سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاماری هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان

لەماوەی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل - ئێران، تا ئێستا (684) هێرشی درۆنی و موشەكی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كە بەهۆیەوە (16) كەس شەهید و (95) كەسی دیكەش برینداربوون

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 نیسان 2026

ئاماری هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

لەماوەی نزیكەی (4) رۆژی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل - ئێران، تا ئێستا (684) هێرشی درۆنی و موشەكی لەلایەن ئێران و گروپە میلیشیاكانی سەربە ئێران كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كە بەهۆیەوە (16) كەس شەهید و (95) كەسی دیكەش برینداربوون

لە رۆژی 28ی شوباتی 2026 ەو سەرەتای دەستپێكردنی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و هێرشەكانی ئێران بۆسەر وڵاتانی ناوچەكە، هەرێمی كوردستانیش بەشێك بووە لە هێرشەكانی ئێران و گروپە میلیشیاكانی عێراقی سەربە ئێران كە بەردەوام بە موشەك و درۆن هێرشیانكردووەتە سەر هەرێمی كوردستان

كۆی گشتی هێرشە موشەكی و درۆنیەكان: 684 هێرش بەم شێوەیە:

  • پارێزگای هەولێر: 544 بەرێژەی 80%
  • پارێزگای سلێمانی: 112 هێرش بەرێژەی 16%
  • پارێزگا دهۆك: 25 هێرش بەرێژەی 3.6%
  • پارێزگا هەڵەبجە: 3 هێرش  بەرێژەی 0.4%

 بەهۆی هێرشەكانەوە تا ئێستا (111) كەس بوونەتە قوربانی بەم شێوەیە:

  • 16 شەهید
  • 95 بریندار

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026