ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم
🔹 تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان، (303 هەزار) کرێکار دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، (٢٢٥ هەزار) كرێكار تەنیا لە 5 ساڵی ڕابردوودا دەستەبەری بۆ كراوە. هەروەها تا ئێستاش زیاتر لە (61 هەزار) پرۆژە، دەستەبەر کراون.
🔹 (450 هەزار) دینار، وەک کەمترین کرێی مانگانە، بۆ کرێکارێکی ناکارامە دیاریكراوە.
🔹 لە ساڵی 2024 تا کۆتایی 2025، بڕی (70 ملیار) دینار، وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ زیاتر لە (17 هەزار و 625) کرێکار خەرج کراوە.
🔹 (75%)ی دەستی کار لە هەر پرۆژەیەكدا، دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت و (25%)ی بۆ كرێكاری بیانیی بێت.
🔹 هێڵی گەرمی (5500) بۆ ڕاوێژ و سکاڵای كرێكاران، لە ماوەی دوو ساڵدا سەدان سکاڵای وەرگرتووە و چارەسەری كێشەكانیان بۆ کراوە.
🔹 کرێکار، مافی ئەوەی هەیە (20 ڕۆژ) مۆڵەتی ساڵانەی هەبێت، هەروەها مۆڵەتی درێژ دەكرێتەوە تا (180 ڕۆژ)، لە كاتی نەخۆشیی و چارەسەردا.
پوختە
· تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان، (303 هەزار) کرێکار دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، (٢٢٥ هەزار) كرێكار تەنیا لە 5 ساڵی ڕابردوودا دەستەبەری بۆ كراوە. هەروەها تا ئێستاش زیاتر لە (61 هەزار) پرۆژە، دەستەبەر کراون.
· (450 هەزار) دینار، وەک کەمترین کرێی مانگانە، بۆ کرێکارێکی ناکارامە دیاریكراوە.
· لە ساڵی 2024 تا کۆتایی 2025، بڕی (70 ملیار) دینار، وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ زیاتر لە (17 هەزار و 625) کرێکار خەرج کراوە.
· (75%)ی دەستی کار لە هەر پرۆژەیەكدا، دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت و (25%)ی بۆ كرێكاری بیانیی بێت.
· هێڵی گەرمی (5500) بۆ ڕاوێژ و سکاڵای كرێكاران، لە ماوەی دوو ساڵدا سەدان سکاڵای وەرگرتووە و چارەسەری كێشەكانیان بۆ کراوە.
· کرێکار، مافی ئەوەی هەیە (20 ڕۆژ) مۆڵەتی ساڵانەی هەبێت، هەروەها مۆڵەتی درێژ دەكرێتەوە تا (180 ڕۆژ)، لە كاتی نەخۆشیی و چارەسەردا.
دەستەبەرکردنی کرێکاران
لە هەرێمی کوردستان، هەوڵ دراوە بەگوێرەی یاسای کار، ژمارە 71ـی ساڵی 1987، مافەکانی کرێکاران بپارێزێت و بەیەکسانی هەلی کار بۆ دەستی کاری ناوخۆیی بڕەخسێنێت، تا ساڵی 2019، نزیکەی (78 هەزار و 560) کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر کرابوون، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا ژمارەی کرێکارانی دەستەبەرکراو گەیشتووەتە زیاتر لە (303 هەزار) کرێکار؛ لەو ژمارەیەش (258 هەزار)یان کرێکاری ناوخۆیین و (45 هەزار)یش کرێکاری بیانین.
دەستەبەرکردنی پڕۆژەکان
لە هەرێمی کوردستان، تاکوو کۆتایی ساڵی 2025، زیاتر لە (61 هەزار) پڕۆژە، دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، ئەمەش بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا بەم شێوەیە بووە:

تێبینی:
1- ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لەگەڵ پارێزگای سلێمانی هەژمارکراوە.
2- هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری کۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین، زاخۆ، گەرمیان و شارۆچکەی کۆیە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هێنراونەتە کایەوە.
خانەنشینبوونی کرێکاران
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، ژمارە 39ـی ساڵی 1971ـی هەموارکراو، دەبێت هەر کرێکارێك لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە پرۆژەیەكدا، خاوەنکارەكە دەستەبەری بکات و ناوی کرێکارەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران تۆمار بکات، هەروەها دەبێت خاوەنکار، مانگانە (17%)ـی مووچەی کرێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابنێت، بەجۆرێك 5% لە مووچەی کرێکارەکە دەبڕدرێت و 12%ـش لە ئەستۆی خاوەنکارەکە دەبێت.
سوودەكانی دەستەبەر كردنی کرێکار
· مافی خانەنشینبوون: هەر کرێکارێکی دەستەبەرکراو ئەگەر لە ماڵەوە یان لەسەرکار گیانلەدەستبدات، بێ گوێدانە تەمەن و راژە، خانەنشین دەکرێت، هەروەها کرێکارانی دەستەبەرکراو بەگوێرەی هەڵکشانی تەمەن یان راژەی کرێکاری، بە پێی ماوەی دەستەبەرکراو خانەنشین دەکرێت.
· ئهگهر له كاتی كار یان بههۆی كار، تووشی پێكان و ڕووداو هات، ئهوا سندوقى دەستەبەرى كۆمەڵایەتی كرێكاران، چارهسهرکردنى لە ئەستۆ دەگرێت، لەگەڵ قهرهبووی ئهو ماوەیەی كه ناتوانێ كار بكات.
· کرێکار دهتوانێت ئهو خزمهتهی له كهرتی تایبهت هەیەتى، له کاتی دامهزراندنى دا، بیگوازێتهوه بۆ كهرتی گشتیی.
· كرێكار دهتوانێت، پارەى پاداشتی كۆتایی ڕاژە وهربگرێتهوه، بەپێی ئەو ڕێکارانەى لە یاسا و ڕێنماییەکان دیار کراون.
· لە کاتى نەخۆشکەوتنى کرێکار، سندوقى دەستەبەرى چارەسەرکردنى دەگرێتە ئەستۆ.
· مۆڵەتی دایکایەتی: کرێکاری ئافرەت لە کاتی منداڵبووندا، مافی مۆڵەتیان هەیە، بە قەرەبوویەک بەپێی دوایین کرێی کارکردنى، کە لەلایەن سندوقی دەستەبەرییەوە دابین دەکرێت.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان، نزیکەى (هەزار و 7) کرێکار دوای دەستەبەرکردنیان لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، خانەنشین کراون و مانگانە بێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن، لە ساڵی 2024 تاکوو کۆتایی ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان، (17 هەزار و 625) کرێکار، زیاتر لە (70 ملیار) دیناریان وەك پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خەرج کراوە.
پشتیوانییەکانی حکومەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022، بڕیاری ژمارە 172ـی تایبەت بە مسۆگەرکردنی مافی کاری بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە. بەگوێرەی بڕیارەکە، دەبێت لە سەرجەم پڕۆژەکان، (75%)ـی کرێکارەکانیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بن و نابێت ڕێژەی کرێکاری بیانی، لە هیچ پڕۆژەیەک لە (25%)ـی کۆی کرێکارەکان زیاتر بێت.
تا ئێستا (90%)ـی پڕۆژەکان، پابەندی ئەم بڕیارە بوون، هاوکات بەهۆی پابدندنەبوونیان، 50 پڕۆژە دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا کراون و(207) پڕۆژەش پەڕاویان بۆ کراوەتەوە، بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگا بکرێن.
دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە، نزیکەی (627) پڕۆژە بۆ دابینکردنی کرێکاری خۆماڵی، داواکارییان پێشکەش کردووە و ( 2 هەزار و 180) کرێکاری خۆماڵی لە شوێنی کرێکارە بیانییەکان هەلی کاریان بۆ ڕەخسێندراوە.
بەپێی نووسراوی ژمارە (9410) لە (3ـی ئابی 2025)، ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشت بە کۆنووسی لیژنەی دیاریکردنی کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە، بڕیاردراوە بە:
· دیاریکردنی کەمترین کرێی مانگانەی کرێکارێکی ناکارامە بە بڕی 450,000 دینار.
· نابێت کرێی ئەو کرێکارانەی بەشێوەی ڕۆژانە کار دەکەن، لە 15,000 دینار کەمتر بێت و مانگانە لە کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە کەمتر نەبێت.
هەلی کار لە کابینەی نۆیەم
· لە کەرتی وەبەرهێنان، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (140 هەزار) هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕەخسێندراون.
· لە ڕێگەی کۆمپانیا و پڕۆژە بچووکەکانەوە، بەتایبەت لە کەرتەکانی کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری، نزیکەی (40 هەزار) هەلی کار ڕەخسێندراون.
· لە ڕێگەی پۆرتاڵی کار (https://kar.molsa.gov.krd)، دەیان هەلی کار ڕەخسێندراون.
· لە کەرتی گشتیدا، بەشێوەی دامەزراندنی هەمیشەیی و گرێبەست، توانراوە (48 هەزار) هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێندرێن.
سندووقی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی یاسای کار، سندووقێکی تایبەتی بە دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران داناوە، پاداشتی خزمەتی کرێکاران و مووچەی خانەنشینییان لە ڕێگەی ئەو سندووقەوە پێدەدرێت؛ ئێستا سەرمایەی ئەو سندووقە یەك تریلیۆن و 500 ملیار دینارە.
پوختەیەك لە مافەکانی کرێکاران
بەگوێرەی یاسای كار، ژمارە 71ـی ساڵی 1987ـی هەموارکراو و یاسای خانەنشینی دەستەبەری کۆمەڵایەتیبۆ کرێکاران، ژمارە 39ـی ساڵی 1971ـی هەموارکراو:
1- دەبێت گرێبەستی کارکردن لەنێوان خاوەنکار و کرێکار ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی ئەرک و مافی هەردوولا پارێزراو بێت
2- کاتەکانی کارکردن 8 کاتژمێرە و ئەگەر کاری زیاتر بە کرێکار بکرێت، دەبێت کرێی کاری سەڕەڕایی پێبدرێت.
3- هەر کرێکارێك لە هەفتەیەك، یەك ڕۆژ بە کرێی تەواو مافی پشووی هەیە.
4- کرێکار مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بەمووچەی هەیە، بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە ساڵێکدا .
5- هەر کاتێک کرێکار بیەوێت، دەتوانێت داوای مۆڵەت لە خاوەنکارەکەی بکات.
6- کرێکار مافی وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشیی هەیە، بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە ساڵێکدا و دەکرێت مۆڵەتەکەش بۆ 180 ڕۆژ درێژ بکرێتەوە.
7- نابێت کرێکار لە ماوەی نەخۆشی کار بکات.
8- نابێت کاری قورس بە ئافرەتی دووگیان بکرێت، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی.
9- دەبێت خاوەنکار ئەم ئاسانکارییانە بۆ کرێکار ئەنجام بدات:
· ئاسانکاریکردن بۆ کرێکار بۆ ئەنجامدانی کارەکەی.
· دابینکردنی بارودۆخێکی تەندروست لە شوێنی کارەکە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی کرێکار.
· دابینکردنی دەرفەت بۆ پێشخستنی ئاستی ڕۆشنبیری و هونەریی كرێكاران.
پشتیوانیکردنی مافەکانی کرێکاران
لە چوارچێوەی پاراستنی مافەکانی کرێکاران، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێڵێکی گەرمی تایبەت بە کرێکاران داناوە، هەموو کرێکارێك دەتوانێت لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (5500) پەیوەندی بکات، سکاڵاکەی تۆمار بکات و مافەکانی وەربگرێتەوە، هاوکات دۆخی کرێکار و پاراستنی زانیارییەکانی کرێکارەکە پارێزراو دەبێت.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووشدا، زیاتر لە 300 سکاڵا لەلایەن کرێکارانەوە وەرگیراون و سەرجەم کێشەکانیش بەدواداچوونیان بۆ کراوە و زۆربەیان چارەسەرکراون.