سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی گەیشتە بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئەیلوول 2018

وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی گەیشتە بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ دانوستان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق گەیشتنە بەغدا و لە یەكەم كۆبوونەوەشیاندا لەگەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایی نوری مالیكی و فەتحی هادی عامری كۆدەبنەوە.
وەفدەكە هاوبەشەكە پێكهاتووە لە  مەلابەختیار و سەعدی پیرە و خالید شوانی و فریاد رەواندوزی لە یەكێتی و فازل میرانی و  جەعفەر ئیمنكی و فوئاد حسێن و بەنگین عەلی لە پارتی.
سەعد مەتڵەبی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند وەفدەكەی یەكێتی و پارتی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فەتح كۆدەبنەوە و ئەگەر رێككەوتن لەسەر هەموو خاڵەكان بكرێت، ئەوا لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەماندا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رادەگەیەنن.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە