سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە

پەرلەمانتارانی هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو نەوەی نوێ،لەبەغداد لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆدەبنەوەو لەماڵی بافڵ تاڵەبانیەوە بە یەكەوە دەچن بۆ كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی.

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئایار 2026

هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو  لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

 

درەو:

پەرلەمانتارانی هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو نەوەی نوێ،لەبەغداد لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆدەبنەوەو لەماڵی بافڵ تاڵەبانیەوە بە یەكەوە دەچن بۆ كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی.

سەرچاوەیەكی باڵا لە بەغدادەوە بە (درەو)ی راگەیاند: وەفدی پەرلەمانتارانی (هەڵوێست ، یەكگرتوو، كۆمەڵ، نەوەی نوێ) ئەمڕۆ كاتژمێر (2) لە ماڵەكەی خۆی لە بەغەداد، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو، داوایانكردووە وەزارەتێكیان بەركەوێت لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

دوای تەواوبوونی كۆبوونەكەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی پەرلەمانتارانی (هەڵوێست، یەكگرتوو، كۆمەڵ، نەوەی نوێ) لەگەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ماڵی بافڵ تاڵەبانی لەبەغدادەوە بەرەو ماڵی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێدەكەون كە لەوێ لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە.

كۆبوونەوەكە بەسەرۆكایەتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بووە، هەر ئەویش لە شوێنی سەرۆكی وەفدی لایەنە كوردییەكان لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دانیشتووە. 

لە كۆبوونەوەكەدا یاداشتێكی هاوبەشیان خستووەتە بەردەم سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای (3) وەزارەتیان كردووە، دوو وەزارەتی بۆ یەكێتی و نەوەی نوێ و وەزارەتێكیش بۆ (هەڵوێست، یەكگرتوو، كۆمەڵ).

وەفدی لایەنە كوردییەكان بێ پارتی:

-      یەكێتی: دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی

-      نەوەی نوێ: سروە عەبدولواحید

-      هەڵوێست: د. رێبوار كەریم

-      یەكگرتوو: د. جەمال كۆچەر

-      كۆمەڵ: ئەحمەد حاجی رەشید

 

كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە: 

 

پێشتر هەر پێنج فراکسیۆن کۆبونەوەمان کردوە لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێکەوتووین بەئاگاداری سەرکردایەتی حزبەکانمان کەژمارەمان (٣٠)کورسی پەرلەمانیەو نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد دەکەین لەبەغدا ، یەکێک لەخاڵەکانیش پێکەوە سەردانی وگفتوگۆ کردن بوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەوەرەقەیەکی هاوبەش ئیتر بۆ دوای کۆبونەوە دێن ڕونکردنەوەی ناڕاست دەدەن وخەڵک چەواشە دەکەن!!؟؟

 

ئەم كۆبوونەوەیە ناڕەزایەتی لەناو جەمارەی لایەنەكانی (هەڵوێست، كۆمەڵ، یەكگرتوو) درووستكرد، هەربۆیە هەرسێ فراكسیۆنەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە:

ئەمرۆ چوارچێوەی هەماهەنگی سەعات ٤ی عەسری دەستنیشان کردبو بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەمەبەستی وەرگرتنی پرۆژەکانیان بۆ بەرنامەی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ بەرکەوتەی لایەنەکان لەو حکومەتەدا. ئێمەش بەجیا وەک سێ فراکسیۆنی سەربەخۆ (هەڵوێست و یەکگرتوو و کۆمەڵ) بەرنامەی هاوبەشی خۆمان پێشکەشکرد و لەلایەن لیژنەی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێشوازی لێکرا. 

شیاوی باسە وەفدەکە تەنها نوێنەرایەتی خۆی کردوەو لەژێر سەرۆکایەتی هیچ کەس و لایەنێکیتری کوردستانیدا نەبوە.

-      فراکسیۆنی هەڵوێست

-      فراکسیۆنی یەکگرتوو

-      فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

حکومەتێک لەژێر سێبەری ململانێی واشنتۆن و تاراندا