سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

سەرەڕای بێ لایەنی هەرێمی کوردستان لە جەنگەکەدا؛ (20) شەهید و (123) بریندار هەبووە، بە سەدان هاووڵاتیش زیانی ماددی بەر ماڵ و شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 نیسان 2026

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

راپۆرتی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

🔹 بە پێی داتاکان، هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە بەشداری جەنگەکە نین و زۆرترین زیانی گیانی و ماڵییان پێگەیشتووە.

🔹 سەرەڕای بێ لایەنی هەرێمی کوردستان لە جەنگەکەدا؛ (20) شەهید و (123) بریندار هەبووە، بە سەدان هاووڵاتیش زیانی ماددی بەر ماڵ و شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە.

🔹 لە پارێزگای هەولێر، (726) هاووڵاتیی زیانیان بەکەوتووە.

🔹 لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە (24) هێرشدا دەیان هاووڵاتی زەرەرمەند بوون.

🔹 لە پارێزگای دهۆک، زیاتر لە (13) جار هێرش کراوە و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

🔹 لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (35) هاووڵاتیی زیانیان بەر کەوتووە.

 

 

پێشەکی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەم ڕاپۆرتەدا ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، چەندین جار بە هێرشی درۆنی و موشەکی، بە بیانووی جیاواز و بێ بنەما، شوێنی مەدەنی، سەر و ماڵی هاووڵاتییان و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کراونەتە ئامانج.

بە پێی داتاکان، هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە بەشداری جەنگەکە نین و زۆرترین زیانی گیانی و ماڵییان پێگەیشتووە، سەرەڕای بێ لایەنی هەرێمی کوردستان لە جەنگەکەدا؛ (20) شەهید و (123) بریندار هەبووە، بە سەدان هاووڵاتیش زیانی ماددی بەر ماڵ و شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە.

لە سەرەتای دەستپیکردنی جەنگەکەوە، بە بەردەوامی وڵاتانی دونیا هێرشەکانی شەرمەزاریان کردووە و چەندین جار داوا لە بەغدا کراوە، بکەرانی هێرشە تیرۆرستییەکان سزا بدات و کۆتای بەو هێرشە ناڕەوایانە بهێندرێت و سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزێت.

 

خشتەی ئاماری هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان

 

 

 

 

 

زیانلێکەوتوانی سڤیل

بە پێی ئامارەکان، بە هۆی هێرشەکانەوە (20) هاووڵاتی شەهید بوون (123) هاووڵاتی دیکە برینداربوون، هەروەها زیانێکی زۆری ماددی بەر ماڵ و حاڵی سەدان هاووڵاتی دیکە گەیشتووە، بە پێی ئەم ئامارانەی خوارەوە:

·      لە پارێزگای هەولێر، (726) هاووڵاتیی بە هۆی هێرشەکانەوە زیان  بە ماڵ و خانوو، ئۆتومبێل و شوێنی کارەکانیان کەوتووە.

·      لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە (24) هێرش بۆ سەر شوێنی سڤیل دەیان هاووڵاتی زەرەرمەند بوون.

·      لە پارێزگای دهۆک، زیاتر لە (13) جار هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیای کەرتی  تایبەت وزیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

·      لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (35) هاووڵاتیی بە هۆی هێرشەکانەوە زیان  بە ماڵ و خانوو، ئۆتومبێل و شوێنی کارەکانیان کەوتووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٤ نیسان ٢٠٢٦

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە