سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا سەپاندنی بڕیار عێراق بەرەو پەرتبوونی قوڵتر دەبات"

بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە لە نامەكەیدا نوسیویەتی:" داوا دەكەم گفتوگۆی دووقۆڵی و بەكۆمەڵ لەنێوانمان چڕبكرێتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەو، لەسەر بنەمای هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی كاربكرێت بۆ نەهێشتی خاڵە ناكۆكەكان بەمەبەستی تەواوكردنی ئیستحقاقە دەستورییەكان". 

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئازار 2026

لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا سەپاندنی بڕیار عێراق بەرەو پەرتبوونی قوڵتر دەبات"

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نامەیەكی ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگیی (هاوپەیمانێتی زۆرینەی لایەنە شیعەكان) كرد.
لە نامەكەیدا كە دوێنێ ناردویەتی، لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بارزانی داوا لە لایەنە شیعەكان دەكات پابەند بن بە بنەماكانی دەستورو زمانی لێكتێگەیشتن و هاوكاری هاوبەش پێشبخەن، بەمەبەستی دورخستنەوەی عێراق و گەلەكەی لە جەنگ و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەناوخۆدا. 
بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە لە نامەكەیدا نوسیویەتی:" داوا دەكەم گفتوگۆی دووقۆڵی و بەكۆمەڵ لەنێوانمان چڕبكرێتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەو، لەسەر بنەمای هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی كاربكرێت بۆ نەهێشتی خاڵە ناكۆكەكان بەمەبەستی تەواوكردنی ئیستحقاقە دەستورییەكان". 
"بانگەوازی ئێستا بۆ سازدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو دواتر ناونانی سەرۆك وەزیران پێویستی بە راوێژی زیاتر هەیە بەمەبەستی رەچاوكردنی مافی هەموو پێكهاتەكان لە پرۆسەی سیاسیدا بەگوێرەی قەبارەیان لە هەڵبژارندا" بارزانی وا دەڵێ.
بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە، پارتی هەر لە سەرەتاوە جەختی لەسەر بایەخی تێگەیشتنی چوارچێوەی هەماهەنگی (لایەنە شیعەكان)و، ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی (هاوپەیمانی زۆرینەی لایەنە سوننەكان) كردووە لە هەڵوێستی ئەوان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەگوێرەی میكانیزمێكی كوردستانییەوە، چ لەرێگەی حزبەكان یاخود فراكسیۆنی لایەنە كوردستانییەكان لە پەرلەمان، بەمەبەستی بەدیهێنانی نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانەی كورد. 
وەكو بارزانی خۆی دەڵێ، هەردوو هاوپەیمانێتییەكەی شیعەو سوننە ئەو میكانیزمەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پەسەندكردووە، ئێستاش دەبێت كار بە هەمان میكانیزم بكرێت. 
بارزانی لە كۆتایی نامەكەیدا بۆ لایەنە شیعەكان، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار هۆشدار دەدات لەوەی " سەپاندنی بڕیار ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و عێراق بەرەو پەرتبوونی قوڵتر  دەبات"، لەسەر ئەم بنەمایە داوای گفتوگۆی زیاتر دەكات بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی سەركەوتوو و بەردەوام.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

لە دۆخی بەردەوامبوونی جەنگەکەدا...

null
پێش 3 کاتژمێر

هێرشەكانی سەر کوردستان؛ 14 کوژراو و 93بریندار