سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نزار ئامێدی بووە سەرۆككۆماری عێراق

نزار محەمەد لە گەڕی یەكەم (215) دەنگ و لە گةڕی دووەم (227) دەنگی بەدەستهێناو بووە سەرۆككۆماری عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 نیسان 2026

نزار ئامێدی بووە سەرۆككۆماری عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەچوو، هەرلەسەرەتاوە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كردووەو بەشداری دانیشتنەكەی نەكرد.

لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا:

  • نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتی (208) دەنگی هێنا 
    - موسەنا ئەمین كاندیدی یەكگرتوو، هەڵوێست، كۆمەڵ (17) دەنگی بەدەستهێناوە 
    - فوئاد حسێن كاندیدی پارتی، ئەگەرچی فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كرد بەڵام (16) دەنگی بەدەستهێنا.
  • عەبدولا عەلیاوایی 2 دەنگی بەدەستهێنا
  • - دەنگی پوچەڵ (10) دەنگ بوو
    لەبەر ئەوەی كەسیان دەنگی (220)ی بەدەستنەهێنا بۆیە هةڵبژاردن كەوتە گەڕی دووەم لە نێوان دوو كاندیدی كە زۆرینەیان هێناوەو لە گەڕی دووەمدا تەنیا پێویستی بە دەنگی زۆرینە هەیە.

گەڕی دووەم كەوتە نێوان (نزار ئامێدی و موسەنا ئەمین):

  • نزار ئامێدی (227) دەنگی بەدەستهێنا
    - موسەنا ئەمین (15) دەنگی بەدەستهێنا

بۆیە نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە سەرۆككۆماری عێراق

ژیاننامەی  نزار محەمەد سەعید ئامێدی.
- شوێنی لەدایكبوون: دهۆك (ئامێدی) رێكەوتی 6-2-1968.
-خوێندن: زانكۆی موسڵ/ نەینەوا - عێراق / 1992-1993
-بەكالۆریۆس لە ئەندازیاری میكانیك.
-خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.
- ئەزموونی پیشەیی: وەك وەزیری ژینگە لە حكومەتی سودان كاری كردووە
- لە مانگی تشرینی یەكەمی 2024 دەستی لەكاركێشایەوە،بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بكات بۆ كاری حزبی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
- بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆماری كۆمار (د.عەبدولەتیف جمال ڕەشید) 2022.
- ئەندامی شاندی سەرۆكایەتی كۆمار لە لوتكەی كەشوهەوای شەرم شێخ.
- بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆك كۆماری كۆمار (د. بەرهەم ساڵح) 2018-2022.
- نوێنەری سەرۆك كۆمار لە ئەنجومەنی وەزیران.
- نوێنەری سەرۆكایەتی كۆمار لە لێژنەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی.
- بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆمار (د.فوئاد مەعسوم) 2014-2018.
- ئەندامی لیژنەی سەرۆكایەتی بۆ پاراستنی تاڵاوەكان و خستنەڕوویان لە لیستی میراتی جیهانی
- بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆك كۆمار (جەلال تاڵەبانی) 2008-2014 و سكرتێری شەخسی سەرۆك كۆمار (جەلال تاڵەبانی) 2005-2008. یاریدەدەری ئەندامی ئەنجومەنی حوكمڕانی و سەرۆكی  جێگرەوە (جەلال تاڵەبانی، ئەنجومەنی حوكمڕانی عێراق 2003-2005)، بەڕێوەبەری نووسینگەی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 1998-2003. ئەندامی دیوانی سكرتێری گشتی   یەكێتی 1994-1998. مامۆستای فیزیا 1993-1994.
- زمانەكان: عەرەبی، كوردی، و ئینگلیزی دەزانی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 54 خولەک

ڕاکێشان بە بەڵێنی درۆی کار؛ ژنان قوربانیی بازرگانیکردن و بە کاڵاکردنن

null
پێش 21 کاتژمێر

گەڕی یەكەمی هةڵبژاردنی سەرۆككۆمار

null
١٠ نیسان ٢٠٢٦

دانیشتنی پەرلەمان بۆ هةڵبژاردنی سەرۆككۆمار