دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
🔹 ئێمە لەگەڵ كوردەكان نێوانمان زۆر باشە بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێت.
🔹 من پێشنیازی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمم كرد بۆ بازاڕەكانی جیهان
🔹 پێم باشە كوردەكان نەچنە ئێران، دەمەوێت دووربن لەبەر ئەوەی روبەرووی مەرگ دەبنەوە
🔹بۆیە پێم باشە كوردەكان نەچنە ناو ئەم شەڕەوە
🔹من بازرگانم بۆیە نەوتی ئێرانم دەوێت
🔹ئێران رێككەوتن نەكات وێرانی دەكەم
🔹 لە ئێران تەلەفۆن نەماوە نازانین چۆن قسەیان لەگةڵ بكەین
🔹 ئێران رێككەوتن نەكات پرد و كارەبایان ناهێڵم
🔹 من زۆر نائومێدم لە ناتۆ
🔹لە ئێران یەکێک لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانمان ئەنجامدا کە تا ئێستا لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ئەنجامدراوە.
🔹لە ئۆپەراسیۆنێکی مێژووییدا دوو فڕۆکەوانمان لە قوڵایی خاکی ئێران ڕزگار کرد.
🔹دەکرێت ئێران لە یەک شەودا لەناوببێرێت و رەنگەدەشێت سبەی شەویش بێت.
🔹بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکان لە خاکی ئێران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک 21 فڕۆکەمان بڵاوەپێكرد.
🔹لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە ئێران هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
🔹زیاتر لە 155 فڕۆکە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە ئێران بەشدارییان کردووە کە ٤ فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و ٦٤ فڕۆکەی جەنگی بوون.
🔹ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان لە ئێران لە مێژوودا تۆمار دەكرێت.
🔹بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە لە ئێران 200 سەربازمان نارد.
🔹هێزەکانمان لە 7 شوێنی جیاوازدا بڵاوەپێكرد بۆ چەواشەکردنی هێزەکانی ئێران لە کاتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکاندا.
🔹دوو فڕۆکەی گەورەمان لەناوبرد دوای ئەوەی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکەدا لە خۆڵی خاکی ئێراندا گیربوون.
🔹ئێمە ئەو دوو فڕۆکە بارهەڵگرەمان لەناوبرد بۆ ئەوەی ئێرانییەکان تەکنەلۆجیای ناو فرۆكەكە بەدەست نەهێنن.
🔹کەسێک زانیاری لەسەر دووەم فڕۆکەوانی ونبووی دزەپێکردووە، ئێمەش دەیدۆزینەوە.
🔹سزای ئەو کەسە دەدەین کە زانیاری لەسەر فڕۆکەوانە ونبووەکەی لە ئێران دزەپێکردووە.
🔹داوای ناوی ئەو کەسە لەو دامەزراوە میدیاییە دەکەم کە زانیارییەکانی دزەپێکردووە.
🔹هێزەکانمان زیاتر لە 10 هەزار گەشتیان ئەنجامدا و 13 هەزار ئامانجیان لە ئێران پێكاوە.