەفریقا)ی تێدا ڕوونکراوەتەوە، کە کۆمپانیای  DNO ASA)) کاریان تێدا دەکات، تەنها لە هەرێمی کوردستان پوختەی بەرهەمهێنان لە چارەکی یەکەمی (2026) بریتی بووە لە (39 هەزار و 600) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لە کاتێکدا چارەکی چوارەمی (2025) پوختەی بەرهەمهێنان بریتی بووە لە (57 هەزار و 951) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەمەش واتە پاشەکشە بە ڕێژەی (32%) و بڕی (18 هەزار و 351) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

هاوکات پوختەی بەرهەمێنان، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا _چارەکی یەکەمی 2025_ پاشەکشەکە بە ڕێژەی (36%) و بڕی (21 هەزار و 961) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، چونکە پوختەی بەرهەمهێنان (61 هەزار و 561) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.

 

گرافیکی (1)

Untitled Media

 

2.    فرۆشی بەرهەم؛ وەک لە گرافیکی (2) دا هاتووە، فرۆشی نەوتی بەرهەمهاتوو لە ناوچەکانی (دەریای باکور و هەرێمی کوردستان)ی تێدا ڕوونکراوەتەوە، کە کۆمپانیای  DNO ASA)) کاریان تێدا دەکات، تەنها لە هەرێمی کوردستان فرۆش لە چارەکی یەکەمی (2026) بریتی بووە لە (14 هەزار و 753) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لە کاتێکدا چارەکی چوارەمی (2025) فرۆشی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە (20 هەزار و 19) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەمەش واتە پاشەکشە بە ڕێژەی (26%) و بڕی (5 هەزار و 266) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

هاوکات بەرهەمی فرۆشراو، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا _چارەکی یەکەمی 2025_ پاشەکشەکە بە ڕێژەی (20%) و بڕی (3 هەزار و 711) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، چونکە فرۆشی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە  (18 هەزار و 646) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

 

گرافیکی (2)

Untitled Media

 

 

3.    کۆی گشتی بەرهەمهێنانی؛ لە گرافیکی (3) دا هاتووە، کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو لە ناوچەکانی (دەریای باکور و هەرێمی کوردستان)ی تێدا ڕوونکراوەتەوە، کە کۆمپانیای  DNO ASA)) کاریان تێدا دەکات، تەنها لە هەرێمی کوردستان کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو لە چارەکی یەکەمی (2026) بریتی بووە لە (52 هەزار و 800) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لە کاتێکدا چارەکی چوارەمی (2025) کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو بریتی بووە لە (77 هەزار و 268) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەمەش واتە پاشەکشە بە ڕێژەی (32%) و بڕی (24 هەزار و 468) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

هاوکات کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا _چارەکی یەکەمی 2025_ پاشەکشەکە بە ڕێژەی (36%) و بڕی (29 هەزار و 281) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، چونکە کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو بریتی بووە لە  (82 هەزار و 81) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

گرافیکی (3)

Untitled Media

 

نرخە بەدیهاتووەکان )دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک هاوتای نەوت(

1.    کوردستان

·      نەوت: (31.0) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی یەکەمی 2026)، (31.6) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی چوارەمی 2025) و (34.7) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی یەکەمی 2025)

 

2.    دەریای باکوور

·      نەوت: (87.0) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی یەکەمی 2026)، (63.6) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی چوارەمی 2025) و (77.9) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە (چارەکی یەکەمی 2025).

·      گاز: 81.0 (چارەکی یەکەمی 2026) | 60.5 (چارەکی چوارەمی 2025) | 91.5 (چارەکی یەکەمی 2025)

·      گازی شل () 36.2 (NGLچارەکی یەکەمی 2026) | 38.9 (چارەکی چوارەمی 2025) | 49.8 (چارەکی یەکەمی 2025)

گرافیکی (4)

 

 

 

دوا بەرەو پێشچوونەکان لە هەرێمی کوردستان

دوو بیری لێدراو لە کانوونی یەکەمی 2025 و کانوونی دووەمی 2026، لە سەرەتای چارەکی یەکەمدا لە کێڵگەی تاوکی خرانە بواری بەرهەمهێنانەوە. بەڵام دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی 2026، کۆمپانیای DNO وەک ڕێکارێکی سەلامەتی کاتی، بەرهەمهێنان و هەڵکەندنی بیرەکانی لە کوردستان ڕاگرت. لە 9ی نیسانی 2026، کۆمپانیاکە دەستی بە کارە مەیدانییەکانی کردەوە، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی بیرە کۆنەکان و دووبارە دەستپێکردنەوەی کەمپەینی هەڵکەندنی هەشت بیر کە پێشتر ڕاگەیاندرابوو، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکی و فیشخابوور بە ڕێژەیەکی بەرزتر.

 

بڕگەکانی تری تەوژمی نەختینە

پشکی پوختەی بەرهەمهێنانی نەوتی DNO لە مۆڵەتی تاوکی لە ماوەی ئەم چارەکەدا بە کڕیارێکی ناوخۆیی فرۆشراوە. کۆمپانیاکە بەردەوام بووە لە وەرگرتنی هەموو شایستە داراییەکان بە شێوەی پێشەکی (پێش ڕادەستکردنی نەوتەکە).

لە چارەکی یەکەمدا، DNO بڕی (0.375) کڕۆنی نەرویجی بۆ هەر پشکێک وەک قازانج دابەشکرد (کە کۆی گشتی دەکاتە 38.5 ملیۆن دۆلار)، ئەمەش یەکسانە بە (1.50) کڕۆن بۆ هەر پشکێک لەسەر بنەمای ساڵانە. هەروەها DNO بڕی (64 ملیۆن) دۆلار باجی لە نەرویج داوە کە پەیوەندیدار بووە بە قیستەکانی قازانجی شایستەی باج بۆ ساڵی 2025.

 

سەرچاوە

https://www.dno.no/en/investors/announcements/north-sea-performance-lifts-dno-profits-2026-05-07/

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

دابەشكردنی وەزارەتەكانی عێراق بەسەر پێكهاتەكاندا

null
پێش 15 کاتژمێر

هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە

null
٦ ئایار ٢٠٢٦

حکومەتێک لەژێر سێبەری ململانێی واشنتۆن و تاراندا