سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی لە هەرێمی کوردستان

لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە 28ی شوباتی 2026 دەستی پێکرد، کارەکانی بەرهەمهێنان و هەڵکەندن لە مۆڵەتی تاوکی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیران. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئازار 2026

کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی لە هەرێمی کوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

ئەنجامی کاری کۆمپانیاکە لە ساڵی 2025

 

🔻 ئەنجامی کاری کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025

🔹 کشاینەوە لە مۆڵەتەکانی سارتا، قەرەداغ و تەق تەق بێ ئەوەی هیچ پابەندییەکی دارایی یان یاسایی بمێنێتەوە. 

🔹 کێڵگەی تاوکی بەرهەمهێنانێکی پێشبینیکراوی هەبووە لەگەڵ خواستێکی بەردەوام لەسەر فرۆشی ناوخۆیی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پشکی کارکردنی بەرهەمهێنان بگاتە (17,520) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا (2024: 19,650 بەرمیل) بووە لە ڕۆژێکدا)، کە تەواوی بەرهەمەکە لە ناوخۆدا فرۆشراوە.

🔹 تێکڕای نرخی فرۆشی ناوخۆیی بۆ ئەم ساڵە (32) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک (2024: 35 دۆلار) بووە بۆ هەر بەرمیلێک)، و تەواوی پارەی فرۆشی ناوخۆیی پێش کۆتایی هاتنی ساڵ وەرگیراوە.

🔹 لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە 28ی شوباتی 2026 دەستی پێکرد، کارەکانی بەرهەمهێنان و هەڵکەندن لە مۆڵەتی تاوکی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیران. 

🔹 کۆمپانیا لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کەی دەتوانێت بە شێوەیەکی ئارام و سەلامەت کارەکانی دەست پێ بکاتەوە.

 

سەرەتا

ڕۆژی 18ی ئازاری 2026 کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی Genel Energy) ) ئەنجامە وردبینیکراوەکانی خۆی بۆ ساڵی دارایی کۆتاییهاتوو لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 ڕاگەیاند، لەو بارەیەوە "پۆڵ وێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەنێڵ"،ڕایگەیاند: "ئێمە بزنسێکی خۆڕاگرترمان بونیاد ناوە کە توانایەکی گەشەکردنی بەرچاوی هەیە، و ئێستا لە پێگەیەکی باشدایین بۆ بەدیهێنانی سوود بۆ پشکدارەکانمان. خەریکی بونیادنانی بزنسێکین کە تێیدا لێشاوی نەختێنەیی خۆڕاگر، هەمەجۆر و پێشبینیکراو بەرهەم بهێنێت، ئەمەش دەبێتە پاڵپشت بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی قازانج بەسەر پشکدارەکاندا.

لە ساڵی 2025دا، لە چەندین ڕووەوە پێشکەوتنی باشمان بەدەستهێنا: بزنسەکەمان بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی لێشاوی نەختێنەیی ئازاد لە کەرتی بەرهەمهێناندا کە گەیشتە ئاستی دەیان ملیۆن دۆلار، هەروەها ڕاپۆرتی لێشاوی نەختێنەیی ئازادی پۆزەتیڤمان تۆمارکرد بۆ باشترکردنی پێگەی نەختێنەیی گشتیمان، لەگەڵ پێشکەوتنێکی نایاب لە پرۆسەی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی بزنسەکەدا. ئێمە بە سەرکەوتوویی لە سێ مۆڵەتی بێسوود لە کوردستان و دوو مۆڵەت لە ئەفریقا کشاینەوە، بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی نوێی کشانەوەمان بکەوێتە ئەستۆ یان بەرپرسیارێتییەکی یاسایی ئەگەریمان بۆ بمێنێتەوە. هەروەها توانیمان دووبارە پارەی قەرزەکانمان ڕێکبخەینەوە، ئەمەش مەترسییەکانی دابینکردنی بودجەی بۆ جێبەجێکردنی کارە لەپێشینە ستراتیژییەکانی داهاتوو کەم کردەوە. ئێمە بەردەوامین لە سەرنج خستنە سەر تەرخانکردنی سەرمایە بە شێوەیەکی ورد و توندوتۆڵ.

لەو کاتەوەی گرژی و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان دەستیان پێکردووە، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە. ئامادەکارییەکان پارێزراون بۆ ئەوەی هەر کاتێک بارودۆخەکە سەلامەت بوو، دەستبەجێ بەرهەمهێنان دەست پێ بکاتەوە. لە ئێستادا، پێشبینییەکانمان بۆ ساڵی 2026 وەک خۆیان دەمێننەوە و هاوشێوەی ئەو ڕاگەیەندراوە بازرگانییەن کە لە مانگی یەکدا بڵاومان کردەوە. سەرنجی سەرەکیمان لەسەر بەدەستهێنانی سەرمایەی نوێیە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، هەروەها بەشداریکردن لە پرۆسەی هەناردەکردن لە کوردستانەوە، لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدەینەوە لە پاراستنی هاوسەنگییەکی ڕاست لە نێوان مەترسی و دەستکەوتدا. لە ڕووی کارکردنەوە، کۆمەڵە وەبەرهێنانەکان (پۆرتفۆلیۆ) خۆماڵییەکەمان کە هێشتا توانایەکی بەهێزی بەرزبوونەوەی بەهایان هەیە و لە پێگەیەکی باشدان بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن لەم ساڵەدا؛ لە ڕێگەی پلانی هەڵکەندنی بیر لە کێڵگەی تاوکی بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەم و یەدەگ، هەروەها پلانێکی ڕوون بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە (بلۆکی 54) لە عومان و پێشکەوتنی بەرجەستە بەرەو هەڵکەندنی بیری (توسان-1) لە سۆمالیلاند."

 

کورتەی ئەنجامەکانی کاری کۆمپانیا

ئەم خشتەی ژمارە (1) پوختەو کورتەی ئەنجامە داراییەکانی کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی ڕووندەکاتەوە.

خشتەی ژمارە (1)

Untitled Media

 

ئاماژە سەرەکییەکان

لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە 28ی شوباتی 2026 دەستی پێکرد، کارەکانی بەرهەمهێنان و هەڵکەندن لە مۆڵەتی تاوکی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیران. کۆمپانیا لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کەی دەتوانێت بە شێوەیەکی ئارام و سەلامەت کارەکانی دەست پێ بکاتەوە.
کێڵگەی تاوکی بەرهەمهێنانێکی پێشبینیکراوی هەبووە لەگەڵ خواستێکی بەردەوام لەسەر فرۆشی ناوخۆیی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پشکی کارکردنی بەرهەمهێنان بگاتە (17,520) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا (2024: 19,650 بەرمیل) بووە لە ڕۆژێکدا)، کە تەواوی بەرهەمەکە لە ناوخۆدا فرۆشراوە.
تێکڕای نرخی فرۆشی ناوخۆیی بۆ ئەم ساڵە (32) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک (2024: 35 دۆلار) بووە بۆ هەر بەرمیلێک)، و تەواوی پارەی فرۆشی ناوخۆیی پێش کۆتایی هاتنی ساڵ وەرگیراوە.
بەرهەمهێنان لە مانگی تەمموزدا بەهۆی هێرشی درۆنەکان بۆ سەر ژمارەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان، لەوانەش تاوکی، بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، بەڵام تا مانگی تشرینی دووەم کۆی گشتی بەرهەمهێنان گەڕایەوە بۆ نزیکەی (80,000) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
گەڕانەوەی نەختێنەیی (Netback) کەرتی بەرهەمهێنان 10 ملیۆن دۆلار بووە (2024: 5 ملیۆن دۆلار) و لێشاوی نەختێنەیی ئازاد 4 ملیۆن دۆلار بووە (2024: 20 ملیۆن دۆلار). کۆتایی ساڵ بە 134 ملیۆن دۆلار وەک پوختەی نەختێنە (Net cash) داخراوە (2024: 131 ملیۆن دۆلار).
بڕی نەختێنە (Cash) گەیشتە 224 ملیۆن دۆلار (2024: 196 ملیۆن دۆلار)
 قەرزی سەنەدات (Bond debt) بڕی (92 ملیۆن دۆلار)ە کە لە ساڵی 2030دا وادەکەی بەسەردەچێت (2024: 66 ملیۆن دۆلار).
لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا، چەند ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق (FGI)، حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG) و گروپێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت واژۆ کران بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە. گەنێڵ لەو کاتەدا بڕیاریدا بەشداری نەکات و بەردەوامە لە پێداچوونەوە بە پرۆسەی هەناردەکردن، لە کاتێکدا لایەنە بەشداربووەکان ڕایانگەیاندووە کە پرۆسەکە بەپێی چاوەڕوانییەکان کار دەکات.
 

باڵانسەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان

بڕی 88 ملیۆن دۆلار (بەپێی نرخاندنی KBT و بێ ئەژمارکردنی سوود) لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە و کاتی وەرگرتنی بەسەرچووە، هەرچەندە ئەم بڕە بە بڕی (40 ملیۆن) دۆلار لە ڕێگەی باڵانسە قەرزەکانەوە کەمکراوەتەوە. کۆمپانیاکە بەردەوامە لە کارکردن بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ دانەوە یان یەکلاکردنەوەی بڕە پارە قەرزەکان، و ئەنجامدانی ڕێکخستنی گونجاو بۆ نرخ و سوود.
جیا لەو 40 ملیۆن دۆلارە، کۆمپانیای (Genel Energy Miran Bina Bawi Limited)  کە لقێکی گروپەکەیە، بڕی نزیکەی (26 ملیۆن) دۆلار قەرزاری حکومەتی هەرێمە کە پەیوەستە بە تێچووی یاسایی ناوبژیوانی، کە لە مانگی نیساندا لە لەندەن تێهەڵچوونەوە بۆ ئەو بڕیارە دەکرێت.
 

کشانەوەکان و بەرپرسیارێتییەکان

کشانەوە لە مۆڵەتەکانی سارتا، قەرەداغ و تەق تەق کۆتایی پێ هات بێ ئەوەی هیچ پابەندییەکی دارایی یان یاسایی بمێنێتەوە. هەروەها لە مۆڵەتی لەگزیرا لە مەغریب و مۆڵەتی ئۆدەوەین لە سۆمالیلاند کشاینەوە، دیسان بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەک بمێنێتەوە.
 

پابەندییە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە؛

ڕێژەی چڕیی کاربۆن لە کۆمەڵە وەبەرهێنانەکانی (پۆرتفۆلیۆ) کۆمپانیاکەدا کەمترە لە 14.4 کیلۆگرام (CO2e) بۆ هەر بەرمیلێک، کە هێشتا لە خوار تێکڕای ئامانجی کەرتی پیشەسازییەوەیە.
لە ڕاپۆرتی شەفافیەتی کەشوهەوادا، بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک پلەی (B)مان لە دامەزراوەی CDP پاراستووە.
بەرنامەی سکۆلارشیپی (Genel20) چووەتە چوارەمین ساڵی خۆیەوە، کە تێیدا گەنێڵ تێچووی خوێندنی زانکۆ بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
 

ئاسۆی داهاتوو 

کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی تاوکی جێگیر بێت، هەروەها چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان سوودمەند بێت لە هەڵکەندنی بیرە نوێیەکان لە ساڵی دارایی 2026دا، پێشبینی دەکات گەڕانەوەی نەختێنەیی کەرتی بەرهەمهێنان بە تەواوی تێچووەکانی گەنێڵ دابپۆشێت، کە سوودە (ئینتەرێست) دراوەکانیش دەگرێتەوە.

جگە لە کەرتی بەرهەمهێنان، کۆمپانیا چاوەڕوان دەکات بڕی تا (20 ملیۆن) دۆلار وەبەرهێنان لەو داراییانەدا بکات کە هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی بەرهەمهێنان:

هەروەها کۆمپانیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بونیادنانی بزنسێک کە خاوەن هاوسەنگییەکی دارایی بەهێز بێت و لێشاوی نەختێنەیی خۆڕاگر، جێگیر و هەمەجۆر دابین بکات کە پاڵپشتی لە پرۆگرامی دابەشکردنی قازانج بکات. ئامانجەکانی کۆمپانیا بۆ ئەم ساڵ لە چوارچێوەی بونیادنانی ئەو بزنسەدا ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

·       کڕینی دارایی و سەرمایەی نوێ بۆ هەمەجۆرکردنی یەدەگ، سەرچاوەکان و لێشاوی نەختێنەیی.

·       دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی تاوکی بۆ دەستگەیشتن بە نرخە نێودەوڵەتییەکان.

·       بەدواداچوون بۆ وەرگرتنەوەی پوختەی ئەو بڕە پارانەی کە لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

·       جێبەجێکردنی چالاکییەکان لە بلۆکی 54ی عومان بە شێوەیەکی سەلامەت.

·       بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر بەرەو هەڵکەندنی بیری ((Toosan-1 لە سۆمالیلاند.

 

Untitled Media

 

 

Untitled Media

 

سەرچاوە؛

-       Genel Energy PLC: Audited results for the year ended 31 December 2025, 18 March 2026;

https://genelenergy.com/regulatory-news-press-releases/

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 46 خولەک

حکومەتی عێراق دەگۆرێت بۆ حکومەتی جەنگ و فریاکەوتن؟

null
٢٣ ئازار ٢٠٢٦

گفتوگۆی ئەمریكا و ئێران

null
٢٣ ئازار ٢٠٢٦

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە هەرێمی کوردستان