سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چاوپێکەوتن

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە

پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئێران لە کۆتا ساتەکانی خۆیدایە  و ئێمەش وەکو پژاک لەسەر هێڵی سێیەمین و هەڵگری پڕۆژەی ئێرانێکی دیموکراسی و کوردستانێکی ئازادین.

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئازار 2026

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

 

پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان( پژاک)، دەربارەی شەڕی ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران و هاوپەیمانێتی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پڕۆژەی پژاک بۆ داهاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (یەنی ئۆزگور)دا هەڵسەنگاندنی ئەنجام دا.

-  ئەوەی دەگوزەرێت لە چوارچێوەی بەرژوەندییەکانی سیستەمی سەرمایەدارییدایە، بۆیە کەم تا زۆر پێشبینی و گریمانەی ئەم دۆخەمان کردووە، بۆیە هەستیاری ئەوەمان هەبووە لەوەی گەل لەم شەڕەدا بەتەنها نەبێتە بەشێک لە شەڕەکە، بەڵکو لەم شەڕەدا سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات، جەختمان لە پتەوکردنی یەکێتیی و یەکگرتوویی لە نێوان هەمووماندا کرووەتەوە وەک لایەنە دیموکراتی خوازەکان، وەک پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جەختمان لە یەکگرتوویی هێزی خۆمان کردووەتەوە، تا ئەوەی گەل لەم شەڕەدا نەبێتە قوربانی، بەم هۆکارەی پێشوازییەکی ئەرێنی لە هاوپەیمانییەکەمان کرا.

- بۆ ئەو پرسە یەکانگیرکردنی کارکردن و هەڵوێستی نەتەوەیی مەرجی بنەڕەتییە، هەروەها بە دڵیانییەوە نابێت پڕۆژە و خەباتمان تەنها لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کورستان بمێنێتەوە، بەڵکو بپەڕێتەوە بۆ هەموو ئێران و لە ناو هاوپەیمانیدا بین، خەڵکی ئێران بە گشتی پشتیوانیان لەم هاوپەیمانییەیی لایەنە کوردییەکان کرد، بە دڵنیاییەوە ئەمە گرنگە و لەم ڕووەوە دەبێت خۆمان بگەینین بە هەموو ئێران.

ئەم ڕژێمە (ئێران) ئێستا بە هۆی خۆڕاگری گەلی ئێران بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ژنان گەیشتووەتە ئاستی داڕمان

-  دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانمان بەلاوە گرنگە، بەڵام وەک دەبینین ڕژێم کوێرانە هێرش دەکاتە سەر باشوور، وەک پژاک هێزی سەرەکی و زۆرمان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە، جا بۆیە هەڕەشەی شەڕ دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ چارەسەرییەک بە دوای خۆیدا ناهێنێت و شەڕەکە قوڵتر دەکاتەوە، خۆ بینیشمان هەندێک بەرپرسی ئێران ڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لەم ئەزموونە کرد، حکومەتی هەرێمیش خۆی هەوڵوێستی نیشاندا, ئێمە بەشێک نین لەم شەڕە و هێڵی سێیەمان هەیە، هێڵی سێیەمیش پشت بە دەسەڵاتی ئەو گەلە دەبەستێت کە خۆیان بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەدەن.

- هەروەها، خەڵک بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ دەسەڵاتێک بکات خۆیان ڕێکدەخەن و قسەی کۆتایییان هەیە، ئەم ڕژێمە ئێستا بە هۆی خۆڕاگری گەلی ئێران بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ژنان گەیشتووەتە ئاستی داڕمان، لە کاتەکانی ئەم دواییەدا بینیمان خەڵکی ئێران باجێکی زۆر گەورەیان داوە، هەزاران کەس کوژراون و زۆرێکیان گیراون و چاوەڕوانی لەسێدارەدانن، خەڵک و بەتایبەت ژنان ئەم دەسەڵاتەیان ناوێت و هەر ئەم هێزە کۆمەڵایەتییە دینامیکیانەن کە ئەم دەسەڵاتە دەگۆڕن، ئێمە پشت بەو دەسەڵاتە دینامیکییە دەبەستین و هەنگاو بەرەو ژیان و شۆڕشی ئازادیی ژنان دەنێین.

نابێت چیتر دەوڵەتی تورک هانی هێزەکانی دیکە دژ بە ئێمە بدات و دەبێت ڕوانینی لە کوردان بگۆڕێت، دواجار هەر کورد دەبێتە باشترین دراوسێی تورکیا، نەک گرووپە توندڕەوە سەلەفییەکان.

- لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک گەر دەیەوێت لەم شەڕە بە سەلامەت دەرچێت پێویستە بە درووستی مامەڵە لەگەڵ گەلی کورددا بکات نەک زمانی هەڕەشە و گوڕەشە، ڕێککەوتنی لەگەڵ کورد بێگومان تورکیاش لەم گێژاوە ڕزگار دەکات، بە پێچەوانەوە هەڕەشەکردنی لە کوردان هەنگاوە بەرەو خۆکوژی، پێویستە بە درووستی پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ لێکبدرێتەوە، گەر خواستی ئاشتیی لە باکوور هەیە، ئەوا دەبێت بەرانبەر ڕۆژهەڵاتیش هەمان کار بکات، هەرئەوەی ئێرانی گەیاند بەم دۆخە دەرنجامی بە ‘دووژمن لێ ڕوانینی کورد بوو، جا بۆیە نابێت تورکیا ئەو هەڵەیە دووبارە بکاتەوە کە لە سووریادا گرتییەبەر، هەمووان خواستیانە لەگەڵ کورددا هاوپەیمانی ببەستێت، بێگومان ئەمەش کارە درووستەکەیە، سەیرە بۆچی تورکیا کوردانی ڕۆژهەڵات وەک هەڕەشە بەرانبەر بەخۆی دەبینێت، خۆ مێژوو شاهیدە هیچ چالاکییەکمان دژ بە تورکیا نەکردووە و ناشیکەین، بەڵام جەختەکەینەوە؛ نابێت چیتر دەوڵەتی تورک هانی هێزەکانی دیکە دژ بە ئێمە بدات و دەبێت ڕوانینی لە کوردان بگۆڕێت، دواجار هەر کورد دەبێتە باشترین دراوسێی تورکیا، نەک گرووپە توندڕەوە سەلەفییەکان.

وەک پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جەختمان لە یەکگرتوویی هێزی خۆمان کردووەتەوە، تا ئەوەی گەل لەم شەڕەدا نەبێتە قوربانی

- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەختترین کاتەکاندا بە هاواری پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە چووە، جا بۆیە لەم کاتەشدا دەبێت پارچەکانی دیکەی کوردستان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بن و هەر ئەمەش چاوەڕانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتمانە، بێگومان لە هەموو ڕەهەندە ماددی و مەعنەوییەکانەوە یەکگرتووی گەلی کورد گرنگە، هەر گۆڕانکارییەک لە پارچەیەک کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دادەنێت، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییدایە، کە بەرهەمی ڕەنجی هەموو پارچەکانی کوردستانە، بەم هۆکارە خاوەنداریکردن لەم شۆڕشە خاوەنداریکردنە لە هەموو کوردستان و ڕەنجدانیان، چارەنووسی هەموو کورد وابەستەیە بە یەکترەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان