سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەی شەوی 17/3/2026 بە یاسایەك حكومەتی فیدراڵی پابەندكرد، بە بەردەوامی دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و 

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئازار 2026

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەی شەوی 17/3/2026 بە یاسایەك حكومەتی فیدراڵی پابەندكرد، بە بەردەوامی دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و 

 

دەرئەنجامی کۆبونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرواری ١٧-١٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ 

بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە (١٤)

یەکەم : پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق

دووەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دۆزینەوەی ڕێگەو دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بوونی دۆخی ئابوری. بەتایبەت لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا، کە کاریگەری لەسەر بژیوی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاکانی عێراق دروست ئەکات.

سێیەم: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێک کە یارمەتی حکومەت بدات بۆ بەدیهێنانی ئەوەی لە خاڵی دووەم هاتووە.

چوارەم:- حکومەتی فیدراڵ پێویستە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خۆی بسەپێنێت لە هەموو سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردندا

پێنجەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکودا (ASYCUDA) لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

شەشەم: گرنگە لەناو بەرنامەی کاری حکومەتی داهاتوودا، یاسای نەوت و غاز لە ماوەیەکی دیاریکراودا دابنرێت و بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.

حەوتەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ کارگە حکومییەکان و کەرتی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە کۆبونەوەی پاشەکەوتی نەوت لە پاڵاوگەکاندا، و دڵنیابوون لە بەردەوامی کاری پاڵاوگەکان، و ڕێگریکردن لەو کەمییەی لەبەرهەمە نەوتیەکاندا ڕوودەدات.

هەشتەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە چاکسازی هێڵی عێراقی کە لە کەرکووکەوە بۆ ڕۆژاوای مووسڵ - زومار - پێشخاپور دەڕوات بە ئاراستەی بەندەری جیهان

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی